وت و وێژ لەتەک کاک ئەحمەد بازگر شاعیر و چالاکوانی سیاسی و یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە__ ڕادیۆ دەنگی گەلی کوردستان _ ئافراندن
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 2) - (05-12-2019)...
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 3) - (12-12-2019)...
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 4) - (09-01-2020)...
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 5) - (13-01-2020)...
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 6) - (23-01-2020)...
AFRANDN(AHMAD BAZGR) - (BASHI 1) - (28-11-2019)...
*******************************************************************
بە ناوی سۆسیالیسم و هومانیسم و ئەندێشەی لاییکەوە،لێرەدا ئەم سێ شێعرو هەڵبەستە کورتەی خۆم لە ناخمە وە پێشکێش ئەکەم بە گشت کوردانی وەلاتپارێزی سەر تا سەری کوردستان و مرۆڤانی گەردوونپەروەری نۆروێژ و هەموو جیهان...
هیوا قەسیمی.
وەک خۆت بژی
مەبە بە شا* بە سەرەتان ئەمری
مەبە بە قازی* لە سێدارە ئە دری
مەبە بە ئاپۆ* دیل ئە کری
مەبە بە گاندی* ئە کوژری
مەبە بە عیسا لە خاچ ئە دری
مەبە بە خوا تاقەت ناگری
مە بە بە کەس وەک خۆت بژی
مە بە بە کەس وەک خۆت بژی
١١.٠٩.٢٠١٢ نۆروێژ\مێدال هۆپ هیوا قەسیمی
*مەبەست ئاخرین شای ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٨٠ ساڵێک پاشی ڕوخانی پاشایەتییەکەی لە تاراوگە بە هۆی نەخۆشی سەرەتانەوە،مرد...
*مەبەست یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستانە کە ئێرانییەکان بە حوکمی ئیعدام لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری مەهاباد لە سێدارەیان دا...
*مەبەست سەرۆکی گەلی کوردە کە بە کۆمپلۆیەکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٩٩وە تا کوو ئێستە لە جەزیرەی ئیمرالی لە وەڵاتی تورکیە ئەسیر و دیلە...
*مەبەست ڕێبەری گەلی هیندوستانە کە لە ساڵی ١٩٤٨ بە دەستی هیندویەکی قاتڵ بە گولولە کوژرا...
****************************************************************
من کێ بووم هیوا
خۆم کردە راست تا چە پە کان هوشیار تر بن
خۆم کردە چەپ تا راستە کان پێشرەو تر بن
خۆم کردە گڵاو تا پاکە کان پیرۆز تر بن
خۆم کردە هەژار تا زەنگینە کان دەوڵە مەند تر بن
خۆم کردە کافر تا باوە ڕدارەکان ئیماندار تر بن
خۆم کردە شێت تا ساخەکان تەندروست تر بن
خۆم کردە گەمژە تا مێشکە کان زانا تر بن
١٧.١٠.٢٠٠٩ نۆروێژ\مێدال هۆپ هیوا قەسیمی
٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧٧
زەمین و ئاسمان یان شەهید و کوردستان
لە ئاسمان،شەهیدان کوردستانێکیان خولقاندووە لە ئە وروپا جوانتر
لە زەمینیشا، زیندووان کوردستانێک دائە مە زرێنن لە ئاسمان خۆشتر...
مێدال هۆپ هیوا قەسیمی٢٥.٠٧.٢٠١٦نۆروێژ
***********
__ داوا لە دڵ ____
*
کە دەبینی شتێك بە گرینگی دڵت لێ وون بووە!
دەگەڕی بە دووایا هەموو کات و ساتێك
کە ناێبینی، ئۆقرەت لێ دەبڕی یەکجاری.
لە ناکاوا
لە ناو خەوا
ئەبینی هەر وەکوو سێبەر
بە دووای کەسێکا وا دەڕوا.
ئەویش مەبەستی نیە و ئاگای نیە
کە دیلێکی سادە و ساکار
کۆێر کۆێرانە دەڕوا بە دوای ئەودا یەکجار.
چاوم ئەڵێت بە دڵی شێت
ئەرێ کاکە، مێشکت لە دەست داوە وەها؟
ئێرە کۆیە؟
چی دەکەی لەم باخ و دەشتە؟
ئەمبەرت دار و درەخت و بەس جەنگەڵە
ئەوبەرت هەر دار و درەخت و سەوزەیە!
هیچ ناترسی؟
ئەو ئاشنایە لەم جەنگەڵە.
ئەو دەزانێ کام کۆێرە ڕی، بۆ کۆێ دەڕوا!
تۆ چی دەکەی بە دووای ئەودا؟
بە لاێ ڕاستە ئەڕۆی قووڵایی دەریایە_ خەفە دەبی.
بە لاێ چەپدا ئەرۆی بازەم هەر قووڵایی دەریای ئاوە!
باش بڕوانە ئەێ بێچارە.
ئەم جەنگەڵە پڕ لە مارە!
مەگەر نازانی لەم شارە
لە ناو ماڵی ئەم ئاوارە
گۆڵدانەکەمان پڕ گۆلە؟
ئاگات هەیە؟! هیچ دەزانی لەو کاتەوە تۆ ڕۆیشتووی
خۆنچەکانی ئەم گۆڵدانە
سەریان هەڵادوە بڕێکیان؟
هیچ دەزانی ئەم گٶڵانە چەندە جووانن؟!
ئەێ دێوانە
بڕوا ناکەی خۆت وەرەوە ، باش بڕوانە
بە چاوانی خۆت ببینە
ڕای من وایە ئەێ دڵی شێت
کە یەك خۆنچەو یەك گٶڵی ناو ئەم گۆڵدانە
نادەم بە سەد جەنگەڵی وا
ساڵەهای ساڵ منیش لەوی ئاوارە بووم
"ساڵەهای ساڵ لە ئەو دارستانە دوورە، نزێك ئاوەکانی" ئیرلەند
سەر لێ شێواو بووم ئەی دڵم
ئەگەر ڕاستیت من پێ دەڵیم و لاێ تۆ وەکوو ئازارە
لێم ببوورە
ئەم گٶڵدانەی نێو باڵکۆنەکەی خۆم ئازیز
لە سەد هەزار جەنگەڵی دووری شیمالی
زۆر سەرترە
لەم گٶڵدانە و لە ئەم ماڵە
نە دووپشك هەیە و نە مارێك
نە زامێك هەس نە ئازارێك
وەرە دڵە شیرینەکەم
کەس نازانێ بایەخی تۆ
غەیری من و چاوم نەبێ
کەس نازانێ ئەرزشی تۆ
غەیری خود، هەناوم نەبێ
وەرە ئارام بە لە جێگات
خەمیش مەخۆ، مەکە فیغان
با نەبێ چاویشم گریان
وەرە دڵە نازدارەکەم
ئەمن لێرا چاوەڕوانم
ئیتر کاتی ئەوە نیە
بڕۆی بۆ جەنگەڵی پڕ مار
یان بچێژی زامی هەزار
ڕێزت بەس لاێ منە ئەی دڵ
درووست مەکە ئیتر مۆشکڵ
**
ئەم مەسنەویە، لە وەڵامی تەرجیع بەندەکەێ کاک دڵسۆز موکریانی بە ناوی: "ئیترچۆن بڵێم بژی دمۆکرات". نووسراوە
سڵاوت لێ بێ ،کاکە دڵسۆزگیان
بۆچی خەمباری بۆ ئەکەێ ئیفغان؟
یەخەێ هێمنت بۆ وا گرتووە ؟
بۆچی هاوارت بۆ ئاسمان چووە؟
دڵسۆز مۆکریان، دڵم بۆت سووتیا
کەشیعرەکەم خۆێند، هەناوم بڕیا
شیعری هێمن بوو" بژی دمۆکرات"
بەڵی ئەزانم ڕوبەڕوی جڤات
ڕەنگە دەردی تۆ گران بێ یەکجار
کە وا ئەناڵی لە لادێ و لە شار
هێچ خۆت ئەزانی بە خەمباری تۆ
دوژمن شاد ئەبێ زۆر لە زاری تۆ
هەڵبەت ئەزانم دەردت کاریە
هەر سات وسەعات نالەباریە
بەڵام قبوڵ کە دەسەڵات واێە
بۆێە خالدیش هەر وەکوشاێە
خالد چەس بڕواهیجرەت پەیغەمبەر ( خالد چەس بڕوا هیجرەت مۆستەفا)( چەن درۆ ئەکا، چەن کردی جەفا)
چۆن درۆ ئەکا لە بەرپێ تا سەر
تاج شاهەنشاهی لە بان سەریانە
چی ئاگاێان هەس لەو موکریانە!
کا عەودە یەکسەر، تەک سازگارا
بونە سەوزی سەوز لەم ڕۆژگارا
کام ڕادیکاڵو کام کۆمۆ نیستە؟
نەکەوتە داوی سەوزە هەڵویستە
ساڵی ٨٨ لە وی- ئۆ- ئەی دا
خالد قسەێ کرد، وا کردی سەودا
وتی بە خەڵکی کوردستانی سوور
دەنگ بدەن هەمو، لەنزیک و دوور
بەڵام کوردستان گۆێ بە ئەو نەدا
ساکت و ئارام دانیشت لە جێ دا
لەخاترتە چەن تەبلێغی ئەکرد ؟
لە هەر لاێکەوە هەرهاواری ئەکرد!
چەن ڕۆژپێ نەچو، دیت لە شارتاران؟
ڕژیانە کوچەو کۆڵان وەک باران!
وتیان بە ڕێبەر دەنگت دزیوە
هاوکاریت ئەکا خۆد مامە ڕیوە
وتیان دەنگەکان بەنەوە پێمان
چەن کەسیش کۆژیا لە کوچەوکۆڵان
هەمو پەلەپەل، بونە سەوز ئەمجار
بە سەوز وسەیید کردیان ئیفتخار
بۆ گەڕانەوەێ دەنگی دزراوە
هەڵیان ئەخستەو وەک ڕۆن ناوتاوە
تەک سازگارا_ نوریزادە جفت
عەودەومۆستەفا لەپشتیان بۆ گفت
گوویان کردە ناو کاری سیاسەت
تەک مەلاکانا بەس بونە ئافەت
عەینی کامەنسور، حکمەتیان وابوو
بەلاێ ئەمانە، وەها ڕەوا بوو
بۆنیانگۆزاری سپاێ پاسداران
یەکێک سازگارا بو گیانی گیانان
بازەم سازلێدەر سەوز و مەلاێە
عەجەب سازێکە جدی نەک کاێە
ئێستە ئەو لە گەڵ کا عەودە سەوزە
کەهڕوبیش ئەخوات لەو زەردە مەوزە
سوسیال دمۆکرات ئارەزوویانە!
قۆڕ بە سەر ئەوەێ وا لە دوویانە
لەبیرت نەچێ لە دەهەێ شەستا
چەن ئازادیخواز لە زیندان کۆژرا
میرحسین سەیید دەق هەر لەو کاتە
وەزیربو هەرچەن ئێستە خۆێ ماتە
بەڵام ئەمانە کاێەێ مەلاێە
نەفام نین زانان لەم لاوئەو لاێە
باش ئەزانن چۆن کەر بکەن بڕێک
چۆن کۆێان کەنەو لە دەورو خڕێک
شۆعار سەوزەکان لائیلاهە بوو
کاعەودەیش ئیتر خۆد ئەوشاهەبوو
کە ئەچو بۆ لاێ ئیمام ڕەزاکەێ
دەس بەرەوئاسمان ئەێوت بەس چاکەێ
بەڵی دڵسۆزگیان شۆعاری ئەوان
میتافیزیکی بو لێرەو ئێران
تەک سەوزەکانا ئەڵاهو ئەکبەر
بووبە شۆعاریان لە ماڵو لە دەر
الحۆڕییە بوو لە تونس شۆعار
لە ناوی ڕۆژا، بەرانبەر غەدار
لیبی و میسریش، هەموهەر وابوو
دەزگاێ زۆرداران هەمو سوتابوو
کە هەتاو ئەڕٶیشت وا لە ئێرانا
خەڵک ئەچونە سەر بەس بانەکانا
شۆعاریان چی بوو؟ ئەزانی کاکە؟
ئەڵا هو ئەکبەر لەم تاکە تاکە !
شانزەێ گەلاوێژ، کوردستانی سوور
مانی گرت یەکسەر لە خوارو لەژوور
پشتی دۆژمنی میللەت ئەلەرزی
ئەرێ ئازادی بۆ ئێمە فەرزی
دڵسۆز موکریان ئیتر خەم مەخۆ
خەمی دیمۆکرات، ئاخر بۆچی بۆ؟
بەس بڕوا هەڵسوکەوتی خۆد میللەت
نەک ئۆپۆزیسیون کە وا بوگن لەت
ئەمە چیڕۆکی ژیان و زۆرە
فیکری دەسەڵات لە سەریان جۆرە
کاکی خۆم دڵسۆز بۆ یادگاری
ئەم چەن بەێتەێ خۆاربەڵێن ودیاری
ئەگەر هەر ئەمان دەسەڵات بگرن
لە ناو گێژاوا خەڵکی ئەخنکن
سەری من و تو، ئەوەڵکەس گیانا
لە سێدار ئەدرێ لەو کوردستانا
بەڵام وا مێژودرێژەێ نابێ
دڵی من و تۆش با ئاوەڵا بێ
ژیان بەم جۆرە ئەڕوا کاکە گیان
بەڵین بدە پێم قەد نەکەی ئیفغان
19/02/2013
نادرپەشێوسنە
ئەو چەند پارچە شیعرە هەورامیەی خۆارەوە، نووسراوەی هاوڕێ خۆشەویست کاک دڵاوەر فەیزی
*
ئارو په ی ئه نجام کاری لوانی شار
مدرایبینیره چیر سیبه ری دار
چه م پیسه وجاران گیلی په ی جوانی
خه یال لوابی په ی دور ،په ی ژوانی
جه ناکاو زانام چه م واقش پران
دووی پیایچ چه و لا ئه و ئادی چران
ویش دابی وه ری ،قژ کالی چاوشین
جگه ره کیشی چه نه ش واری قین
بالاش به رز، ئه ندام ریکو پیکو جوان
ویش هه راج دابی ،نه به یه ک نه دوان
هه رکه سی وینی واچی به هه رزان
که یئنه مه دی وشک بیان له رزان
مدرایبینیره چیر سیبه ری دار
چه م پیسه وجاران گیلی په ی جوانی
خه یال لوابی په ی دور ،په ی ژوانی
جه ناکاو زانام چه م واقش پران
دووی پیایچ چه و لا ئه و ئادی چران
ویش دابی وه ری ،قژ کالی چاوشین
جگه ره کیشی چه نه ش واری قین
بالاش به رز، ئه ندام ریکو پیکو جوان
ویش هه راج دابی ،نه به یه ک نه دوان
هه رکه سی وینی واچی به هه رزان
که یئنه مه دی وشک بیان له رزان
********************
ته نیا په ی ساتی!
گرد چیوی وه رده ،ته نیا په ی ساتی
میشکت بخه کار،دانیشه کاتی
بیزه شو پانه، زه مینی وینی؟
یا خه یر به روژوی ،سه رقالی دینی
یا چه نی زاوروت مه رافه ی نمان
یا ره گی غه یره ت هورزانو،جمان
یاگوش میمانی چرتو پرت مه لان
یا هیشت ته ماحی ئالتونو ته لان
یا پاسه زانی هه ر ویت راسه نی
عالم گرد خراو، هه ر ویت خاسه نی
وه سین نه زانی ،هه ی هاورابه شه ر
تا که ی دل یئشای ؟چن تانه و ته شه ر؟
مه گیلووه په یت گزاری ته مه ن
هه ر ئینده ت زانا، بیه ی به چه مه ن
ژیوه به وه شی دور جه دل ئیشای
دور جه قینووکین نه قشه ی به د کیشای
دلاوه ر.سوئد
بازدای!
تیکه لی ،تیکه ل، چه نی الباقی
ژیوای ،ژیوینی خیلو دوه لاقی
یا وه نه ش شیویا، یا قسمه ت وابو
یه کسه رله خیلی مه یمون جدا بو
ئایرش په یدا که رد ،ویش جه ویش فاریا
گوشت وارده ی فیر بی ،خه ریکو کاریا
سلتانی جه نگه ل شیر بی راو نریا
به شه ر په یدا بی ، په رده که دریا
زه مه ن تی په ر بی ، ئادیچ ویش رام که رد
کشتو کال که ری ، په شمش به خام که رد
مه ژک که وته بی کار ، سه رو وار که ری
پرسیاری که ری ، جواوی به ری
فره ش نه کیشا ، خدای به ر که وتی
وه ش که ریو خدای ، یه کسه ر سه ر که وتی
دین ئامه دنیا ، ده سه لات وه ش بی
چا رووه به شه ر روزگارش ره ش بی
یا گه گیره کیو خدای وه ش کریای
نیشانه دریای ، به دیاری بریای
ملوزمه و زانای ده سه لات که ری
کی پرسیاره ش بیای ، جه به ینش به ری
ژیریو ، زانایی قه دهغه کریا
هه ر گیجو حه ول بی به وه زیر بریا
زه مه ن تی په ر بی ، ده ورانیچ فاریا
دینیچ پوترکیان، ها، لا چو، ماریا!
دلاوه ر 2010-01-19
******************************
.ما
سایه هارا
حقیقت پنداشته ایم
خویش را کوچک خوانده
و حقیران را بزرگ انگاشته ایم
کپیهای مسخره مستبدان را
ستایش میکنیم
تخم ترس را بجای عشق
در دل نادانمان
کاشته ایم
ای دریغا که هنوز دشمن خویش
نه شناخته ایم
در قعر همچون تاریک شبی که یلدا نامند،
سرودی غمگین برای میهن مرده خویش اَراسه ایم
تا شاید روزنه ای،
نوری،
شعله شمعی،
در درون غار گونه خویش
افراشته ایم
علی اَذرنیا
شب یلدای 2012 -Göteborg
.......................................................................................
پێشکەشە بە شاعیری دڵناسک
حەمە عومەر عوسمان
ئەوەی لە حوزنی تۆ تێنەگا
نە گەلا وەریوەکان خۆیان لە داوێنی دەخشێنن و
نەدرەخت دەیخاتە زاکیرەی خۆیەوەو
نە(با) ش قژی شانە دەکا!
لەم قاتوقڕی هەستەدا،
ئەمهەمو سۆزەت لە کوێ هێنا؟
لەم بەڕەهوتی وشە دا،
چۆن بویتە ئەندازیاری کزەبا؟
لەگەڵ هەمو بەهارە شێعرێکتا
پاییزە خەمێ دەکولێتەوە لەناوما
تۆ ژەنەڕاڵی پاییزی و
پەپولە ڕاکشاوەکانیش بە فەرمانی
هەناسەی ساردی تۆ دەفڕن!
منیش دوکەڵی غوربەتێکی ئەبەدیم!
کۆتەرە دارێکی پیرم
بێ لق و پۆپ
گەلایەکم پێوە نیە
بە حوزنی پاییزێکی تۆ وە
هەڵیواسم!
Göteborg 2012-12-26
........................................................................
باڵەکانمان ناخونەک ئەگرن لە هەوری ئاسمانی ئەوین،
کەچی دڵمان بە بزمارێکی ژەنگاوی داکوتراوە لەسەر زەمین!
تۆ لە دابەشکرنی خۆتدا،
هەناسەی فڕینێکت بەشی من نەدا!
جگە لە وڕێنەی غوربەت و لەرز و تای دوری،
جگە لە بولێڵەی شەکەتی غروبێکی نارنجی!
بۆیە منیش تەپوتۆزی پارچە شکاوەکانی خۆمت،
بۆ دەکەمە سیمبولی هاوڕێیەتی!
..........................................................................
گەر بویتە قەسابی جەستەم،
پەراسوەکانم مەشکێنە،
تۆم ناونابو ؛ (هەناسەکەم)
بەزەییت بێت ماڵی خەیاڵم مەڕمێنە!
...........................................................................
دەریایەک لە حەز و کەشتیەک بوم لە قاقا،
لە بەندەری ئەوینیدا: کەشتی خنکا،
لە چاوانیا:دەریاش سوتا!
دوکەڵ و تەپوتۆزەکەشم نابەخشێت، توڕەیە هێشتا!
.......................................................................
لە چاوەڕوانی بەخشینێکا، قاچم بونە کۆتەرەی دار،
پەنجەکانم بەدوای یەکدا هەڵوەرین وەک سوتوی سیگار!
........................................................................
(کات) لە دۆزەخی وەستاندا چەقی بەستوە،
دڵی بێئۆقرەی منیش کەڵکەڵەی بزەیەک شێتی کردوە!
.........................................................................
دیدارمان بکەوێتە خەڵوەتگەی پیران،
دەستی سڵاومان، بەسترابیتەوە بە کەمەی گۆچان!
نە یەکتر بناسینەوە و نە خودی خۆشمان!
نە چاومان سۆمای مابێت و نە هیچ ببیستێت گوێچکەمان!
............................................................................
لە گەروی پایزێکی حەزینەوە
هەناسەی سارد و کزەبا،
وەکو خوێ، بەدەستی تۆ،
دەڕژێنە نێو برینەوە!
.........................................................................
ئاگات لێیە ئەم پایزە عەشقە،
چ حەشرێکمان پێدەکا؟
لە غوربەتێکی ساردەوە؛
چۆن فەنابونمان فێردەکا؟
.........................................................................
:هەناسەی ساردی غەریبێک بۆ نیشتیمان
سەهۆڵبەندانی ئەم غوربەتەش نەمکوژێ،
ئەسیری تۆ بەدەست کۆمەڵێ جەردەوە،
خەریکە ڕیشەمدەردێنێ!
.....................................................................
سفت و بی جان و سردند اَجُرهای
که بر رجِ هر دیوار مینهم من,
امّا گاه لطیفتر, گرم و مهربانتر مینمایند از دلِ تو!
خنج میزند انگار این سکوت غم انگیزت
بر خشتهای که باخون دستان پینه بسته ام درهم می آمیزد!
..................................................................................
داستانِ مسافری از نور
در خندهِ تلخ غروبی مست!
پرنده ای را ماند که از اشتیاق قفس
پرپر میزد!
.....................................................................
Ingenting kommer att bli kvar!
Inte jag inte du!
Jag svär på de kråssade hjärtbittar som ligger vid sängkanten,
Jag svär på den häftiga känslan vi upplev under natten,
Ingenting blir kvar, även sorgen när det växlar våra själar till rök!
som försvinner i en tjock dimma, vid sidan av en hök!
Allting försvinner!
Allting blir pulver i luften och rör sig med vindens ritmer!
Allting försvinner!
Till och med våra bekymmer!
2013 Götebor
ئەم فایلە لە خوارەوە، بەشێکی بچووک لە کارەکان و تابلۆوەکانی کاک عەلی ئازەرنیایە. کاک عەلی زۆر کاریتریشی هەیە لە بابەتی وەرگێڕان لە فارسیەوە بۆ کۆردی کە بڕێکیان لە گۆڤاری _ هەنگاو_دا بڵاو کراونەتەوە

_.docx | |
File Size: | 18 kb |
File Type: | docx |