ئاوێنەيەك لە ژيانى ئۆديت ڵاسوور
نووسینی نووری ژیان
%lllllllllllllllll%
%
** داستانێك لە واقيعێكى تاڵى ژيان لە سەردەمى جيهانى تەكنۆلۆژيا لە زستان و بەهارى ئەم ساڵە لە ناو يەكێك لە ناسنامەكانى رۆژهەلاتى ناوين دا. ئەو داستانە وابەستە ببوو بە جيهانێكى ترى نۆێ لەگەڵ سێ كارێكتەرى سەرەكى بە ناوى "ئۆديت، ڤاڵس، ئەكسينۆڤ"ئەم داستانە داستانێكى راست و واقيعى ئەم سەردەمە بوو. پەيوەندى بە جيهانى "ئۆرۆس و فەڵسەفە و جۆرێك لە جۆرەكانى ئاشنايى تەواوى هەسارەى ئەم ژيانە هەبووە". وە ئەم داستانە لە داهاتوو دا دەبێتە فەڵسەفەيەكى ترى ژيان. جوانيەكانى ئەم داستانە لەوە دايە كە ئەو خۆى لە پێناو فەڵسەفەى راستى و درۆستى و واقيع بەرجەستەكردووە وە توانيوە ببێتە دەرگايى كرانەوەى زورترين كڵيڵى چەق بەستووى ئەم كۆمەڵگايە پاشكەوتووە
"ئۆديت" ئەو كارێكتەرە بووە كە بەردەوام خەريكى جيهانى خۆيندنەوە و نووسين و فەڵسەفە بووە لە ناو زيندانێكى بێدار دا وە كۆمەڵگايەكى چەق بەستوو بە نەريتە كۆنەكان و فكرە كۆنەكانەوە بەردەوام سەرگەردانى بەرهەمهێناوەى ميژوويەكە لە چۆنيەتى بنەمايى رێشەيى رزگارى. وە "ڤاڵس" ئەو كارێكتەرە بووە كە خۆى كردووە نيشانەك لە رزگاركردن و شكاندنى ئەو زيندانەى كە ئۆديت تێدا وابەستەبووە، بەڵام لە واقيع دا شتێكى تر بووە! "ئەكسينۆڤيش" ئەو كارێكتەرە بووە كە تەمەنێك بەتەنيايى لە پێناو خزمەتى جيهانى فكر و فەلسەفە و گەردوون بە سەربردووە. وە بووە كارێكتەرێكى سەرووى گەردوونى كە بەردەوام توانيوە مرۆڤ و جيهان بە راستى و روونى واقيعەكان ئاشنابكات. ئەم داستانە لەوانەيە درێژەى بكێشێت لە پێناو تێكۆشينى واقيعى خۆشەويستى و راستى و روونى و درۆستى. بەڵام لە كاتى خۆيدا ئەو واقيعانە كە روويداون وە ئەوانەى كە لە ئێستا و داهاتوو دا رووددەن دەتوانم بڵيم بە چاوێكى روون ئەتوانن خۆيان ديارى بكەن وە جێگاى خۆى درۆست بگرێنەوە
با بۆ ئێوە روون بێت، ئێمە خەريكە بەردەوام راستيەكان ئەبينين وە سەيرى دڵ و دروون و ناخى ئێوە ئەكەين، ئەمە كۆمەڵگايەك نيە كە جێگاى هەناسەى ژيان بێت! وە جێگايى هەناسەى راستى ئاشناكردنى ئوورۆس و زانين و كەسايەتيە جێاوازەكان بێت! ئەمە جێگايى مردووەكانە. تەنها ئەوانەيى كە خۆيان لە ناو ئێگۆيەكى تەسك و تۆند و دەرمارگير و بەرژوەنديخواز و درۆزن و ستەمكار و پاوانخواز ئەبينن، دەتوانن لێرە بكەنە خاكى خۆى ژيانكردن. "منى ئۆديت" ئەو راستيانەى كە بە ساڵانە لە ناو ئەم زيندان و بيابانەيەى سەختەدا كێشاوە و ئەكێشم وە بەچاو و فكر و دڵ و دەروونى خۆى ئەبينم، هەموويان يەك بە يەك لەسەر لاپەرەكانى ئەم زەمينە ئەنووسم و نەخشيەكى تازە بۆ ئەكێشم. بۆ ئەوە ئێوە بزانن مرۆڤى ئەم ناوچەيە لە ناو چ جەهنەمەيەك دا ئەژيت! وە بزانن مرۆڤى ئەم هەسارەيە چۆن مامەڵە لەگەڵ خۆدى واقيع و راستى و درۆستى و هێز و توانايى گەردوونى دەكات؟ وە مرۆڤى ئەم هەسارەيە بە تايبەتى ئەم نيشتمانە چۆن خەريكى شكاندنى شكۆى خۆدى مرۆڤ و شكاندنى خۆدى دڵ و دەروونى مرۆڤە! وە لەگەڵ خۆدى خۆى لە پێناو پشتگريكردنى برێك لە دەستهەڵاتدارە تۆندرەوەكان و مرۆڤە نامەردەكان و مرۆڤە گێڵەكان بەردەوام خەريكى خۆ هەڵخەلەتاندنەوەيە! وە بۆچى بووە مرۆڤێكى وا كە هەميشە لە پاى سەرى دەستهەڵاتدارە ستەمكارەكان دابنيشێت و بەرگرى لە مرۆڤى خاوەن قەڵەمى پاك و فكردۆست و ژيان دوست نەكات! كە رۆژێك لە رۆژەكان هەر ئەو خاوەن قەڵەمە پاكە ئەتوانێت ئەم نا فەڵسەفە نا واقعييە بە فەڵسەفە واقيعيەكان بگۆردرێت
%llllllllllllllll%
%
٤٥ـ ئەوانە ئەگەر راستە خاوەنى دڵێكى پاك و راست و روون بە متمانەن
با بێن بەرامبەر بە ئۆديت و دايك و باوكەكە داواێ لێبواردن بكەن وە هەر هەنگاوێكى بە هەڵەيى دەستى پێ كردووە راستى بكەن و دانپێدان بە واقيع بكەن وە ئەو واقيعە بەكردارەكانى خۆيان يەيان بكەن و بسەلمێنن
٤٣ـ ئەوانەى كە دڵى ئۆديت بناسن ئەوانە وان كە خۆيان ناسيوە
ئەوانە ئەو كاتە هەڵگرى شاكردبوونى ئۆديت نين
بەلكۆ دەبنە دەستى راستى ئۆديت وە دێن لە سەر ئەو ڵاپەرانە تووى ژيان دەچێنێن
٤١ـ ئۆديت هيچ شتێك لە ئێوە ناوێت ئەوەى كە هەيە بۆ ئەو جێ بە جێ ئەبێت
تەنها ئەوەى ئۆديت داوا لە ئێوە دەكات ئەوەيە كە دانپێدان بە هەڵەكانى خۆتان بكەن وە ببنە دەرخەرى راستى واقيعەكان وە لە گەڵ ئەو پەيوەنديەكى راست و روون و درۆست ببەستن
٣٩ـ دڵى ئۆديت دڵى گەورەترينە
دڵى ئازايەتى و ديدەوانى راستى و سەداقەتە
ئەوەى هێزى ئۆديت نەبێت ترسى هەيە روو بكاتە ئەو هێزە
ئەوەى نايەوێت ڵاوازى بێت با ڵايەنگرى راستى ئۆديت بێت
٣٧ـ ئۆديت روو دەكاتە دڵ و دەروون و ناخ و هەڵسوكەوتى ئێوە
ژيان ئەوە ناهێنێت ئێوە بەو شێوەيە ئۆديت بەندى بكەن بە هەندێك ئيدعايى ناجوانى رووكەشى واقيعەكان
ئەوە ئێوەن وا متمانەتان بۆ خۆتان درۆست كردووە كە ئەو وايە
ئەگينا لە راستيدا ئەو شتێكى ترە “ئەو هێزى راستى ژيانە
ئەو هێزى ڵايەنگرى راستى دل و دەروونى گەردوونە
ئەو نيشانەى ئازادى هەموومانە
ئەو لە سەر رەنجى قەڵەمى خۆى پاك هاوارى رزگارى و ئازادى مرۆڤەكان،
رەگەزەكان، سرۆشت و گيانەوەر و زيندەوەرەكان دەنەخشينێت
وە داواى مافى ناسنامەيەكى سەربەست لە بێ مافى دەكات
ئێوە وژدانى خۆتان لە بەردەم ئەو بەكاربێنن با بۆ ئێوە روون بێت وژدانى ئێوە شتێك نيە كە باجى خۆى نەبێت! بەلكۆ شتێكە لە پێناو باجێكى قۆرس و گران
بۆيە بەر لەوە ئێوە بگەنە قۆناغى كبريايى خۆ گەورەكردنەوە
ئەوە بزانن دانپێدان بە هەڵەكان و ئەنجامدان بە كردارەكانى ئێوە لە پێش هاتنەوەى مەرگ! ئەوە ديارى دەكات كە شياركردنى گەلێك لە سەر فكر و دەروونى ئەو ئۆديتەيە کە لە دەورۆبەرى ئێوە بوونى هەيە
٣٥ـ ئۆديت ئەزانێت كە ئەو ماددە/ سەرمايەيى هاتووە ڵايى ئەو، نە بۆ ئەوەيە كە ئێوە پێ بخەڵەتێنێت، بۆ ئەوەيە كە هێز پێ بگرێت و لە سەر پێيەكانى خۆى بوەستێت، منى گەورەى گەردوون ئەبينم كە ئێوە ئەو پەشيمانيە دەرى دەخەن و بەم نێزيكانە ئەچنە بەرامبەر دڵى گەورەى ئۆديت و بە شەرمنانە داواى لێبوردن لە ناخى دڵەوە لێ ئەكەن و لە سەر دەستەكانى خۆتان داواى كرانەوەى رێگاى وەڵاتەكە لێ ئەكەن كە بگەرێنە ڵايى راستى و روونى و سەداقەت و جێ بە جێكردنى كارەكان، بە تايبەتى ئەو كارەى گرێدراوى ژيانى هاوسەفەركردنە
٣٣ـ منى گەورەترين ئەم داواكاريەی تۆى ئۆديت جێ بەجێ ئەكەم كە ئەكسينۆڤ ئەوەى ناسراوە بە رەمزەكانى گەردوون بكەوێتە ناو گەورەترين ئێشى ئاسانكارى
لە خاتر ئەو مەرجەى كە بە ساڵانە لە سەر رۆيشتى وە پارەيەكى زور بە رێگاى من دا بەرجەستە كردووە بۆ چارەسەرەكانى ژيان و هاوكێشەكانى مرۆڤ
ئەوە رەمزى دووبارە دەولەمەندى مرۆڤى سەرووى گەردوونى ئەكسينۆڤ ئەخاتە بەردەم چاو و دڵى ئێوە
ئەو سەداقەتەى كە هەيە بە كردار جێ بەجێ ئەكات بۆيە منى گەوەرترينيش بە كردار وەڵامى ئەو ئەدەمەوە وە هەموو كارەكان بە
ئاسانى بۆى جێ بەجێ ئەكەم
***
٣١ـ ئەوەى لەگەڵ ئۆديت هاتووەتەوە كردن كارێكى ناشارستانى و نا دۆستانە بوو! بەڵام ئەگەر ئێوە بە تەمايى ئەوەن دووبارە لەگەڵ ئۆديت پەيوەندى بگرن، دەبێ سەر لە نۆێ ياساكانى خۆتان بگۆڕن وە يەكەم جار لەگەل دڵى خۆتان راست و روون و بە سەداقەت بن و دووەم جار لەگەڵ خۆدى ڕاستى و روونى و سەداقەتى ئۆديتى پاك، بە شێوازێكى جدى ئاشنا بن بوو ئەوە تام و بوونى دڵ و دەروونى يەكترى بكەن وە بەردەوام گۆێ لە دڵى گەورەى گەردوونى بگرن
٢٩ـ ئۆديت هەرگێز بەدواى ئەوە نەبوو شكۆى ئێوەى مرۆڤ بشكێنێت، بەڵام ئەوەى ئێوە بە ئۆديت كردتان نيشانەى شكاندنى شكۆى مرۆڤ بوو
ئەگەر خاوەنى چەندين وشەى دڵى لێبوردن بێت دەبێ ئێوە لە ناخى دڵەوە لێبوردن لە گەڵ ئەو هەبێت
چۆنكە ئەو مرۆڤى سەرووى گەردوونى يە
مرۆڤە سەرووى گەردوونيەكان هەموو كاتێك حيسابى پاكى و بێ گەردى لە گەڵ گەردوون هەيە
بەڵام لەگەل رەفتارەكانى ئێوەى مرۆڤ حيسابى ئازار و نەهامەتى و نا ئارامى هەيە!. بۆيە ئێوە دەبێ ئەو ڵاوازيەى خۆتان هەر لە ئێستاوە ديارى بكەن وە لەگەڵ ئەو رووبارە حيسابى پاكى و بێ گەردى خۆتان ببەستن هێشتا هيچ ناخوشيەكى گەورە لە بەردەم ئێوە رووينەداوە
٢٧ـ
ئەكسينۆڤ ئەو گەورەئێک بوو كە توانى ئەو هەموو رەمزانە لە بارەى داستانى ئۆديت و ڤاڵس ديارى بكا هەموو نەك لە پێناو ئەوە كە ئەو خۆى خۆشى بوێت
بەلكۆ لە پێناو ئەوە كە بزانێت تۆش بوون بە ئۆوروسى ئۆديت بينينە بە واقيعى جوانى و بۆيرى وە بينينە بە واقيعى مێهرەبانى و پاكى وە بينينە بە جێ بە جێكردنى واقيعى مەردايەتى لە پێناو ياسا و رێسايى گەردوونى
٢٥ـ دڵى گەورەى گەردوونى وا پيشانى ئۆديت دەدات، كە هاتنى ئەكسينۆڤ مانايى خۆى هەبوو
مانايەكەيش ئەوە بوو كە ژيانى هەڵە راستى بكاتەوە. ئەو هاتنە نەك تەنيا مانايەك بوو، بەلكۆ پەيامێكى گەورەى كاتى بوو، رەمزى ئەو پەيامە ئەوە بەرجەستە دەكات كە هاتنى ئەو نەمانى هێزەكانى تر بوو! وە ئەو هاتنە نيشانەيەك بوو بۆ ئەوە دوو كۆرپە بدانێتە سەر رێگاى راستى گەردوونى
وە لەگەڵ ئەوە خۆشەويستەكان بە دڵى يەكترى ئاشنا بكات! ئەگەر ئەو ئاشنا بوونە دوورى يەكتريش تيادا خۆڵقابێت ئەوە مانايى ئەوەيە كە لە كاتێكى دياريكراو دا بەپێ نەمانى ئەكسينۆڤ ئەوان بگەرێنەوە جێگاى خۆیان
٢٣ـ ئۆديت ئەتوانێت كەمێك نا ئارامى لە پايى نەمانى ئەكسينۆڤ هەڵگرێت
بەڵام ناكرێت ئەو دڵى خەمگين بكات، چۆنكە نەمانى ئەو كۆتايى نيە، بەلكۆ لە ماوەيەكى ديارى كراو دايە. تەنها لە پێناو ئەوەيە كە ئەكسينۆڤ بگەرێتەوە ناو داستانێكى ترى ژيانكردنى واقيعى بۆ ئەوە ئەو تەمەنەى ماوى كەمێك لەگەڵ بەختەوەريەكانى خۆى ژيان بەسەربەرێت وە نەبێتە مايەيى نەهاتنى ئەو داستانانەى لەگەڵ تۆى ئۆديت رووئەدەن، بە شێوازى وا تۆى ئۆديت بتوانى ژيان لە سەر ويستگەكانى ئەو بەرێدا ببەيت وە شتێكى بەختەوەر لە رێ تۆدا بەيان ببێت
٢١ـ ئێمە ئاگامان لەوە هەيە كە تۆى ئۆديت ناتوانى بەو سەرمايە ماددەى كە لە بەردەست دايە هەندێك كاروبار بەرێوە ببەیت بەڵام ئێمە لە سەر ئەوە كۆكين كە ئەو سەرمايە زياتر و زياتر بكەين لە هەندێك لايەن و رێگاكانى ترەوە بۆ ئەوە ئەو ژيانەى كە لە بيابانێكى سەخت دا تێپەريۆە دووبارە سەر هەڵنەدات! بەلكۆ بتوانێن ئەو ئاگرە گەرمە كە هەيە بە هێز و تواناى تۆى ئۆديت بكەينە ئاو و هەوايەكى پاك و بێ گەرد لە سەر تەواوى كۆمەڵگا هەژارەكان
١٩ـ شاديەك لە رێگا دايە
ئەو شادى يە نە لە دوور و نە لە نێزيكە
شاديەكە لە شاديەكانى گەورەى ژيان وە خەڵاتێكى گەورەى بەختەوەرى يە بۆ ئێوە
ئێمە بەيان ناكەين چ شاديەكە! بەڵام دەتوانين ئەوە بڵين كە جۆرێكە لە جورەكانى رزگارى لەو بيابانە تاريكیيە كە توى ئۆديت تيادا ژياوى
١٧ـ دڵى ئۆديت دڵێكى روونى گەردوونى يە. گەردوون ئەو دڵە ئەخاتە ناو باخە گۆلێكى ژيان كە برێك لە خەڵكان چەندە نێزيك بن ئەوەندە لێ بەختەوەرترين ئەبن
١٥ـ ئەو سەداقەتەى كە لەگەڵ ئێوەى هەردووكتان روويدا ئەو سەداقەتە توانى چەند كەسى تريش فێرى رێگايى سەداقەت بكات، ئێوە شايەنى ئەوەن كە ئەوانەى لە سەر رێگا و توانا و هێزى ئێوە فێرى سەداقەت بوونە دووبارە بێن سۆپاسى مەردانە پێشكێش بە ئێوە بكەن وە لەگەڵ ئەوە منى گەورەترينش ئەتوانم لە پێناو ئەو سەداقەتەى كە ئێوە ئاوا بە بۆيرى و جوانى لە رێگايى مندا تەرخانكردووە سۆپاسى ئێوە بكەم
١٣ـ ئێوە كەسانى مێهرەبان بوون بويە منيش مهرەبانى بە ئێوە زياتر ئەدەم. وە دەتوانم ئێوە لە سەر يەك شاخ و يەك دڵ كۆبكەمەوە. ژيان ئەو ميهرەبانيەى ئيوە لە ئێستا و رابردوو و داهاتوو دا ئامێز بگرێت. بەو مەرجەى ئێوە لە دڵەوە دەستى يەكترى بگرن، بەڵام دەست گرتن لە واقيعەوە بەرێگاى مەعريفى و كارى فكرى دا يە! چۆنكە ئێوە دوو تەمەنى لە يەك جيان وە دوو سەردەمى لە يەك جيان وە دوو ئەزموونى لە يەك جيان وە دوو جێگا و رێگاى خۆشەويستى لە يەك جيان
***
١١ـ ئەو شەوەى كە ئەكسينۆڤ رۆيشت ماناى ئەوە نەبوو كە ماڵئاوايى هەميشە بكات
بەلكۆ مانا لە وە دا بوو كە ئەو پێويستى بە جێگا خاڵى بوونە
بۆ ئەوە دڵ و دەروونەكانى تر دەربكەون
كە تۆى ئۆديت بزانى ئۆرۆسى راستين لە كۆێ يە وە چييە؟
وە بۆچى ئێمە ئەومان كردە يەكيك لە هێنارتنى پەيامى رەمزە گەورە نموونەكانى خۆمان
٩ـ ئەو خەونەى كە دۆێنێ شەو بە تۆ گەيشت دەربارەى ڤاڵس ئەوە بوو، كە راستيەكان بەرچاو بكەوێت!. بەڵام ئەگەر لە رۆژانى بێت دا ئەو هەر لەسەر رەفتار و هەڵسۆكەوتەكانى خۆى بێت، منى گەروەى گەردوونى تۆ ئۆديت دەكەمە كلێلێك لە كردەوەكانى پەيامى خۆى بەرامبەر بە روونكردن و هێنانەوەى دڵ و دەروون و بيركردنەوەى ئەو لە سەر رێگايى راستى و درۆستى و خۆشەويستى ژيان
٧ـ تۆى ئۆديت تاك و تەنيا نينى، ئێمە ئەو هێزە لە تۆ وەريگرت بۆ ئەوە بوو تۆ هێزێكى نۆێ بەرهەم بێنى. ئەوەى لەم مانگە دا لە گەڵ تۆى ئۆديت رۆيدا خواستى ئێمە نەبوو! بەڵكو خواستى ياساكانى سەرووى ئێمەى گەردوونى بوو. بۆيە لە يەك مانگدا دوو مرۆڤ لە تۆ نيزيك و دووركرد يەكێكى سادق و يەكێكى نا سادق، بەڵام تۆ توانى بەو هێزە نۆێ يە هەردووكيان بە جوانى ئەزموونى بكەيت وە لە ئەزموونەكەت دا سەركەوتوو بوويت
٥ـ منى گەورەترين ئەزانم و ئەبينم كە داستانى تۆى ئۆديت داستانێكى گران و قۆرس و ناخۆش بوو! بەڵام ئەم داستانە لە ئەمرۆ بە داواوە ئەتوانێت بەرهەمێكى چاك بچێنێت وە تاجى شاهانەيى بخاتە سەرى تۆ لە بەردەم تەواوى ئەو كۆمەڵگايە هەژارانەى كە تۆ بەرگريى ڵى دەكەيت
٣ـ ئەكسينۆڤ نيشانەيەك بوو لە ناو جوانى بوونى ژيانى تۆ! دەبێ ئەوە بزانى كە منى گەورەترين ئەو ناردە ڵايى تۆ بۆ ئەوە بوو، كە تۆى ئۆديت ئاشناى شادى و ناشاديەكان و بەختەوەرى و نابەختەوەريەكان، كرێتى و ناشرينيەكانى واقيع بيت
١ـ ئێمە هاوكارى جۆڵەو و شەپۆڵەكانى گەردوون ئەكەين كە دووبارە تۆى ئۆديت و ڤاڵس بكەونە ناو پەيوەنديەكى واقيعى ژيان، ئەگەر ئەو پەيوەنديە لە سەر جێگە و پێگە و راستى و درۆستى خۆى بوو، ئەو كات ئێوە هەردووكتان دەتوانن ببنە خاوەنى بريارى داهاتوو و شاديەكى ترى ژيانى بەختەوەر و سەركەوتوو