چەند پەیڤی کورتی ژیژانا دراماکۆ
ئەو کەسەی کە لە هەموون زۆرتر خۆشیم ئەوێت، بەرانبەر بە ئەو زۆر سەختگیرم! بەرانبەر بە زۆربەێ خەڵکان هاسان و منداڵم، بەڵام بۆ خۆشەویستان، زۆر ڕەق و دژبەرم! تێناگەی ناخی وەها فەرهەنگ و یاسائێک کە تەنیا بە منەوە پەیوەستە، چیە
ئەزانم تاکوو چ ڕادەئێک پێت سەختە ئەم ماڵئاواییە. بەڵام چەند هۆ بوونی هەیە و یاسائێکی تایبەت کە زۆر گرنگە لام. تۆ واتزانی من لەوەی کە بەردەوام یاساکان ئەشکێنم، ئیتر هیچ یاسائێکم نیە؟! لە هەڵەیت چاو. من یاسای تایبەتمەند بە خۆمم هەیە _ مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی کە تۆ لە گەڵیا نامۆیت بە داخەوە
هەزار داخی گرانم! دۆستییەکی لەو ڕادەدا تێکەڵی خۆشەویستی، لەمڕۆژانە بەو ئاقارەدا دەڕوات کە سیقەم بە تۆ لاواز بێت! ڕەنگە ئەمە بۆ تۆ هاسان بێت، بەڵام بۆ من زۆر قورسە
ئەو کاتەی ناچاربووم وڵامت بدەمەوە بە تیکست، دەستم ئەلەرزی! دڵم خەریک بوو لە سنگما بێتە دەرەوە! ئەو کاتەی کە ڕێزداری تۆم بینی بەو تیکستە، گەردوون هاواری هەستا و داوای لێکردم کە هێند بەرانبەر بە تۆ تووند نەبم_ ماڤی تۆ بوو کە وڵامت بە ڕێز و ئەدەبەوە بنووسم و وڵامەکە لە ناخی دڵەوە بوو. بەڵام لە ڕێ ناچاری بوو. تۆ هێشتا هەم خۆشەویستی لەلام، هەم ئەدەبت هەیە و ڕێز، هەم ئازیزی لەلام، بەڵام ڕێگائێک نابینم کە پەیوەست بێت بە تۆەوە بەڵکوو دەستت بگرم و بینمە سەر دڵی خۆم و لێت بپرسم: چۆن لێدەدات؟ حاڵی چۆنە؟
بە داخەوە لێک دابڕاین و بڕوا ناکەم ئیتر بگەین بە یەک. وردە وردە سیماێ خۆم لەلات کز ئەکەم و لە ناوی ئەبەم! وردە وردە تۆنی دەنگیشم نابیسیت! تۆش ناچار ئەبی تەحەموولی ئەم سەختییە بکەیت
ئینتزارم لێت بوو کە لە هەڵۆ زۆر بەرزتر بفڕیت، بەڵام تۆ لە جێگاێ خۆتا جووڵەئێکی چکۆلەت هەیە! ئینتزارم بوو بە درووستی فامی خۆشەویستی بکەیت بەڵام وا نەبوو. گرنگ نەبووە و نیە ئەوەی کە پەیوەست بیت بە هەر دەزگا یان سیستەمێکی کلتووریەوە کە دیلی کۆمەڵگەی داخراویش بێت، گرنگ دەروونت بوو لاێ من. بەڵام دەبینم کە دەروونت هێزی باڵ لێدانی نیە! تۆ چۆن پەلەوەرێکی کە داری خۆشەویستی ناناسیت؟ ئینتزارم بوو لە سەر داری من هێلانە بکەیت. و نەمزانی خاتری تۆ ها لە دارستانێکی دیکەدا
ئەم ئەحواڵپرسییە ئەخیرەت چی بوو؟ تەندرووستی من؟ مەگەر تەندرووستی من بۆ تۆ گرنگ بووە؟ حەز ئەکەیت
لە گەڵتا درۆ بکەم؟ دەی فەرموو: حاڵم زۆر باشە، بە هیواێ شادی ئێوەش
تۆ ئەتەوێت کە منیش وەکوو پیاوانی دەورووبەرت درۆ بکەم؟ درۆەکان من زۆر زۆر گەورەن، خەتەرناکیشن _ من هەرگیز تۆم خۆش نەویست! تۆ دۆستی من نیت و گەورەترین دوژمنی ژیژانایت_ تۆ هیچ جوانییەکت نیە زۆریش ناشرینی _ چیرۆکەکەی دەرگیری دەروون( کە سێ شەو پێش ئێستە تەواو بوو) بارهەڵگری ڕاستی نەبوو _ مرۆڤایەتی تۆ لاوازە _ بە هیچشێوەئێک حەز ناکەم تۆنالیتەی دەنگت ببیسم! _ من تۆ ناناسم، ناسینی تۆ گەردوونی نەبوو! لە هەڵەدا بووم _ پێکهێنانی خێزان لە گەڵ تۆدا؟ حەتمەن شۆخییەکی بێتام بووە !_ سەفەرەکەی بەر درکەی ئاکادمیا؟ تکایە، ئەوە کڵاو لە سەرنان بوو با بزانی! _ هەر ساتە چرکە لە خەیاڵ و فیکری تۆدام؟ هەرگیز ئەوە ڕاست نیە. هەڵەئێک ڕووی داوە! کێ وای وت؟ _ ئیحساس ئەکەم بێ دەنگ و ڕەنگی تۆ ژیانم لە مانا بەتاڵە؟ نا وا نیە! _ لە چاپدانی ئەوەڵین کتێبی تۆ و سیمینارەکان لە شاراندا؟ نا چاوەکەم! ئەوە شۆخی بوو! _ ماڵە بەردینەکەی دانیمارک و خەیمە لێدان و ئاگر کردنەوەی نێوان دارستانەکە و دەریاکە؟ هەرگیز! ئەوە بەس خەیاڵ بوو _ چۆن تۆ لە ناو منا گرسایت و خۆشتم ویست، هەر بەمبۆنەوە بەمشێوەیە خۆمم خۆش ئەوێت و بۆن و دیاری تایبەت ئەدەم بە خۆم کە لەو ڕێگاوە بگات بە تۆ ؟ ئاخ ئاخ، چ شۆخییەکی بێ مانا، هەرگیز وا نەبووە، مەگەر تۆ کیت کە وەها لە ناو مندا بژیت؟ ئەوە ڕاست نیە بە جیدی! _ ڕزگار کردنی تۆ و کۆمەڵگەی داخراو؟ ئازادی تۆ ؟ نا ئەوەش ڕاست نەبوو. تەنیا ویستم گاڵتەت پێ بکەم هیچ بەرنامە و خواستێکم لەو بارەوە نەبوو! _ ماچ کردنی تۆ؟ شانە کردنی قژی کاڵت؟ هەرگیز، مەگەر لێرا لە تۆ جوانتری تێدا نیە کە سەری خۆم بێشێنم و دەست ببەم بۆ وڵاتێکی دوور؟ و تازە چاو بە گریانیش بم
بۆچی هاتی؟ بۆچی لە ناو دڵی مندا هێلانەت کرد؟ بۆچی ناڕۆیتە دەرەوە؟ تکایە پێم بڵێ، تکایە تکایە پێم بڵێ بۆچی ناڕۆیت؟ بۆچی بە جێم ناهێڵیت؟ من و تۆ بە یەک ناگەین. بڕۆ ئازیزم، ئازاد بە
ئایا ئەتەوێت بەمشێوەیە دڵسۆزی خۆت پیشان بدەیت؟ ئەتەوێت پێم بسەلمێنیت کە دڵت بۆم ئەسووتێت و ئەشێ ڕۆحمم پێ بکەیت؟ واوووووووو ئەگەر وەها بێت، چەند نەزانی تۆ! ئەگەر وەها بێت بە ڕوونی ئاشکرا ئەبێت کە من ناناسیت. تۆ ڕەنگە ئیگۆی دیکارت بناسیت و تۆزێک زانیاریت لە سەری بێت، بەڵام نازانیت کە من ئیگۆی دیکارت نەبووم و نیم! تۆ هێزی ناسینی منت نیە. خۆت ماندوو مەکە و دڵت نەسووتێ و دڵسۆزیت قبووڵ ناکەم و ئەوە بە تەشهیر پێناسە ئەکەم. من کەمترین پێویستم بە دڵسۆزی جەنابتانەوە نیە
هێشتا لات مامۆستام؟! یانێ بە ڕاستی تاکوو ئەم ڕادەیە ئەتەوێت ئازار بدەیت؟ بەڵام دیار و ڕوونە کە تۆ مامۆستایت نەک من! من شارەزای چەمکی مامۆستایی نیم. بڕێک زانیاریم هەیە کە زۆربەیان لە کانیاوی فیکری خۆمەوە هەڵقوڵاون. من شتێکم نزیک بە سفر. بریاباێ سفر ببوایەم، بەگیانی جەمشید لە ناخی دڵەوە ئەمە بەیان ئەکەم. بەڵام بە پێچەوانەوە ناچارم تۆ بە مامۆستا بانگهێشت بکەم! چۆن دیارە تۆ ئەم ناو ونیشانەت زۆر بە دڵە وپێشتریش گوتبووت کە تۆ «ئەشقی زانینت» هەیە! ئەمە ئەوپەڕی هێزی زانینە کە تۆ پابەندی پێ. بەڵام من لە مێژە کە بە دوای زانیندا ناڕۆم. من دەقیق عەکسی تۆم بڕوا بکە! من هەر زانیارییەکم هەبێت بەس بۆ دوو فینۆمنە، یەکەم واقیع. دووهەم خۆشەویستی. هەر بۆیە ئەو گۆمەی تۆ مەلەی تێدا ئەکەیت تایبەتمەندە بە مامۆستایان و تۆی ئازیزم! من وەها نیم و تەنیا لە گەڵ گەردوونا دۆستییەکی قووڵم هەیە و بەس. ئەمە چ پێوەندییەکی هەیە بە مامۆستایی؟ بۆچی بەم وشەیە ئازار ئەدەیت
چاوەکەم یەک شت بزانە! تاکوو ئەو ڕۆژەی کە بە وشەی مامۆستا من بانگهێشت ئەکەیت، نە وڵامێک لە من ئەبیسیت نە هیچ! ئەو کاتەی بەو قەناعەتە گەشتی کە بە ساکاری و گەردوونی و سادقانە و بە بێ هیچ لەقەب و گەورەکردنێک، تەنیا بە ناوی خاڵی بانگم بکەیت، لەو کاتەدا ئەزانم ڕاست ئەکەیت و لە گەڵتا ئەدوێم. بەڵام دیارە کە هێشتا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆت نەکردووە
ئەزانی! ژیانی هەردووکمان تێکچوو! بڕیار نەبوو وەها بێت بەڵام واقیع ئەمەیە کە هەردووکمان خەریکین ئەیبینن. هەر دووکمان لێک ترساوین. سیقەش بە هەر چرکەسات لە لاێ من خەریکە لاواز و لاوازتر ئەبێت! بۆچی واتکرد دڵەکەم؟
تاکوو ئەو کاتەی لە گەڵ عەقڵدا بەمجۆرە تێکەڵاویت ، عەقڵیش کارەساتێک لە جێگای کارەساتیتر دادەنێت
واقیع ئەو شتە نیە کە لە ڕووکەشدا ئەیبینیت، واقیع زۆر لە ڕووکەشەکان قووڵترە. تۆ هێشتا لە گەڵ واقیعدا نامۆیت بۆیە لە عەقڵ داکۆکی ئەکەیت
هەرگیز پشت مەکە لە خۆشەویستی، گەردوون لە ڕێ خۆشەویستییەوە دەسووڕێتەوە. ئەوەی گرنگی نادا بە خۆشەویستی، دوژمنێکی کاڵفامی گەردوونە کە ئاکامی کارەکەی وەکوو دووکەڵێکی ژەهراوی دەڕواتە ناو چاوی خۆی. هەر بۆیە گەردوون یاسای تایبەتمەندی خۆی هەیە
تۆپێت وایە کە زۆر دەگمەنی وە لە تۆ باشترێک بوونی نیە؟! بەمشێوەیە هەرگیز ئاگادار نابیت کە ئەم دونیا، هەزارانی لە تۆش گەورەتری بینیوە و لە یادکردووە و لە ناو بردووە .تاقانە دەگمەنی ناو گەردوون واقیع و خۆشەویستییە کە فامکردنی ئەمدووانە بۆ هەر کەسێک نابێت. تەنیا هەڵبژێردراوەکانی گەردوونی بەم هیزر وئاستە دەگەن
گشتاندنی خەڵک بە یەک چەمک یان بابەت و گەمژاندنی خەڵک بە داتا و هیزری کاڵفامانە، کارێکی دژ بە واقیع و ڕاستی و درووستیە. ئەو کەسەی هەڵدەستێت بە کردەوەئێکی وەها، چ لە ڕووی زانیاری یان کاڵفامی خۆی، خۆڵ ئەکاتە ناو چاوی ڕاستی و خەڵک، بەڵام واقیع شتێک نیە کە بۆ ماوەئێکی درێژخایەن بشاردرێتەوە، واقیع ئەگەر بە دوای سەد ساڵیش بێت، هەر ئەکەوێتە بەرچاو و خۆی پیشان ئەدات. ئەوەی کە تاکی ئازادیخواز و دڵسۆز ئەشێ لە بەرەی خەڵکدا بێت، شتێکی ساکارە، وەها تاکێک ئەگەر گیانیشی بکەوێتە خەتەر و لە دەستی بدات، بەردەوام بەس لە واقیع داکۆکی ئەکات نەک دەسەڵات و شوهرەت و پۆست و پلە و پارە
ئەگەر قەڵەمت گرتە دەستەوە، گەردوون لێت داوا ئەکات کە دەقیق وەکوو قەڵەم ڕاست بیت. فرۆشتنی قەڵەم بە دەسەڵات بۆ شوهرەت یان پارە یان هەرچیتر، خەیانەتە بە واقیع و ڕاستی و درووستی. ئەو قەڵەمەی کە نیە لە خزمەتی واقیع و خەڵکدا، نەک هەر ڕاست نیە، کە چەواشەو ژەهراویە. وەها قەڵەمێک زۆر جار بە دەستی خودی دەسەڵات دەشکێت. شەرت ئەوەیە کە قەڵەم هەڵگری ڕاست، پێش وەها ڕووداوێک، خۆی پشتی دەسەڵات بشکێنێت. ڕاشکاو پێت ئەڵێم لە بەر ئەوەی کە ئەزانم تۆی قەڵەم بە دەست، مرۆڤی و مرۆڤ بۆ
گەردوون، گرنگە
تۆنالیتەی دەنگی جوانت، ڕەنگت وە بە گشتی هەبوونت ڕەنگدانەوەی هیزر و ڕاستی و پاکی بوو. تۆ یادگارێکی هەرە گرنگی گەردوون بوویت. چ دێر هاتیت و چ زوو ڕۆیشتی
ئایا تۆ بەس ئەو ڕێبوارەی بواری فیلۆسۆفیا بوویت؟ یان لە لایەن گەردوونەوە بۆ تاقیکردنی دەروونی من هاتیت؟ چی ڕوویدا؟ من دەرباز بووم لەو تاقیکردنە یان بە تەواوی ڕەفز بوومەوە؟! لە هیچ فێرگەئێکدا ئەو کەسەی وا تاقی ئەکرێتەوە، بێ ئەوەی کە دەرئەنجامی هیزر و ناخی دڵی دەرکەوتبێت، ناخرێتە دەرەوە و ئەنجامەکەی پێ ڕادەگەیندرێت. چی بوو کە چاوانێکی تەڕ ئەبێت هێند چاوەڕوان بێت بۆ ئاکامی کارەکەی؟ وڵام لاێ تۆیە یان لە گەردوون ئەبێ پرسیار بکەم؟
سوقرات لە هەڵەئێکی زۆر گەورەدا بوو! تەنانەت لە کاتی نۆشکردنی جامی شەرابی ژەهراوی، نەیزانی جوانی و بوێری چین. ویستم بەس بە هۆی ڕێزگرتن لە هیزر و فەلسەفە، پێ بڵێم کە ناوەڕۆکی جوانی و خودی جوانی و بوێری چیە بەڵام داخی گرانم، ئەو زوو ڕۆیشتوو من زۆر دێر هاتم! یەکتریمان نەبینیەوە بۆ بەیانی ئەو
ڕاستیە
چاو! تەخسیری من چی بوو کە تۆ بەشێکی هەرە زۆری خۆشەویستیت لە گەردوون وەرگرتبوو. نەشتدەزانی کە چۆن و لە چ ئاستێکدا حەیرانی گەردوونم! ئەو بوو کە منی بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دووگیانکرد. من حامیلەی گەردوونم. منداڵەکەم بە زوویی دێتە دونیای تۆ! پێت سەیر نەبێت ئەگەر ئەم منداڵە لە تۆ بچێت! دواتر بۆت دەرئەکەوێت کە ئەم منداڵە لە من و تۆش کاراتر و بەهێزترە و لە ئێمەش بۆ گەردوون خۆشەویستترە
ژیژانا لە ماڵئاوایی دواجاری خۆی، ویستی تۆ ئازاد بیت. بۆ ئەم مرۆڤە ئاڵۆزە، مرۆڤبوونی بێ ئازادی هیچ مانائێکی نیە! خەمت نەبێت ماڵئاوایی ژیژانا ماڵئاوائێیەکی گەردوونیە، هەرچەند بەردەوام فرمیسکەکانی دەڕژێتە
خوارەوە بەڵام ئەزانێت کە لەم خەمەی دەروونی، شائی و شانازی وبەختەوەری تۆ بەدی دەکرێت
تۆ لاتوایە، ڕووبار ناتوانێت بەرەو سەر شاخەکان بڕوات؟! بەمزوانە بە چاوی خۆت ئەبینیت کە وەها شتێک ڕوو دەدات. لەو کاتەدا لەو ڕووبارە دەست و چاوت بشۆ. تابۆەکان بشکێنە. با ڕاشکاو پێت بڵێم تەنیا ئەرکی سەرشانی تۆ شکاندنی تابۆەکانی کۆمەڵگەیە. هەر لەو ئاوە ڕوونە پەرداخێک سەر بکێشە. تۆ هەڵبژاردەی گەردوونیت و خۆت لەم بژاردەیە ئاگات نیە
تۆنی دەنگت لای لایەی دڵگیر و ئارامبەخشم بوو. تۆنی دەنگت بەو زاراوە جوانەوە، منی دەکردە خەو. تەمەنات لێدەکەم تۆنی دەنگت مەگۆڕە. ئەگەر تۆش هاریکار و پەروەردەی گەردوونیت و گوێگری لۆگۆسیت، باش سەرەنج بدە و تێبگە خۆشەویستیت هەرگیز تەواو نابێت
مۆراڵی ڕاستەقینە، خۆشەویستی گەردوونیە. ئەو مۆراڵەکانتر لەم ڕاستیە بە دوورن
درەنگانە! و لە بەر چاومی لەم تارمائیەدا. من لە ڕووناکی بێزارم! کەس چی دەزانێت کە بە بێ هەبوونی تارمایی، ڕووناهی بە هیچ دێتە ئەژمار. هەرکات وتت مامۆستا، بەو وشەیە نوێنەری ڕووناهی بوویت. داخی گرانم نەتزانی کە لە گەردووندا تەنیا یەک مامۆستا بوونی هەیە، ئەویش خودی خۆیە! بەڵام دەنگت لە ئەستێرەکانەوە دەگات بە من. دەنگت لە ڕەنگت جوانترە. بەڵام تۆ هێشتا لە ناو چەند تابۆئێکدا دەژیت. ڕەنگ و فیزیات بۆ من گرنگ نیە. دەنگ و دەروونت گرنگن کە ئەوانیش بە داخەوە دیلن
ماڵئاوا دڵی من ! کاتی ڕۆیشتنە و کات لە جێگای خۆی نەماوە! وەکوو ئسقانی باڵم کە لە یادی تۆدا شکا! ماڵئاوا بۆ دوواجار. ماڵئاوا دڵی من! ، بە گەردوونت ئەسپێرم
دیارە هێشتا نازانیت کە گەڕانی گەردوون و وەها سووڕانەوەئێک لە ناخەوە بۆچی ڕوودەدات! دڵەکەم، تۆ نزیکی لە مەداری خۆشەویستی، بەڵام لە گەڵ خۆشەویستیدا نامۆیت. تاکوو بە تەواوی بوونتەوە دەرگیرو تێکەڵاوی خۆشەویستی نەبیت، نازانیت خۆشەویستی چیە! بە داخەوە دڵت نالەرزێت و تەنیا لە ڕووی عەقڵەوە تەواشای خۆشەویستی ئەکەیت! دڵەکەم، ئەوە سیمای واقیعی خۆشەویستی نیە
هەرکات نیوە شەوان لە خەوی شیرین ڕاچڵەکایت و ڕۆیشتیتە دەرەوەی ماڵ و ڕووت کردە ئاسمان و ئەستێرەکانت بینی و لە ناخی دڵەوە فرمیسکت ڕژا، ئەو کات دەزانی خۆشەویستی چۆن جیهانێکە. ئازیزم خۆشەویستی لە ڕوانگەی عەقڵەوە بە دی ناکرێت. فیکریش هێند کاریگەر نیە لەوبارەوە. ئەمدوانە دوو دیاردەی گەردوونی جێاوازن. بۆچی سووری لە سەر ئەوی کە ئاگر و ئاو تێکەڵ بکەیت؟
نازداری دڵ، تۆ ئازادی ئەگەر تۆنالیتەی دەنگت بگۆڕیت. بەڵام من ئاکامەکەی بە باش نابینم. ئەو سەگەی بەر درگەت لە یادە؟! ئەو بۆ تۆ خۆشەویستی بێ شەرتی بوو. تۆ بە شەرتەوە تەنیا، ڕووی مرۆڤایەتیت پێ نواند. ئەو لە دڵ و گیانەو ماچی تۆی دەکرد، حازر بوو گیان بدات بۆت. بەڵام تۆ ئیسباتت کرد کە لە گەڵ خۆشەویستیدا نامۆیت. ئەگینا تۆش وەکوو ئەو دڵت دەلەرزی و لە ناخی دڵەوە لە ئامێزت دەگرت. ئایا تۆ وات کرد؟ لە ئامێزت گرت؟ نا. تۆ تەنیا نوێنەرێکی ڕۆشنبیر بوویت کە جێگە و پێگەی مرۆڤی ژینگە پارێزت پیشاندا. ئەمە لە گەڵ خۆشەویستی ئەو سەگە، جێاوازییەکی زۆر پیشان ئەدات
داخەکەم، زۆر شت بە هیزر، چارەدۆزی ئەکرێت، بەڵام خۆشەویستی زۆر یاخییە، چەند یاسای هەیە کە پابەندی گەردوونە و تۆ نزیکی لەو جیهانە بەڵام هاوکات دووریش ماوی! من دڵم زۆر بۆت تەنگە و تۆ ئاشنای ئەم دڵتەنگیە نیت
ئاخ ئەگەر تەنیا یەک شەو و ڕۆژ حاڵی منت هەبوایە. ئێنجا بە خێرایی تیشک، لە بازنەی خۆشەویستی گەردوونیدا دەسووڕایتەوە و چاوەکانت لە شانازی ئەو گەڕان و سووڕانەوەدا پڕ دەبوو لە ئەشکی داخ و هەر قەترەئێک لەو فرمیسکە، شاخێکی بەردینەی دەکردە ڕووبارێکی ڕەوان
ئەو کاتەی هێمن موکریانی، لە ناخی دڵەوە دەینووسی
ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم _ دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم»
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامۆرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێ تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی
دەمێنێ هەر بمێنێ با بمێنێ
«یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
هێمنی گەورە، لەو کاتەدا لە جێ من قەڵەمەکەی کەوتبووە گەڕ بۆ نووسینی حاڵەتەکان
هەموو ڕێگاکانت بەست و تەنیا ڕێگای ماڵئاوائیت بۆ من هێشتەوە! ماڵئاوائیشت پێ خۆش نیە و هەر دووکمان لێک دابڕاوین...و کات لە جێگای خۆی ناوەستێت و دڵەکان خەمداری خۆشەویستین و من گوێگری لۆگۆس و تۆ ڕێڕەوی عەقڵ! هیچ ئاگاشت نیە کە بۆ من، بوو بە هیوائێکی خاو، ئەوەی کە ویستم بتبەم بۆ باشترین شوێنەکان و لە بەردەم ئاکادمیای ئەفلاتووندا، کتێبەکەی جوانی و لۆسیست بۆ بخوێنمەوە _ چ خەیاڵێکی خاو بوو، ئەم ویست و خواستە
apology
عوزرخواهی سوقرات __ چۆنیەتی دادگاهی کردنی سوقرات داکۆکیکردنی ئەو لە دادگا و دوواقسەکانی
ئەم فایلە بە زمان ئینگلیسیە

!بوون و نەبوون
لە یەک چرکەدا پێکەوە؟
هاوڕێ و خۆشەویستی وەها
ڕێک پێکەوە لە یەک کاتا؟
.نا دڵی من نابێ وەها
.ناشێ مەرگ و ژین پێکەوە لە ڕووی ڕەها
داخەکەم ئەتۆ نەتزانی
لە هەزار خەیاڵی منا تۆ ژیاوی
یەک لەوانە، لەو سەفەرەی ئاسینادا
لە بەر درکەی ئاکادمیای ئەفلاتوونا
بە برژانگی چاوانی خۆم
شانەم ئەکرد پرچی جوانت
لەو کاتەدا سەرت لە سەر شانم ئارام
بەوجۆرە ئۆقرەی گرتبوو
گوێت بۆ لۆگۆس شل کردبوو
چاوەکانیشت نووستبوو
لەبەر دەرگای ئاکادمیا
لۆسیسم بۆت ئەخوێندەوە
دڵم ئەیگوت ئافرۆدیت وخودای خۆشەویستی ئەوە
.خەیاڵەکانم تەواو بوون خۆم بینیەوە
لالائیت بۆ ئەخوێنم ئەی دڵی زارو نزار
بنوە تاکوو تۆ نەبینی تاڵییەکانی واقیع هەزار
لالا لالایی، لالا دڵی من
.بنوە ئارام ئەی گوڵی من
بەس هەزار داخی گرانم
من لە شاری دڵی تۆدا
بە هەر لائێ کە ڕوانیم درگەکانت داخستبوو
بە چاوانی پڕ لە ئاوم بینیم کە وا خۆ لەو لاوە
درگائێک وا ئاوەڵا وە
!ئەو درگاتە لە ڕووی قەستەوە کردەوە
درگا و ڕێگای ماڵئاوایی یەکجاری
!بەس بۆ من لە ڕێ ناچاری
ئێستە کە ڕۆیشتم لەوێوە
!ئاسمان بۆوەتە کڕیوە
نازانم ئەی کچی جوانی کوردەواری
قژ کاڵەکەی ئەهلی فیکر و خوێندەواری
چۆن پێت بڵێم؟ بە چ شێوازێک پێت بڵێم؟
هەرچی هیزر و زانیاری و فەلسەفەیە
بۆ درککردنی باشتری خۆشەویستی و
گەردوونەکەی گەردوونەیە
.غەیری ئەم فامە قەت نیە
هیچ لە بیرتە، ئەو بوونەوەرە داماوە
کە لێیان دا لە هەر لاوە
هیچ لە بیرتە کە کەوتە بەر بەرد باران
پەناێ هاوردە بەر ماڵتان
تۆ داکۆکیت لێکرد وەها
.بە دڵێکی ئاوەڵاوە
!هیچ لە بیرتە بریندار بوو؟
!برینی دڵی هەزار بوو
بە نیگاهی خەمگینەوە
!بەو شێوەیە پاڕایەوە
چۆن دڵت هات ئەو هەژارە
!بە ڕێ کەیت و دوور لەو شارە؟
بینیت بە دوای ئەو ماوەیە چۆن هاتەوە
!چۆن ئەسووڕا لە دەوری هەردوو پاتەوە
ڕیسکی بەردبارانی بە دڵ
قبووڵ کرد و بەوجۆرە وا
.ماچی دەست و پێ تۆی ئەکرد
ماڵئاوایی مانای چیە؟
تەنیا ڕێگاکەی بەر پێیە؟
بەڵێ دڵم
ئەو بوونەوەرە هەژارە
ئێستە وا دوورە لەو شارە
بەڵام دڵی کۆڵکۆڵێنی ئەشقی ئەوە
.لە شەواندا، هەردوو چاوانی بێ خەوە
سەرم سووڕماوە لەم حاڵە
!!وتی: ئەو فیکرە بەتاڵە
کە چی دڵ و دەروونی وا
بەمشێوەیە لەم خەیاڵە
.بینی خۆشەویستی زاڵە
ئەویش لە ڕێ عەقڵی گۆمڕا
!ئەڵێت ئەو هیزرە مەحاڵە
وایە گیانا
بوون و نەبوون لە یەک کاتدا
!بڕوا بکە فیکری کاڵە
ئێستە من و کونجی دیواری تەنیایی
بە چاوانی پڕ لە فرمیسک و وتنی ماڵئاوایی
ئێستە من و دەریای خەم و شەپۆلەکانی جێایی
.ئێستە من و کاولبوونی ماڵی دڵم بە ئاسایی
ژیژانا _٩ مارسی ٢٠٢٣