کاتێک باس لە مرۆڤی سەروو مرۆڤ ئەکەین. لە ڕاستیدا خەریکین باسی چی ئەکەین؟ مرۆڤی سەروو مرۆڤ کێیە؟ چۆن بوونەوەرێکە؟
وەها مرۆڤێک ئەتوانێ ژنێک بێت یان پاوێک بێت. بەڵام مرۆڤی سەروو مرۆڤی دیۆنیزۆسیش بوونی هەیە. ئەم مرۆڤە ئەخیرە گەلێک تایبەتمەندی خۆێ هەیە کە لەوانیتر جێاوازترە. ئەم مرۆڤە زۆر بەهێزە، ژیرە، وریایە، لێخۆش بوونی یان لێبواردنی زۆرە بەڵام ئەوەێ سنووری هەیە، ئەگەر ئەو سنوورە تێپەڕ بێت، ئەم مرۆڤە وشک ئەکەوێتە بەرچاو. مرۆڤی سەروو مرۆڤ، یاساێ تایبەتمەند بە خۆێ هەیە کە لە گەڵ زۆربەێ هەرە زۆری کەسان و خەڵکان و سیستەمەکان، نائێتەوە. یاساکانی ئەم مرۆڤە زۆر زۆر دەگمەن و ئاڵۆزن. ئەو کارانەێ لەو ڕێگاوە دەیکات تا ڕادەئێک سەرسووڕهێنەوە کە هیچ کەس ناتوانێت بڕواێ پێ بکات! لە بەر ئەوەێ کە کردەوەکانی لە گەڵ عەقڵدا جۆر نین و تەنانەت بە تەواوی دژ بە عەقڵە
ئینسانی ساکار دەڕوات بە دواێ شتی ساکاردا، مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی دەڕوات بە دواێ ئاڵۆزترین دیاردەکان و خواستەکانی هێندە ئاڵۆزن کە کەس تێناگات بۆچی وەهایە. هەر بۆیە لەو پەڕی هێزەوە، زۆر نەرم و نیانیشە. بە واتائێک بە ڕاستی ئیسک سووکە، میهرەبانە. وەها مرۆڤێک بۆ خواست و کەردەوەکانی تاکوو ڕادەێ گیان دان و لە ناو چوون، ئەڕواتە پێشەوە و یەکێک لە کاراکترەکانی ڕیسک کردنی زۆرە. کە مرۆڤی ساکار هەرگیز خۆێ ناخاتە ئەو نوقتەیە کە تووشی وەها ڕیسکێک بێت و گیانی لە دەست بدات. مرۆڤی سەروو مرۆڤ بەردەوام لە واقع و ڕاستی و درووستی گەردوونی داکۆکی ئەکات. بۆیە خۆشەویستییەکی هەرە زۆری هەیە بۆ واقعی گەردوونی کە واقعێکی تاقانە و تاکە. ئەوانەێ لەگەڵ وەها مرۆڤێکدا ئاشنا ئەبن یان ئەبن بە دۆست، بەردەوام لە قسە و کردەوەکانی ئەم مرۆڤە سەرسامن چۆن کردەوەکانی لە گەڵ کولتوور و عەقڵی تاک و کۆمەڵگە و سیستەمەکان، نائێتەوە. مرۆڤی سەروو مرۆڤ، هەمووکات گاڵتە ئەکات بە یاساکانی عەقڵ و کۆمەڵگە و بە باشی ئاگادارە کە ئەو یاسایانە درووست کراون بۆ چکۆلەتر کردنی ئینسان و لاواز کردنی و چەواشەکردنی بایەخە ڕەسەنەکانی. لێرەشدا مرۆڤی سەروومرۆڤ، تەواو ئەو چەواشانە، سەرلە نوێ ئاوەژوو دەکات، بەو مەبەستەوە کە بایەخەکانی مرۆڤ بڕۆنەوە سەر جێگاێ سرووشتی و واقعی خۆیان
مرۆڤی سەروو مرۆڤ، مەرگ بە هیچ ئەزانێت، لە بەر ئەوەێ کە پێشتر مەرگی شکست داوە و زۆربەێ هەرە زۆری کاراکترەکانی خۆێ ئەگوازێتەوە بۆ مرۆڤێکیتر، تاکوو ئەم بوونەوەرە سەیرە لەودا بەردەوام زیندوو بێت. لەشی وەها مرۆڤێک بەڵێ وەکوو فیزیا تووشی مەرگ ئەبێت، بەڵام فیکرەکانی، کردەوەکانی، خاترەو بیرەوەرییەکانی و کولتوور و کاراکترەکانی لەویتردا زیندووە و بەردەوامە لە ژیان لە ناو کۆمەڵگەدا
خۆشەویستی وەهامرۆڤێک وەکوو خۆێ دەگمەنە، سەختە، عەجیبە، جوانە، قورسە، گەورەیە و بێ سنوورە. زەمیری خود ئاگا و ناخودئاگاێ ئەم مرۆڤە، بەردەوام پێکەوە کار دەکەن. هەر بۆیە لە باری کاتەوە، ئەم مرۆڤە شەوو ڕۆژی تێکەڵە. وەها مرۆڤێک بەردەوام داکۆکی ئەکات لە ژیان، نەک لە پووچگەرایی. چۆن بە جوانی ئەزانێت کە پووچی یان نەبوون، بە بێ دیاردە و هەبوون، ناتوانێت بەیان بکرێت. بەمپێیە نەبوون بەرەدوام قەرزداری بوونە. ئەگەر بوون نەبێت، نەبوون هەر لە پێشترەوە بوونی نابێت! بۆیە مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی بوونگەرایە
گرینگترین خاڵێ کە وەها مرۆڤێک زۆر زۆر لە سەری حەساسە، خودی واقعە. بۆیە بە تەواو هێزەوە لە واقع داکۆکی ئەکات و پەردە ڕەشەکانی سەر ناواقعەکان و درۆەکان لا ئەبات. لەو کاتەشدا ئینسانە دەرگیرەکان لەو بابەتەدا گیر دەخۆن لە نێوان دوو هەڵسووکەوتدا: یەکەم ئەوەێ کە بە دەرکەوتنی واقع، و ئاشکرا بوونی ڕووڕەشی ناواقع و ساختە یان درۆ، ڕوویان تاڵ ئەبێت و ئەو واقعە و ئاشکرا بوونی، پێیان ناخۆشە! لێرا شتێکی سەیر خەریکە ڕوودەدات، گوایە ئەوانەێ وا خودی واقعەکەیان بینیوە، پێیان خۆشە کە نەیاندیباێ و هەر لەو خەو و خەێاڵەدا و لە ناو درۆەکان و ساختەکاندا دەژیان چۆن ئەوەیان بە دڵە _ ئەمە کولتووری دژە مرۆڤی سەروو مرۆڤە. دووهەمین حاڵەت ئەوەیە کە بە ڕاستی ئاشکرا بوونی واقعیان پێ خۆشە چۆن واقعە و دژ بە ساختە و درۆیە. ئەو کەسانەێ لەو کاتەدا حیسێکی دەروونی وایان هەیە بۆ واقع زۆر نزیکن بە گۆڕانی خۆیان بەرەو مرۆڤی سەروو مرۆڤ بوون
مرۆڤی سەروو مرۆڤ، هەرگیز لە گەڵ تابۆەکاندا ڕووخۆش نیە و دژیانە. تابۆەکانیش زۆرتر لە ڕێگاێ کولتوور و یاساکانی کۆمەڵگەوە دەژین. پێشتریش وتمان کە مرۆڤی سەروو مرۆڤ دژ بە ئەو کۆمەڵە یاسایە و یاساێ تایبەتمەندی خۆێ هەیە. لێرەش ئەو کاتەێ یاساکان و تابۆەکان ئەشکێنێت، تەواو کۆمەڵگە و خەڵکان پێیان سەیرە کە شتی وەها ڕووی داوە. مرۆڤی سەروو مرۆڤ هەمیشە نوێگەرایە لەمبارەوە. ئەو نوێگەراییەش ئەبێتە هۆێ جێاوازی ئەو و خەڵکانیتر. هەر ئەو نوێگەراییەش خۆێ لە ناو خۆێدا شکاندنی یاساکانە. ئەوێ پابەندی یاساکانە و داکۆکیان لێ ئەکات، ئەوە ئینسانێکی دیل و گرفتارە. لێرەش دەرئەکەوێت کە مرۆڤی سەروو مرۆڤ بە تەواوی ئازادیخوازە. مرۆڤی سەروو مرۆڤ لە قەفەسەکان ئەڕشێتەوە و دیوارەکانی بە دڵ نیە و سنووری نێوان وڵاتەکان لاێ ئەو مانایان نیە. بۆیە لە ڕێگاێ یاساکانی خۆێ ئەو سنوورانە تێکدەشکێنێت و ئازادانە دەڕوات. لێرەش دیارە کە وەها مرۆڤێک پابەندی سنوور و وڵات و ئاڵا و ئەم شتانە نیە. دەی تەواو ئەم خەسڵەتانە لە وەها مرۆڤێکی گەردوونی، سەیر بوون، گەورەیی، زانایی، ژیری، دڵ ئاوایی، لێبواردن، بێ سنووری، بەزەیی، حەرەکەت، و عەجیب بوونێکی سەرسووڕهێنەر نیشان ئەدات. هەموو ئەمانەش بۆ ئەو گرنگن. بۆ وێنە ئەو لایەنگری حەرەکەتە لە دیاردەکاندا، نەک وێستان و جووڵە نەکردن. چۆن ئەزانێت کە لە جووڵەدا شۆڕش و ئازادی و گەورەیی و بایەخەکانی مرۆڤ دەر ئەکەون و سۆبات و وێستان دژ بەوانەیە. هەر بۆیە سیستەمەکان لە تاک و کۆمەڵگە، بوونەوەرێک درووست ئەکەن کە وەکوو ماشین یان دەقیقتر بڵێین وەسیلە و ئامرازە. دەی مرۆڤی سەروو مرۆڤ هەرگیز مل نادات بە ئامراز بوون و خۆێ بە زیندوو ئەزانێت و لە حاڵی جووڵە نەک وەستان، هەر بۆیەش نابێتە سەربازی سیستەم و ئەگەر زۆر بە دەستی سیستەمەوە گیر بخوا، تەواو یاساکان و ڕەوشت و ڕێگا و چۆنیەتی کارکردنی ئەو سیستەمە دەشکێنێت و تێکەڵی ئەکات تاکوو بتواانێت بە درووستی لە واقع و بایەخە ڕەسەنەکانی مرۆڤ داکۆکی بکات
ئینسانی سادەێ دیلی سیستەم و کولتووری کۆمەڵگەکان، بە هاسانی درۆ ئەکەن. تەنانەت بۆ خۆشەویستی خۆیان. ئەوان گرفتاری گەڵێک عەقڵی دواکەوتووی ناڕسیستین و هەرگیز واقعیان بۆ گرنگ نیە و زۆرتر لە گەڵ درۆ و دژە واقعدا دەژین. بە تەجرووبە بە من سەلمێندراوە کە ناکرێت وەها ئینسانێک کە لە جەوهەردا بایەخە ڕەسەنەکانی سرووشتی خۆێ لە دەست داوە، بکرێت بە مرۆڤ. مرۆڤبوون پڕۆسەئێکی زۆر سەختە. بە هیچ چۆرێک هاسان نیە. بەمپێیە ئەوەڵین هەنگاو، مرۆڤ بوونە. ئێنجا وردە وردە گۆڕانە بەرەو مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی. لە سوورەێ قەلەم، کە ئەوەڵین و جیدیترین سوورەیە، باسی ئینسان کراوە کە چۆن درووست ئەبێت: خەلق الئینسان من عەلەق! وایە لە عەلەق یان خوێنی بەستراو مرۆڤ درووست ئەبێت، بەڵام مرۆڤبوون لەوێوە نیە. ئەو منداڵەێ بە دونیا دێت بەس شێواز و سیماێ مرۆڤی هەیە، ناتوانێت لەو کاتەدا بە مرۆڤی گەردوونی بێتە ئەژمار لەبەر ئەوەێ کە ئیحتمالە ببێتە ئینسانێکی دژ بە گەردوون و دژ بە واقع. لە بەر ئەوەێ مرۆڤبوون پڕۆسەئێکی زۆر سەختە. لێرا ئەبێت جەختبکەمە سەر ئەوەێ کە خودی مرۆڤبوون سەختە چ بگات بە مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونی. لەوێش کە بە پەرۆشەوە دەڵێن ئینسان پێشتر لاێ خودا بوو و بە خاتر خواردنی میوەێ قەدەغەکراوە سنوورداشکرا بە زەوی، بە ڕاستی گاڵتەکردن بە خودی مرۆڤەکانە. مرۆڤ هێند گەورەیە کە خۆێ لە درێژایی هەزاران ساڵدا، هەزاران خوداێ ساز کردووە. خۆ _ خود _ خودا. مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونی تەواو ئەم دیرۆکانە ئەزانێت بەڵام بێ ئەدەبی نانوێنێت و بە زمانێکی ژیرانەو مرۆڤانە باسی واقعەکان ئەکات. تەواو چەمک و بابەتەکان دەگەنە وشە و هەبوونی واقع. تەنانەت خودی خۆشەویستی بۆ ئاشکرا بوونی واقعە و ئەشزانین کە خودی گەردوون لە ڕووی خۆشەویستیەوە دەسووڕێتەوە کەچی؟ کە واقع دەربکەوێت. ببینرێت
لەملاوە لە ناو کۆمەڵگەکاندا ئینسانەکان بەردەوام واقعەکان چەواشە ئەکەن تاکوو بگەنە مەبەستی خۆیان. لەو کاتەش کە مرۆڤی سەروومرۆڤ واقعەکان ئەخاتە دەرەوە، سنوورەکان و درۆەکان و چەواشەکارییەکان ئاشکرا ئەبن. دەرگیرییە ناخدارەکە بەس لە سەر واقعە. هەر بۆیە دوو بەرە پێک دێن، واقع گەرا و ڕاستوێژ و درووست دژە واقع و درۆزن و چەواشەکار
هەموو شتێکی مرۆڤی سەروومرۆڤ قورس و گرانن کە پێشتریش ئاماژەمان دابوو. هەستان بەو کارەوە کە
چەواشەکان، هەڵگەرێنیتەوە و ئاوەژوویان بکەیت، کارێکی هاسان نیە
خەمی مرۆڤی سەروومرۆڤیش خەمی زۆر گەورەیە وەکوو خۆی. وەها بوونەوەرێک بەردەوام کەنینی دێت بە خەمە چکۆلەکان، بۆ وێنە نەبوون یان کەم بوونی پارە! تەنانەت لەو کاتەشدا سەروومرۆڤ هەر دەوڵەمەندە. ئەم قسەیە کەس بڕواێ پێ ناکات و دەیخەنە خانەێ ئایدیالیسم یان ڕۆمانتیسمەوە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگری تەواو ڕیالیستییە. ئەوانەێ ئاشناێ مرۆڤی سەروومرۆڤن، بە جوانی ئەم واقعە ئەزانن
یەکێکیتر لە کاراکترە گرنگەکانی سەروومرۆڤ، حەساس بوونییەتی لە سەر واقعی دیاردەکان و ڕووداوەکان، هەڵبەت نە هەموویان بەڵکوو ئەوانەێ وا بە گرنگ و گەورە پێناسەێ ئەکات. دیاردەێ ئیعدام کردن بۆ مرۆڤی سەروومرۆڤ دیاردەئێکی زۆر جیدییە چۆن ئەوە بە حیسابی عەقڵانییەتی کۆمەڵگە دادەنێت ولاێ ئەو کردەوەئێکی دژ بە سرووشت و گەردوون دێتە ئەژمار. ئەمەش ئەگەڕێتەوە سەر شەڕی مرۆڤی سەروومرۆڤ لە
سەر بایەخە ڕەسەن وسرووشتییەکانی خودی مرۆڤ
ئەگەر یاسائێکی مرۆڤی سەروومرۆڤی دیۆنیزۆسی بە هەر جۆرێک بشکێت، ئەو لەو ساتە وەختەوە بە دواێ چارەێ ئەو کێشەدا ئەگەڕێت تاکوو ئەو یاسایە کە حەتمەن لە بایەخی ڕەسەنی مرۆڤ داکۆکی ئەکات، زیندوو بکاتەوە. زۆر بە دەگمەن یاساکانی مرۆڤی سەروومرۆڤ دەشکێن چۆن لە ئەساسدا لە سەر بایەخەکانی واقع و گەردوون بونیاتنراون. لە ڕاستیدا ئەتوانین بڵێین هیچ یاسائێکی مرۆڤی سەروو مرۆڤ ناشکێت مەگەر ئەوەێ کە خۆێ بە شێوازی کاتی هاوڕا بێت لە سەری. ئەگەر بزانێت لە شوێنێکدا یەکێک لە یاساکانی خۆێ ئەبێتە هۆێ شکستخواردنی مرۆڤایەتی مرۆڤ، ئەو یاسایە بە شێوازی کاتی لە کار ئەکەوێت یان ئەشکێت. هەر هێندە کێشەکە چارەسەر بوو، مرۆڤی گەردوونی باسکراو، دەڕواتەوە سەر یاساکەێ خۆێ چۆن ئەوە بە درووست ئەزانێت. ڕەنگە بە هەر دەلیلێک هەر ئەو یاسایە سەرلەنوێ زەربە بخوات و بەرەو شکاندن بڕوات، لەوکاتەدا مرۆڤی سەروومرۆڤ ڕەنگە بڕواتە سەر یاسائێکیتری خۆێ بۆ پشتگیری لە یاسا شکاوەکە، ئەگەرچی کاتیش بێت. لاێ ئەم مرۆڤەوە گرنگ ئەوەیە کە بایەخەکانی خودی مرۆڤ نەڕواتە ژێر پرسیار و لە ناوچوون. هەر لەم نوقتەیەدا مرۆڤی سەروومرۆڤ وەکوو بوونەوەرێکی زۆر وشک و دوگم دەرئەکەوێت و هەر ئەمەش سەرلەنوێ بۆ خەڵکانیتر سەرسووڕهێنەرە کە بۆچی وایە؟! بەس ئەوان تێناگەن کە ناخ و جەوهەری فیکر و کردەوەکانی مرۆڤی گەردوونی سەروومرۆڤ، پابەندی واقع و ڕاستییە. دەی ئەگەر شتێکی دژ بە واقع بێتە ئارا و یاسائێکی ئەو مرۆڤە شکابێت، ئەوە شتێک نیە کە لاێ ئەم مرۆڤەوە بە ئاسایی بێتە ئەژمار و بە پێچەوانەوە زۆر سەختگیر و تووند و وشک دەر ئەکەوێت. لێرەدا دۆڵێکی گەورە دەرئەکەوێت لە نێوان ئەم مرۆڤە و کەسانیتر
ئینسانە ساکارەکان چۆن ڕووکەشگەران و تەنیا ڕووکەشەکان ئەبینن و لە سەر نەزانییەکی قووڵەوە سوورن لە سەر داکۆکیکردن لە نا-واقع و نەبوون و ساختە، هەر لەو جیهانەدا لوول ئەخۆن و دەقیق لەم نوقتەیەدا سیستەمەکانیش ئەوەیان بە دڵە!! پرسیار ئەوەیە کە بۆچی؟بۆچی شتی وا سەدان و هەزاران بارە ڕوودەدەن و چارەسەر نابن؟
وڵامی ئەم پرسیارە بە ناچاری ئەمانباتە ناو دوو چەمکی گرێدراو کە هەرکامیان لەوبارەوە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لە سەر وەها ڕووداوێکی ناو دەروون و کردەوە و بیر و هۆشی تاک و کۆمەڵگە. یەکەم سیستەمە کە خوازیاری ئەوەیە کە تاک و کۆمەڵگە بەس ڕووکەشگەرا بێت. ئەمە خواستێکی سەرەکی سیستەمەکانە و بۆ ئەو مەبەستە هەر زۆر لە پێشترەوە کاری لە سەر ئەکەن. هۆە بناخەییەکانی ئەم کار و خواستەش ڕوون و ئاشکران _ هەروا کە ئەبینین تاک و خەڵکانی ناو کۆمەڵگە، ڕاهاتوون بەو ڕووکەشگەراییە و بێ ئەوەێ کە خۆیان بە درووستی ئاگادار بن، بوونەتە سەرباز و کارەکەری سیستەمەکان
هۆێیکیتری زۆر قووڵ و ئاڵۆز، دیاردەێ فەرهەنگە. کە ئەویش وەها نیە کە لە ئاسمانەوە کەوتبێتە خوارەوە، ئەویش دەیان و سەدان و هەزاران ساڵە لە سەری کار کراوە تاکوو گەشتووە بەم قۆناخەێ کە دەیبینین. فەرهەنگی تاک و فەرهەنگی کۆمەڵگەێ گشتی یەک کۆمەڵگا. لە کۆمەڵگە داخرەوەکاندا بە هاسانی ئەتوانن ساکارترین دیاردەکانی سرووشتی مرۆڤایەتی چەواشە بکەن. بۆشیان گرنگ نیە، چۆن ڕاهاتوون و لە سەر وەها بیر و فەرهەنگێکیش سوورن و داکۆکی لێ ئەکەن چونکی لە ناخدا ئەزانن کە وەها فەهەنگێکی بەستراو و دژ بە واقع، خواست و ئامانجەکانیان باشتر دەڕواتە پێشەوە _ کە بەمپێیە فەرهەنگ لەو سیمایەدا دەرئەکەوێت کە لە چەندین خاڵدا دژ بە بایەخەکانی مرۆڤ خۆێ پیشان بدات. مرۆڤی سەروو مرۆڤی دیۆنیزۆسی بەرانبەر بە وەها شتێک کەم تەرخەم نیە. هەربۆیە ڕەت فیعلی تووندی هەیە بەرانبەر بە ئەوجۆرە ڕووداوانە کە لە ناو فەرهەنگدا جێ کەوتوون، کە واتە لەوێش مرۆڤی سەروو مرۆڤ لە حاڵی شەڕ و دەرگیرییدایە. لێرەش جێاوازییەکیتری ئینسانی ساکار و مرۆڤی سەروو مرۆڤ دەکەوێتە بەرچاو
ئەبێ بەوەش ئاماژە بدەین و جەختبکەینە سەری کە مرۆڤی سەروومرۆڤ بە هیچشێوەئێک لە گەڵ ڕەهاگەری یان بڵێین موتڵەقگەراییدا سەری سازشی نیە. بۆچی؟ چونکی بە جوانی ئەزانێت کە غەیری گەردوون نەک هیچ کەماڵێک بوونی نیە، بەڵکوو لە ناو تەواوی گەردووندا شتێکی ڕەهاش بوونی نیە. کە لەم باسەدا دەگەین بە دیاردەێ تاک و کۆمەڵگە، دەبینین کە ڕەهاگەرییەتی یان ڕەهاگەراییش خۆێ کێشەێ گەورەێ درووست کردووە. دەقیق لەم نوقتەیەشدا دەبینین مرۆڤی سەروو مرۆڤ دەرگیری شەڕە بەرانبەر بە ڕەهاگەرایی لە تەواو فیکر و کردەوەو خواست و گشت دیاردەکاندا! ئەم پرسیارەش دێتە ئاراوە کە مادام وەهایە، دەی مرۆڤی سەروو مرۆڤ بەردەوام لە چەندین بەرەدا خەریکی شەڕە. بۆچی؟ ئایا ناکرێت وەها مرۆڤێکیش وەکوو خەڵکانیتری ناو کۆمەڵگە، ببێتە خاوەنی ژیانێکی ساکار و بێ کێشەو بێ شەڕ و دەرگیری و بێ خەم و هاسان؟
نا !!. شتی وەها هەرگیز بە خەیاڵی مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونیدا نائێت. بە خاتر دەیان دەلیل و هۆ. یەک لەوانە ئەم بابەتەێ کە ئەگەر ئەم مرۆڤەش وەکوو ئەوانیتر ژیان بە سەر بەرێت، دەی ئیتر چۆن واقعەکان ئاشکرا بن؟ ئەگەر ئەمیش ژیانی وەکوو ئەوانیتر هاسان و سازشکارانە بێت لە گەڵ سیستەم و دەسەڵات و فەرهەنگ و ...هتد، دەی چۆن واقعی گەورەێ گەردوونی دەر بکەوێت؟ ئەساسەن ناکرێت! هەبوونی ئەم تەزادە لە نێوان ئەم مرۆڤە و ئەوانیتر، شتێکی زۆر زەروور و پێویستە. وەکوو وایە بڵێیت هەموو حەوت ڕەنگی سرووشتی یەک دانە بێت! دەی ئەمە درووست نیە. جێاوازی ڕەنگەکانە کە مانای هەرکامیان ئاشکرا ئەکات. ئەگەر تەنیا یەک ڕەنگ بوونی هەبوایە، چیتر خودی ئەو یەک ڕەنگەش ماناێ نەدەبوو. کە بەمپێیە دەر دەکەوێت کە هەبوونی مرۆڤی سەروو مرۆڤ لە ناو کۆمەڵگەدا،جێا لە زەروور بوونی لەو هەبوونە، دەرخەری واقعە جۆراوجۆرەکانە کە زۆر بە زەقی پێویستن. ئەگینا جیهانی درۆ و نا_ واقع و نا_ڕاستی هەر لە ناو ئەو جیهانە ساختەیەدا دووپات ئەبنەوە. ئەوە یەکەم گەردوونە و دووهەم مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونیە کە واقع و ناواقع لێک جێا ئەکەنەوە و دەیخەنە بەر دیدی کەسان
٣ ٤ ٧