لە دەستی من نەبوو | |
File Size: | 2965 kb |
File Type: | m4a |

پرسیار و وڵامی ئاخر | |
File Size: | 6094 kb |
File Type: | m4a |

تۆ ئاخرین شاهیدی | |
File Size: | 4230 kb |
File Type: | m4a |

ماهوور _ عەجەم | |
File Size: | 3200 kb |
File Type: | m4a |

پەیڤەکانی ژیژانا درسوو
llllllll
!١٩٩_ ماچی دیۆنیزۆسی
بەیانی زەماوەند ئەکات. لە گەڵ دۆستەکانیتری بە شۆخی و پێکەنین کۆڵان و شەقام دەپێون. من لە گەڵ دۆستێکیتردا لە کافەێ نووسەرەکان دانیشتووین. ئەوانیش دێن و لە سەر چەند کورسی دادەنیشن
جلو بەرگی بووکینی و چەپکە گوڵێ دەستی، هەر بە ئەو ئەکەوێت. من و ئەم دۆستەم دەرگیری بەحسێکی جیدی
فەلسەفین کە لە پڕا بووکەکە دێتە سەر مێزەکەێ ئێمە و هەر وا کە لە سەر پێ وێستاوە دەڵێت
ماچێک بدە بە من
دۆستەکەێ من بە تەواوی حەپەساوە و نازانێت باس چیە! بەو کچە جوانە تازە بووکە ئەڵێم: من دۆستی کچ یان
هیچ ژنم نیە، بەڵام ئەگەر ماچی منت ئەوێت، ئەبێ ڕەنجی بۆ بدەیت! بە پێکەنینێکی زۆر جوان ئەڵێت: هەر ڕەنجێک بێت قبووڵی ئەکەم
ئەڵێم: تەمەنی من زۆرە. من وەکوو مامی تۆم
ئەڵێت: ئەوە گرنگ نیە. گرنگ شتێکیترە
ئەڵێم: باشە من ماچێکی تایبەت ئەدەم بە تۆ بە شەرتێ فەلسەفەێ خودی ماچم بۆ بەیان کەیت
لەم نێوانەدا دۆستەکانیتری هەموویان هاتوون و لە دەور ئێمە بە پێکەنین و شۆخی وێستاون. ئەم بە دۆستەکانیتری ئەڵێت: هەموو کورسییەکانتان بێنن بۆ لاێ ئەم دوو کەسە. ئەوانیش وا ئەکەن و ئێمە هەموومان، بازنەئێکی زۆر گەورە پێک دێنین و خەڵکانیتری ئەو شوێنە هەموو تەواشا ئەکەن. کچە جوانە بووکەکە ئەڵێت: لە ماچ کردندا ٢٤ عەسەبی خوار و ژووری لێوەکان چالاک ئەبن و پێیان خۆشە
ئەڵێم: ئیتر چی؟ تەواشاێ کچە دۆستەکانیتری ئەکات و دیارە بەو نیگاهەوە چاوەڕوانی یارمەتی ئەوانە! منیش تەواشاێ ئەوانیتر ئەکەم، کەسیان قسەئێکی زیادە لەوانەێ بووکەکەێ پێ نیە. ڕوو دەکەم لە دۆستەکەێ خۆم و پێ ئەڵێم: تۆ قسەئێکت لەمبارەوە هەیە؟
ئەو بە تەواوی حەپەساوە و بە پتە پت ئەڵێت: ماچ ... ماچ. نا!. ئەبێ فیکری لە سەر بکەمەوە
ڕوو لە ئەم بووکە گەنجە ئەڵێم: ناوی تۆ چیە؟ تەمەنت چەندە؟ تۆزێک لە خۆت قسە بکە
ئەڵێت: جوولیانام. تەمەنیشم ٣٣ ساڵە _ دووساڵ پێش ئێستەش لە زانکۆ پی-هیچ-دیم لە فەلسەفە تەواو کرد. دەسگیرانەکەشم هەر لەو زانکۆیە یاسا و سیاسەتی تەواو کردوە. بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوەدایە. زۆریش دەوڵەمەندە. من خۆشیم ئەوێت بەڵام هێشتا کێشەئێکی گەورەمان هەیە. ئەویش کاتە! کەمتر پێکەوەین و ئەمە بۆ من زۆر تاڵ و خراپە
تەواشاێ چاوەکانی ئەکەم. خەمگین و پڕ لە فیکرو گۆمان. دۆستەکانی، هەموویان سەریان داخستووە. یەکێکیان دێتە دەنگ و ڕوو لە من ئەڵێت: من کریستینام. هەر لە منداڵییەوە لە گەڵ جوولی گەورە بووم. ئێنجا دەستی جوولیانا ئەگرێت و ئیزافە ئەکات: ئەمڕۆ کاتی خەم و پەژارەو گۆمان نیە. ئەمڕۆ ئاخرین ڕۆژی زکورتی بوونی تۆیە، خۆش بە و ماچی ئەم مرۆڤە وەربگرە. و دووبارە ڕوو لە من ئەکات و ئەڵێت: ببوورە ناوی ئێوە چیە؟ دیارە تۆخەڵکی ئێرە نیت. ئەشێ خەڵکی وڵاتێکی ئاسیایی بیت
ئەڵێم: ژیژانا درسوو! کوردێکی ئاوارەم. بەڵام جیهان ماڵی منە. من هیچ سنوورێک ناناسم. هەموویان لە ژێر لێوەوە بە هێواشی دەڵێن: ژیژانا درسوو
جوولیانا ئەڵێت: ئێستە ماچی من ئەدەیت یان بڕۆم؟ شتێک لە دڵما ئەڵێت ماچی ئەم پیاوە زۆر زۆر دەگمەنە
کە وشەێ «دڵ »ئەبیسم. ئەلەرزم. پێ ئەڵێم: من چۆن خواست و دڵی تۆ ئەشکێنم؟ حەتمەن. بەڵام هەروا کە وتم
بۆ ماچی من، ئەبێ ڕەنج بکێشیت. هاوکات ئەوەش بڵێم کە من پیاوی تەنیا نیم، بەڵکوو یەکێک لە دیۆنیزۆسیەکانی ئەم ڕۆژگارەم. ئەوانیتر نازانن باس چیە بەڵام جوولیانا لە سەر کورسییەکای هەڵدەستێ و لە
بەرانبەرمدا چۆک ئەدات و بە ڕێزێکی هەرە زۆرەوە چاو ئەبڕێت لە چاوم و هیچ ناڵێت
لێ ئەپرسم: ئەتوانی بێ وتن و جووڵەێ لێوەکان، لە گەڵ منا قسە بکەیت؟
لە حاڵێکدا شەوق و شادییەکی زۆر لە چاوانیدا دەردەکەون ئەڵێت: ئاخ! مەگەر تۆیش ئەتوانیت؟
دیارە لەو بوارەدا شارەزایە، بۆیە ئەڵێم: هەر دوودەستم بگرە. ئەویش بێ ئەملا و ئەولا دوو دەستی من ئەگرێت و تەواشام ئەکات. دەستی نە ساردە و نە گەرم. تەنیا تامەزرۆیە. تامەزرۆێ شتێکی بەعیدە و ئیحتمال ئەدات کە ئەوە ڕووبدات! پاش یازدەدەقیقە هیچ نەوتن. دۆستەکەیتری ئەڵێت: ئەوە چیە؟ ئێمە چاوەڕوانی ماچ بووین! جوولیانا ڕوو دەکاتە ئەو دۆستەێ خۆی و پێ ئەڵێت: سارا بێ دەنگ بە! تکایە بێ دەنگ بە! و بێ ئەوەێ دەستی من بەر بدات تەواشام ئەکات و بە دوواێ سێ دەقیقە لە دڵەوە پێ ئەڵێم: جوولیانا ئێستە چاوت ببەستە. ئەویش چاوەکانی ئەبەستێت. چەند دەقیقە دوواێ ئەوە بە ئارامی سەری لە سەر ڕانی من دادەنێت و بە ئارامی گوێ ئەدات. بێ ئەوەێ لێوەکانم بجووڵێتەوە پێ ئەڵێم
ئەوەێ کە وتت ٢٤ نێرو یان عەسەبی خوار و ژووری لێوەکان چالاک ئەبن دەقیق و ڕاستە. بەڵام ئاخری چیرۆکەکە نیە
حەتمەن ماچی فەرەنسیت بیستووە و ئەزانیت کە کاتی ئەو ماچە ئەگەر کەمتر لە ١٥ دەقیقە بێت، ئەوە بە ماچی فەرەنسی نائێتە ئەژمار. لەمانەش بەدەر، ماچی دیۆنیزۆسی لە ماچی فەرەنسی درێژخایەنترە لە باری کاتەوە، بەڵام لە ناوەڕۆکەوە بە تەواوی شتێکیترە. پڕە لە ئیحساس. پڕە لە خۆشەویستی. پڕە لە ڕێز و حورمەت بۆئەو کەسانەێ کە لێوەکانیان لە سەر یەکن. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا، مرۆڤ خاوەنی جێگەو پێگەێ سرووشتی تایبەت بە خۆیە. هیچ گەورە بوونێک دەر ناکەوێت، هیچ چکۆلەبوونێکیش ماناێ نیە. لەو ماچەدا دوو مرۆڤ، بە تەواوی ون دەبن. بە زاهیر لێرەن لە زەوی، بەڵام لە ڕاستیدا لێرە نین. ئەو دوو کەسە لە بینینی ئەویتر بە شێوازی فیزیایی ئاگایان نیە بەڵکوو لە ناوەوە، لە ناو جیهانی دەروونیەوە یەکتری ئەبینن. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا دوو کەس لێویان ئاشناێ یەک ئەبێت، بەڵام بە دواێ چەند دەقیقە، ئەو دوو کەسە ئەبنە یەک مرۆڤ. ماچی
دیۆنیزۆسی ماچێکی گەردوونیە. ماچی سادە و ساکار نیە. کات لەو ماچەدا وێستاوە
لێم ئەپرسێت: کات چۆن لەوکاتەدا وێستاوە؟
پی ئەڵێم: ماچی مرۆڤە ساکارەکان، ماچێکە کە لە کەمتر لە یەک دەقیقە تەواو ئەبێت. خۆتیش ئەمە ئەزانیت. وەها ماچێک بەس ماچێکی سادە و چکۆلە و ناگەردوونیە، ئەو ماچە دەسپێکی عەشقبازییە_ بەڵام لە ماچی دیۆنیزۆسی و مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونی، کات دەوەستێت چۆن بە ڕاستی کات ناتوانێت لە سەریان کاریگەر بێت و ئەوە خواستی خودی گەردوونە کە دوو مرۆڤی ڕاستەقینە، لێویان بۆ کاتێکی زۆر درێژخایەن لە سەر یەک بێت تاکوو خۆشەویستی گەردوونی خۆی بنوێنێت و دەر بکەوێت. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا عەشقبازی بوونی نیە. تەنیا سەفەرە. ڕۆیشتنە. بینینی جیهانێکیترە. ون بوونە لە ناو ماناکانی مرۆڤ و گەردووندا. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا گوڵ و گیا لە بەر چاون، جووڵەێ گەردیلەکان دیارن، هیچ درۆئێک بوونی نیە، کات وێستاوە و ئەو یەک مرۆڤە کە پێشتر دوو بوون، لە جیهانێکیتردا سەیر ئەکات. خۆێ لە ناو خۆشەویستەکەێ ون بووە و خۆشەویستەکەێ لە ناو ئەوا ون بووە، بۆیە لەو ماچەدا تەنیا یەک مرۆڤ بوونی هەیە. خودی جوانی لەو ماچەدا بەرچاوە. لێرا مەبەستم شتی جوان نیە، مەسەلەن گوڵ و گەڵاێ جوان. بەڵکوو خودی جوانیە کە حازرە. ئەو یەک مرۆڤەش لەو جوانیەدا بە تەواوی ون دەبێت. لەم ماچەدا گەردوون لە حاڵی ڕەقس و سەمایە. خۆشترین بۆنەکان لە دەوروو بەر بڵاو دەبن. گوڵ و گیا و دار و بەرد، لە ڕەقسدایە. هەموویان بە دەور ئەم تاقانە مرۆڤەدا ڕەقس ئەکەن. لە ماچی مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونیدا، کات هیچ مانائێکی نیە. لە ڕاستیدا کات بوونی نامێنێت. کات بۆ کەسانێکە کە ڕووکەشی دیاردەکان دەبینن. هەر بۆیە ئەم ماچە لە گەڵ ماچەکانیتری خەڵکان لە پۆلۆتۆنەوە تاکوو زەوی لێک دوورن
لێم ئەپرسێت: ئایا چێژ لەو ماچەدا بوونی هەیە؟
پی دەڵێم: بەڵێ. بوونی هەیە. چێژێکی فیزیایی سەیر بوونی هەیە، بەڵام هاوکات چێژێکی دەروونی زۆر سەیرتر دەر ئەکەوێت. تۆ ئەمڕۆ بە ماچی دیۆنیزۆسی ئاشنا ئەبیت. لەو کاتەدا خۆت ئەزانی مەبەست چیە! تۆ کە فەلسەفەت خوێندووە، حەتمەن دیۆنیزۆس بە باشی ئەناسیت. هەر بۆیە ئێستەش ئارام و دڵخۆشیت. بەڵام سەبارەت بە فەلسەفە ئەبێ بڵێم کە فەلسەفە تەنیا نووسین و خوێندن و قسە کردن نیە. فەلسەفەێ ڕاستی و واقع هیچ نەوتنە. دەقیق وەکوو ئەم کاتەێ ئێمە. بێ دەنگ بوونە. فیکری زۆر زۆر قووڵە. حیس کردنە. ناسینە. ونبوونە. تەمرینی مەرگە. ئەزانی بۆ؟ لە بەر ئەوەێ کە ئەو کاتەێ تۆ کاری فەلسەفی ئەکەیت و ون دەبیت لە فیکرەکاندا، لە ڕاستیدا لە لاێ خۆت نیت و لە شوێنێکیتری زۆر دوور لە خۆت، بۆیە فەلسەفە کارکردن یانێ مومارسەێ مەرگ. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا وەها شتێکیش بوونی هەیە بەڵام لەوپەڕی خۆشی و چێژەوە. فەلسەفە ئەوە نیە لە زانکۆەکاندا تەدریس ئەکرێت. فەلسەفە تێگەیشتنە لە دیاردەکان و لە ئاخرەوە فەلسەفە، فامکردنی خود و گەردوونە. بەڵام لە ڕاستیدا سوفیا فیلۆیە، نەک فیلۆسۆفیا. سەدان فەیلەسوف لەم ڕەمزە تێنەگەیشتوون. من لاموایە گەردوون لە ڕووی خواستێکی دەقیقی خۆی، ڕاستی فەلسەفەێ ئاوەژوو کردووە. هەروا کە زۆربەێ هەرە زۆری ڕووداوەکان، ژیانی ئاوەژوو بە سەر دەبەن. بۆ وێنە ڕەنگی ڕەش لە ڕاستیدا سپیە، بەڵام بۆ دەورەئێک لە دیاردەئێکدا ڕەش دیارە. بەس لە ئاخرەوە دەگات بە خاڵی واقع و ڕاستی و سپی بوونی ئاشکرا ئەبێت. ئایا منداڵ لە سکی دایکیا شتێک دەبینێت؟ نا. دەورەئێک لە ژیان بە چاو دەبینێت، بەڵام لە پیریدا چاوەکانی لاواز ئەبن و لە ئاخرەوە سەر لە نوێ وەکوو ئەو کاتەێ ناو سکی دایکی، چاوی هیچ نابینێت چۆن دەمرێت. بەمپێیە بازنەکە تیکرار دەبێتەوە. جوولیانا تۆ بروانە بە جیهانی کەسەکان لە باری خۆشەویستییەوە. بزانە چەند تێکەڵی درۆیە! ئەم بە ئەو ئەڵێت، خۆشتم ئەوێت! بەڵام ڕاست ناکات. پێویستێکی هەیە لەو خۆشویستنە. کە دەگەن بەو خواستە، لە خۆشەویستییەکە هیچ ئەسەرێک نامێنێت. دیۆتیما لەمبارەوە ئۆستادی سوقراتە و زۆر شتی بەیانکردووە و تۆ ناشێ لە گەڵ قسەکان دیۆتیما نامۆ بیت. لە ماچی دیۆنیزۆسیدا ئۆرۆس منداڵی هەژاری و بوێری نیە.لەو ماچەدا ئۆرۆس خودی ئۆرۆسە کە منداڵی کەس نەبووە و نیە. من دەڵێم بێ دایک و باوکە. جوولیانا لە بیر مەکە. ئەوەش بزانە کە ئەگەر لێوێ مرۆڤێک جێا لە خۆشەویستەکەێ لە گەڵ دەیان لێویتردا ئاشنا بێت لە حاڵێکدا هاوسەرگیری کردووە، ئەو ڵێوە نەخۆشە و ئەبێت بیبەین بۆ خەستەخانە تاکوو چارەسەری وەربگرێت. بەمپێیە نە ژن لە مێردی خۆێ نەک پیاو لە ژنەکەێ خۆێ خەیانەت ئەکات، لە بەر ئەوەێ کە ماچ خاوەنی تایبەتمەندییەکی هەرە گرنگە و ناکرێت هەر کەس ماچ بکرێت. هەر بۆیە ماچی
دیۆنیزۆسی زۆر دەگمەنە و تۆ بە درووستی ئاماژەت پێدا
کە دەگەینە ئەم نوقتەیە. جوولیانا چاوەکانی ئەکاتەوە و تەواشام ئەکات. هێشتا دەستی لە ناو دەستم دایە. ئێستە نێو دەستەکانی گەرمائێکی زۆر زۆری هەیە. هەر بۆیە خز بووە و سفت و سەخت دەستم ئەگووشێت کە ئەم دەستانە لێک جێا نەبنەوە. کە دەگەین بەم قسانە. ئیتر ئەوەستم و هیچ ناڵێم. بە نەرمی و هێواشییەکی تایبەتەوە وەکوو گەڵائێکی نەرم و نیان، هەڵدەستێ و سەری ئەخاتە سەر شانم و هەر دوو دەستی حەڵقە ئەکات لە دەوری سەرم. ئەزانم حاڵی چیە و چۆنە. بۆیە بەرگری لێناکەم. چۆن ئەو بە ئەوپەڕی ڕێزەوە منی لە ئامێز گرتووە و من ئارام و بێدەنگ، تەواشاێ ئاسمان ئەکەم. چەند پەڵە هەوری سپی لەو ئاسمانە شینەدا دەرکەوتوون. خۆر بە تەواوی هێزەوە دەدرەوشێتەوە. هەموو دەورووبەری ئێمە دانیشتوون و حەیران ماون. کە لە پڕا جوولیانا سەری بەرانبەر بە سەرم ڕادەگرێت و بەو شێوازە تایبەتە ئەڵێت: ئێستە ئەو ماچە گەردوونیە ئەدەیت بە من؟
من بێ ئەوەێ هیچ وشەئێک بڵێم بەس تەواشاێ ئەکەم. ئەویش تاقەتی نامێنێت و لێوەکانی دەنێتە سەر لێوم
ئەو دۆستەێ من دوو ڕۆژ دوواێ ئەو ڕووداوە زەنگی داو و گوتی: ئەو ماچە چی بوو؟! من خۆ شێت بووم! ٢٥ دەقیقە لێوی ئەو کچە لە سەر لێوت بوو
لە وڵامدا وتم: ئازیزم، ئەوە ماچی مرۆڤی سەروومرۆڤی گەردوونی بوو. ئەو ماچە بە ماچی دیۆنیزۆسی ناسراوە
پرسیارێکی جیدی هەیە کە لەو ٢٥ دەقیقە چی ڕوویدا؟ با ڕاستی بەیان بکەین و قسەکانی ئەو ٢٥ دەقیقە بۆ ئێوە باس بکەم
هەر ئەوەندە جوولیانا لێوێ خستە سەر لێوی من، لە دەقیقەێ یەکەمدا وتم پێ : ئێستە ئەزانی ماچی دیۆنیزۆسی چیە و خاوەنی چ پێگەئێکە و دەرخەری چیە! با پێت بڵێم کە لە سەر ماچ لە وڵاتی من و زۆر شوێنی دیکەدا، هەزاران کەس کوژراون! لە ناو میللەتی منی کوردا لە سەر ماچی سادە نەک دیۆنیزۆسی، ژنان و کوڕانێکی زۆر گیانیان لە دەست داوە
جوولیانا بە سەرسووڕماویەوە دەپرسێت: چۆن شتی وا ئەبێت؟ مەگەر ماچکردن چیە؟ خراپەێ چیە کە لە سەری گیانی خەڵکان بکەوێتە خەتەر؟
پێ ئەڵێم چاوەکەم، لە وڵاتی منا، هەڵبەت ئەگەر بکرێت پێ بوترێت وڵات، ئەو کچ و کوڕانەێ کە خۆشەویستی یەکترن، ئەڕۆنە ناو دارستان و شوێنی دووری زۆر لە خەڵک دوور. ئەزانی بۆ؟ بەس بۆ ئەوەێ کەس ماچی ئەوان نەبینێت. لاێ ڕووناکبیرترینەکانمانیش تابۆئێکی زۆر زۆر گەورەیە! ئەگەر کچی نووسەرێکی گەورە، ماچی کوڕێک بکات، هەر لەو کاتە تەواو خەڵکی دەورووبەر بە گاڵتەجاڕی تەواشاێ ئەکەن و ڕاستەوخۆ بە یەکتری ئەڵێن: «ئەو دووانە چەند سووکن!! شەرم ناکەن! لە بەرچاو ئێمە خەریکن ماچ ئەکەن! ئێمە ئەم سووکایەتییە قبووڵ ناکەین، هەستە خانم با بچین! ئێرە شوێنی ئێمە نیە، هیچ ڕێز لە میوان ناگرن و ماناێ مرۆڤ نازانن»!
گوایە ئەوان ماناێ مرۆڤ ئەزانن. گوایە ئەوان گەردوون ئەناسن! گوایە ئەوان لە مرۆڤبوون تێگەشتوون و خەڵکانیتر گەمژە و نەزانن. هەر بۆیە ماچکردن لە کۆمەڵگەێ وا زۆر خەتەرناکە. زۆرجار گیانی خەڵک لە سەر ماچێک لە دەست ئەچێت و ژیان و حەرەکتی ژیان ئەبێتە مەرگ و وێستان. من خۆم بینیومە کە لە سەر ماچێکی سادە لە زەماوەندێکا، چ شەڕێک هەڵگرساوە و چۆن خوێن لە حەوشەکەدا ڕژاوە. جوولیانا دەبینی؟! تۆ دێیت و ڕاستەوخۆ لە من داواێ ماچ ئەکەیت، ئێستەش لێوت لە سەر لێوەکانی منە و ئەم خەڵکانە خەریکن تەواشا ئەکەن و هیچ ڕوونادات و گرژییەک نابینیت. ئەگەر خەڵک تەواشا ئەکەن لێرا بەس بە خاتری ئەوەیە کە تۆ جل و بەرگی بووکینیت لە بەردایە و هەموو ئەزانن کە ئەمڕۆ ئاخرین ڕۆژی زکورتی بوونی تۆیە و لە بەیانیەوە تۆ ئەڕۆیتە ناو خێزان و بنەماڵەئێک درووست ئەبێت کە لەو بنەماڵەدا چیتر ئەم ماچە بۆ غەریبە بوونی نامێنێت و تۆ لە باری کلتوورییەوە تەنیا ماچی مێردەکەێ خۆت ئەکەیت و ئەویش هەروا، غەیری تۆ ماچی هیچ ژنێکیتر ناکات. بۆیە ڕەسمەن و بێ ترس لە کۆچەو کۆڵان تۆ ئەمڕۆ ئازادی ماچی هەزار کەس بکەیت. و کەس هیچ گازەندەێ لێت نیە کە هیچ، زۆریش خۆشحاڵن. من لە تۆ ئەپرسم: بە ڕاێ تۆ بۆچی لە وڵاتە ئاسیاییەکاندا، ماچکردن قەدەغەیە و لە سەری ماچکردن، مرۆڤەکان گیانیان لە دەست ئەدەن؟ تۆ لەمبابەتەوە چی لێ تێئەگەیت؟
لە وڵامدا ئەڵێت: من لەو وڵاتانەدا نەژیاوم. بەڵام بە ڕاستی و بە جیدی من ناتوانم بۆ یەک شەو وڕۆژ لە وەها وڵاتێکدا ژیان بە سەر بەرم. نەک بە خاتر ماچکردن و شتی وا. دیارە ئەوەێ تۆ باسی ئەکەیت یەک دیاردەیە، حەتمەن سەدان شتریتریش بوونی هەیە کە تاکوو ئێستە باست لێ نەکردووە و من بە ڕاستی تاقەتی بیستنی ئەوانەم نیە، چۆن دیارە بە یەک وشە ئەبێت بڵێم کارەساتە
جوولیانا درووست ئەڵێیت. بەڕاستی کارەساتە. با شتێکت بۆ باس بکەم لەمبارەوە. پەردەێ کچینی لە وڵاتی من بۆ کۆمەڵگەکە لە بارەێ کچەکانەوە، خەتەرناکترین و جیدیترین بابەتە! زۆر زۆر لە کچەکان ئەو پەردەیانە لە دەست داوە بە هەر هۆئێکەوە، دەی لە سەر ئەوە ئەو کچە ڕاستەوخۆ کوژراوە. هیچ یاسا و ڕێسائێکیش بوونی نیە کە لەو جەنایەتە بەرگری بکات. جوولیانا تەواشا بکە لە وڵاتەکانی ئۆرووپی ئەگەر بە دواێ ١٨ ساڵیدا، و لە کاتی زەماوەند کردندا کچێک هێشتا پەردەێ کچییەتی مابێتەوە، زاواکە و بنەماڵەکەێ و تەوا خزم و کەس و کار ئەڵێن: ئەم کچە نەخۆشە. موشکلێکی جیدی هەیە! لە باری کۆمەڵناسی و دەروونناسیشەوە، هەر وایە. لە بەر ئەوەێ کە ئەگەر کچێک لە تەمەنی سەروو ١٨ بۆ وێنا لە ٣٠ ساڵیدا هێشتا پەردەێ کچینی هەبێت، ئەوە دیارە ئەو کچە ڕەفتارێکی دژ بە سرووشتی کردووە و لە کۆمەڵگە دابڕاوە. بۆیە لێرا واێ دەبینن. بەڵام لە ئاسیا وا نیە. لەوێ هەروا کە وتم کچەکان لە کاتی زەماوەندا ئەبێ بە خوێن ئیسباتی ئەوە بکەن کە لە گەڵ کەس نەبوونە. لە ڕاستیدا ماناێ قسەکە ئەوەیە کە وەها کچێک ئەساسەن خۆری نەبینیوە. دەی فەرموو ئەرکی گەورەکردنی منداڵیش بسپێرە دەستی وەها کەسێک. خۆ پیاوەکان ماشەڵڵایان لێ بێت، خۆیان هەر خەریکی سەرسەرین بەس کچەکان و ژنانن کە گرفتی گەورەیان هەیە و تووشی خەتەر ئەبن. لە ئاخرەوە پێت بڵێم کە هەر لەم ڕێگاوە، پیاوەکانیش خۆیان دەخەنە ناو بازنەێ تیکراری دژ بە گەردوونی و سرووشت و مرۆڤ و ڕاستی. لاێ برا و باوک و کەس و کاری بووکی وڵاتی من، وەهایە کە بووک بە دەسماڵی خوێنێنی کچینی خۆێ ئیسباتی پاکبوونی خۆێ ئەکات و زاواو بنەماڵەکەێ و بنەماڵەی بووکەکەش پێیان ئیفتخارە کە وەها دەسماڵێک ئەبینن!! ئەگەر ئەو خوێنە لە سەر ئەو دەسماڵە نەبێت، ئەو ژنە بەدبەختە دەکوژرێت. لێرەدا هەناسەم تووند ئەبێت و فرمیسکەکانم دێنە خوارەوە
کە دەگەم بەم قسانە، جوولیانا هەروا کە چاوەکانی بەستراوە، فرمیسکێکی تاڵی مرۆڤدۆستانە لە ژێر برژانکەکانی دەر دەچن و دەگەنە سەر گۆناێ من! فرمیسکەکانی هەردوومان تێکەڵی یەک دەبن. نەفەسی جوولیانا تەنگ بووە و هەناسەکانی زۆربە تووندی لێدەدەن
جوولیانا ئەڵێت: ئەشێ چارەئێک بۆ وەها گرفتێکی گەورە بوونی هەبێت. من وەکوو کچێکی ئەرووپی، وەکوو مرۆڤێکی ناو کۆمەڵگەێ جیهانی، ئەڵێم: ئەمە جەنایەتە و ڕوو لە تەواو ژنان و کچانی ئەو وڵاتانە ئەڵێم، یەک بگرن و پشتی یەک بن بەرانبەر بە وەها سیستەمێکی پیاوسالاری و دەست بکەن بە جووڵە. ئێوە ئەشێ لە ماناێ مرۆڤ زۆر قووڵتر تێبگەن و بزانن کە پێش ئەوەێ کە کچ یان ژن بن، ئێوە مرۆڤن. ئەگەر پیاوەکان و سیستەمەکەیان بەمجۆرە دژ بە ئێوەیە، هیچ ڕێگائێک نیە غەیری ئەوەێ کە ئێوەش تێکۆشان بکەن بۆ ڕزگاری خۆتان و تەواو کۆمەڵگەکەتان. ئەوەش دیارە کە لە ژنی ناتێگەیشتووی هەر کۆمەڵگەئێک، منداڵ و جیلێکی وەکوو خودی ئەو ژنانە دێنە ئاراوە، بۆیە کار و فیکر و کردەوەێ ئێوە سەبارەت بە جێگەو پێگەێ مرۆڤ و مرۆڤبوون، زۆر گرنگە
ئەڵێم: ئایا تۆ ئەو چیرۆکەێ تووتییەکەت بیستووە؟
ئەڵێت کام تووتی؟ نا. شتێکم لە خاتر نیە
ئەڵێم: بازەرگانێک بووە کە بۆ ساڵەهاێ ساڵ تووتییەکی هەبووە و زۆر خۆشیویستووە. ڕۆژێک بەرنامەکەێ ئەگات بەو خاڵەێ کە سەفەر بکات بۆ هیندستان. دێت و بە تووتییەکەێ خۆێ ئەڵێت: من بەیانی ئەڕۆم بۆ هیندستان، ئەڕۆم بۆ وڵاتەکەێ تۆ. لەوێ هەزاران تووتی لە سەر لق و پۆێ دارەکان هەن. تۆ هیچ پەیغامێک، قسەئێکت نیە بۆیان؟ ئەو پەلەوەرە جووانە دیلەێ ناو قەفەسەکە ئەڵێت: ئەرێ. قسەئێکم هەیە. تکایە کە ئەو پەلەوەر و تووتییانەت بینی پێیان بڵێ: خۆش بە حاڵی ئێوە کە ئازادن و لە سەر دارەکان ئەخوێنن و باڵ لێدەدەن بەڵام من ساڵەهایە لێرا لەم وڵاتە دوورە، بە دیلی گیراوم و کەس خەمخواری من نیە. تکایە ئێوە بە جێ من قەدری ئازادی و ژیانتان بگرن و بیزانن. _ ساحیبی ئەو تووتییە ئەڵێت
باش بە سەر چاو، قسەکانی تۆ پێیان ئەڵێم. بازەرگانەکە دەڕوات و دەڕوات تاکوو دەگاتە هیندستان، لەوێ کار و باری خۆێ جێبەجێ ئەکات و ڕۆژێک پێش گەڕانەوەێ ئەڕواتە ناو جەنگەڵ و جەماعەتێکی زۆری تووتی و پەلەوەرانیتر ئەبینێت کە لە سەر دارێک دانیشتوون و ئەخوێنن. پێیان ئەڵێت من تووتییەکی دەقیق وەکوو ئێوەم هەیە لە ولاتی خۆم، پەیغامێکی هەبووە بۆ ئێوە. هەموو تووتییەکان گوێ ئەگرن و دانێکیان لە سەر دارەکەوە دێتە خوارەوە و لە نزیک بازەرگانەکە دادەنیشێت. کە قسە و پەیغامی تووتییە دیلەکە تەواو ئەبێت، ئەو تووتییەێ نزیک بازەرگانەکە، باڵێک لێدەدات و ئەکەوێت و ئەمڕێت. بازەرگانەکە زۆر سەرسام ئەبێت لەو بە سەرهاتە و بە خۆێ ئەڵێت: عەجەب شتێک ڕوویدا. ئەم تووتیە هەژارە تەواو کەوت و مرد_ ئەو کاتەێ بازەرگانەکە دەگاتەوە وڵاتی خۆێ و دێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەو بەسەرهاتە بۆ تووتییەکەێ خۆێ بەیان ئەکات. تووتی ناو قەفەسەکەش باڵێک لێدەدات و ئەکەوێتە ناو کەفی قەفەسەکەوە. بازەرگانەکە ئەڵێت
ئەێ هاوار چ بەدبەختییەک ڕوویدا، ئەوە تووتییەکەێ خۆمیش کەوت و مرد. درگاێ قەفەسەکە ئەکاتەوە و ئەو پەلەوەرە دەردێنێت و لە سەر بانی ماڵەکەێ دادەنێت. کە لە پڕا ئەو پەلەوەرە باڵ لێدەدات و ئەفڕێت بە ئاسمانا. بازەرگانەکە زۆرتر لە پێشوو سەرسام ئەمێنێت. لە ڕاستیدا تووتییەکەێ هیندستان وەها ڕەمزێکی لە ڕێگاێ دۆژمنی ئازادیەوە یانێ خودی بازەرگانەکە، دەگەئنێت بەو پەلەوەرە دیلەێ ناو قەفەسەکە. جوولیانا تۆ ئەو پەلەوەرەیت کە بە قسەکانی خۆت، پەیامی ئازادی و مرۆڤایەتیت بەیان کرد بۆ کچان و ژنانی ئەو وڵاتانە کە باسمان لێکرد. با لێرەدا جەخت بکەینە سەرشتێکیتریش کە بە ڕاێ من گرنگە. من واێ تێدەگەم کە ناکرێت و ناتووانین کوپی تێگەیشتنی وڵاتە ئۆرووپییەکان دەقاودەق لەو وڵاتانەدا جێگیر بکەین. خۆشت ئەزانی کە بە دواێ ڕۆنیسانسدا ئۆرووپا دەستی کرد بە گۆڕانی بناخەیی و گەشت بە ئەم ڕادەیە... لەلائێکیترەوە لێرەش هەر پیاو سالاری بە شێوازێکی کاڵتر بوونی هیە و ئەمە حاشاهەڵنەگرە
لەو کوردستانە گەورەشدا چەند ژن و کچی ئازا بوونیان هەیە کە ئەهلی قەڵەمن. من خۆم دوو سێ کەسیان ئەناسم لە نزیکەوە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئەوانیش ئەسیرن، دیلی کۆمەڵگە و سیستەمەکانن. ئەگەر ئەو چەند کەسە زۆر زۆر کەمەێ لێ بەدەر کەین، دەبینین کە ژنانی ئەو کۆمەڵگەیە خۆیان خەریکن جیلێکی وەکوو خۆیان ئەدەن بە دەستەوە. خەمی من ئەوەیە کە ئەو چەند کەسە دەگمەن و تاقانەیەش زۆر خراپ گیریانخواردووە و ڕزگارکردنی ئەوانیش بە ڕاستی هاسان نیە، ئەگینا من ئەزانم هەر ئەو چەند قەڵەم بە دەستەێ کوردستانی من ئەتووانن وەها شۆڕش و گۆڕانێکی بناخەیی و پەروەردەیی درووست بکەن کە بە ڕاستی لە ناو مێژووی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەکاندا بمێنێتەوە. ئەزانی سەیر ئەوەیە کە ئەو چەند کەسە کەمەش، لە ژنانیتری ناو کۆمەڵگەکە بەو پەڕی زانین و ئازایەتییەوە، ژیانێکی زۆر زۆر تاڵیان هەیە. یانێ لەوانیتر ژیانیان زۆر خراپترە و لە هەزار لاوە هێڕشیان دەکرێتە سەر و بەردەوام لە ژێر خەتەری مەرگ و نەمان و سووکایەتی و خەم و پەژارەن. جوولیاناێ ئازیز، خەمی ئەو چەند قەڵەمە لە ڕاستیدا منی لە ناو بردووە. لە لائێکیترەوە واێ تێئەگەم کە تەنیا مرۆڤی دیۆنیزۆسی ئەتوانێت زام و برینەکانی ئەوان ببینێت و لێیان تێبگات. هەر بۆیە خەمی دیۆنیزۆسیش خەمێکی زۆر قووڵە. دەقیق وەکوو ئەم ماچە کە هێشتا درێژەێ هەیە. بەس تکایە تۆ مەگری. حەتمەن پەیغامەکەێ تۆ وەکوو ئەو پەلەوەرە ئازادەێ سەر دارەکانی هیندستان ئەگات بە پەلەوەرەکانی ناو قەفەسەکە. من بەمە دڵخۆشم. تۆ چی؟
جوولیانا دەڵێت: ئەزانی. ئەوە ڕاستە. دەقیق وایە بەڵام هەروا کە خۆت ئاماژەت پێدا، حەلکردنی بناخەیی وەها کۆمەڵگەئێک زۆر کات ئەبات و ڕۆنیسانسی پێویستە کە بە ڕاستی کارێکی کارایە بەڵام کاتگیرە و دڵسۆزی مرۆڤی ڕاستەقینەێ پێویستە کە لە ماناێ مرۆڤ و گەردوون تێگەیشتبێت. دەی ئەمەش کەم نیە و سەختە! هەر بۆیە ناتوانم بەرگیری بکەم لەم فرمیسکانە. ئێستە تێگەیشتم کە لە ماچی دیۆنیزۆسیدا چێژ لەگەڵ ڕەنجدا تێکەڵە. درسوو تۆ بە جیدی ئەو مرۆڤەیت کە ئەکرێت تەواو جیهان بگۆڕیت و لارییەکان و چەواشەکان ئاوەژوو بکەیت. من ئەم بەڵێنەت پێ ئەدەم کە لە سەر ئەم چەمکانە و هاو ڕەگەزەکانی خۆم لە هەموو وڵاتەکاندا بنووسم. کە بەمپێیە درسوو تۆ تەنیا نابیت و دەنگت ئەگات بە خەڵکانیتریش. ئێستە ئەزانم ناخی تۆ چەند جوانە و ماناێ مرۆڤ و گەردوون چیە. ئەوەش ئیزافە بکەم کە ئەم ماچە ئاخرین ماچی منە و بەیانی بە تێگەیشتنی زۆر قووڵتر و خۆشەویستییەکی ناخدارتر ئەڕۆمە ناو ژیانی هاوسەرگیری. بەڵێنیشت پێ ئەدەم کە منی جوولیانا، لە ناخی دڵەوە ببمە ئەو پەلەوەرەێ کە بۆ مرۆڤەکانیتر پەیامی ئازادی بگەێنم و داکۆکی بکەم لە مانا ڕەسەنەکانی مرۆڤ و گەردوون و خۆشەویستی و واقع. چۆن هەموو ئەوانەی ئاماژەت پێدا دەرخەری واقع و ڕاستی ژیان و جێگە و پێگەێ مرۆڤ و کۆمەڵگە بوون
کە دەگەینە ئەم نوقتەیە. جوولیانا لێوی لە سەر لێوم لا ئەبات و فرمیسکەکانی سەر گۆناێ پاک ئەکاتەوە. دۆستەکانیتری هەموو بە جۆرێک تێکچووگن. نازانن چی ڕوویداوە. بۆیە بە پەرۆشەوە ڕوو لە جوولیانا ئەپرسن: ئەوە چی بوو؟ بۆچی دەگریت؟ چی ڕوویداوە؟ ئەویش پێیان ئەڵێت: سەفەرێکی زۆر عەجیبم بوو لە گەڵ ئەم مرۆڤە. ئێستە ناتوانم هەمووی باس بکەم. بەڵام وەرن تاکوو بڕۆینەوە بۆ ماڵی ئێمە. لەوێ تەواو بەسەرهاتەکە باس ئەکەم. دۆستەکەێ منیش وەکوو ئەوانیترە و نازانێت بە ڕاستی چی ڕوویداوە! جوولیانا پێش ماڵئاوایی ڕوو لە من دەکات و بە زمان ئەڵێت: درسوو...! بەس بە دواێ ئەو وشەیەدا ئیتر ناتوانێت چیتر ئیزافە بکات و بە هیق هیقی گریانەوە بازنەکە بە جێ دەهێڵێت
هەموویان دەڕۆن و من تەواشایان ئەکەم. کۆمەڵێک پەلەوەری ئازاد ئەبینم کە لە نێویاندا دانێکیان جل و بەرگێکی شیری ڕەنگی بووکینی لە بەرە. قژی کاڵ و درێژی لە دەستی هەوائێکی نەرم و نیانەوە بڵاو بووەتەوە. بەڵام هەنگاوەکانی موحکەم و فیکرەکانی زۆر مرۆڤدۆستانەیە. ئەم کچە ئەو کەسەیە کە لە داهاتوودا جیلێکی زۆر تێگەیشتوو و دڵسۆز و گەردوونی پێک دێنێت. ئەم بووکە جووانە، ئەرکێکی زۆر قورسی لە سەر شانە. لە دڵەوە بە خۆم ئەڵێم: بریاباێ ئەم بووکەم بە ڕووباری ڕەوان ئاشنا بکردباێ. ئەوان دوو مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونین. من کێم؟ من تەنیا مرۆڤێکی دیۆنیزۆسیم کە ئەسیری خەمی مرۆڤ و کۆمەڵگەم. وە تەنیا ئەم دوانە ئەتوانن فرمیسکی سەر گۆناێ من پاک بکەنەوە و ئاخرین هەناسەکانم بژمێرن! بەڵام ئەشزانم کە من هەر وا کە ساڵەهاێ ساڵە تەنیا ژیاوم، هەر لە تەنیاییدا ئەڕۆم! لە شوێنێکی زۆر دووری ناو جەنگەڵێکی قووڵ کە هیچ مرۆڤێکیتر ئاگاێ لێ نیە. من لە مێژە کە قبووڵم کردووە و بەسەرهاتی خۆم بینیوە و ئەزانم چی ڕوو دەدات. بەڵام هیچ لام گرنگ نیە. تاکوو ئەو کاتەش ئەبێ ببینم کە جوولیانا و کەسانی وەکو ئەو چی دەکەن و چ گۆڕانکارییەک پێکدێنن؟! ئەمە بۆ من گرنگە. ئیتر بە دواێ ئەوە هەموو شتێک بۆ من وەکوو ڕۆژ ڕوونە. ئاخ مرۆڤ! ئاخ گەردوون
%lllllllllllllllll%
%
٢٠٠_ غەزەڵ
هەر لە ئێوارە تا ئێستە خەو بە چاوم نەهاتووە
ڕەشایی شەویش نەماوەخۆریش لێرا هەڵهاتووە
یادی کەسێک لە دڵمدابە هێواشی هاوارئەکات
بە دەنگێکی زۆر خۆشەوە، دڵم وا بێقەرارئەکات
خەو لە چاوم نەهاتووە، چونکە لە گەڵ ئەوبێدارم
بەرانبەرم دانیشتووە و ڕێک لە ناو دڵی هەژارم
سەیرە کەسێکت خۆش بوێت بەڵام نەوێری پی بڵیت
شەو وڕۆژ لە گەڵتا بێت و لە ناو دڵی تۆدا بژیت
سەیرە دووچاوە جوانەکەێ،سەیرە ئەگریجە خاوەکەێ
سەیرە فیکرو ناخی دڵی، سەیرە بەس خودی ناوەکەێ
!سەیرە کە ئەو بە تۆ بڵێ: دڵم لاێ کەسی دیکەیە
!سەیرە دڵی ئەو ببینی، خاڵی وەکوو جامی مەیە
کە دڵی تۆ لەو جامەوە، شەرابی ئەوی خواردووە
!بەڵام لە ناخی ناخەوە، لەوێ دڵی تۆێ شاردووە
ڕەشایی شەویش ڕۆیشتووە، خۆر لێرە وا دەرکەوتووە
!لە هیچ کتێبی فەلسەفی، چیڕۆکی وام نەخوێندووە
وەک هەناسە لە ناو دڵت، بێت و بڕوات وشارەزا
بەڵام دوور بێت لە خودی خۆت،ئاە ئەێ خودا ئاە ئەی خودا
10Jun
llllllllllllllll
١٩٨_ لە تابلۆئێکدا چەند یان چەندین ڕەنگ خۆیان ئەنوێنن. ئەگەر تەنیا یەک ڕەنگ ببوایە، تابلۆەکە لە مانا بەتاڵ دەبوو. هەر ڕەنگێک لە گەڵ ڕەنگیتردا جێایە. بە هەبوونی ڕەنگە جۆراوجۆرەکانە کە دیاردەئێک لە چاودا مانا پەیدا ئەکات. ڕەنگەکانیش گۆڕانکاریان بە سەردا دێت. ڕەنگی ڕەش لە بوونەوەرەکان و مرۆڤیش دەبێتە سپی! ڕەنگی سپی خەتەرناکترینی ڕەنگەکانە. بە زاهیر سپی ڕەنگی دۆستیە لە کلتووری ئەرووپی، بەڵام لە هیندستان ڕەنگی سپی ڕەنگی خەم و پەژارە و مەرگە
لەو ڕۆمانەێ ساڵیانی پێش(یادت هست) گوتبووم کە ڕەنگی سپی چەند خەتەرناکە
خەڵکان بە پێ بەرژەوەندی خۆیان مانا ئەدەنە ڕەنگەکان
بەڵام من لەوێ ئیسباتم کردووە کە ڕەنگی سپی خودی مەرگە
زۆر لە خەڵکانیش بەم زانستەوە، ئەم ڕەنگەیان پێخۆش نیە
بەس واقع باسێکیتر ئەکات. سپی لە کاتی خۆێدا جوانترینە
سپی لە کاتی خۆیدا ئازادی ئەدات بە بوونەوەرەکان
سپی لە ڕاستیدا، ئەوپەڕی تێگەیشتن و گەورەییە
لە سپیدا، هەموو گۆمانەکان کاڵ ئەبنەوە
ناگەن بە یەقین و ڕەها بەڵام دەقیقن
درووستن و خاوەنی ماناێ جیدین
ئەگەر سپی نەبێت، ئەوانیتر
لە مانا بەتاڵ دەبوون
سپی ئێستە
جوانترینە
١٩٧_ هەر دێرێک هەر پاراگرافێک ئەگات بە یەک نوقتە. بە ماناێ تەواو بوون. هەر فەسڵێک و هەر کتێبێک لە ئاخری ئاخرەوە دەگات بە یەک نوقتە. هەر ڕێگائێک لە خاڵی دەسپێکەوە دەڕوات تاکوو دەگات بە نوقتەێ پایەن
دوو شت لاێ من هەن کە ناگەنە نوقتەێ ئاخر
یەکەم گەردوونە کە بەردەوام دەسووڕێتەوە
دووهەم دێر و پاراگرافەکان خۆمن
قەت ناگەن بە نوقتە
ئەگەریش نوقتەئێک دەستنیشان ئەکرێت
ئەو نوقتەیە، خودی ئەو نوقتەیە
یەک دەریا باسیتری تێدایە
نە گەردوون و نە ئەو نوقتەێ منە
هەرگیز ناگەن بە خاڵی ئاخر
بەڵکوو لەو نوقتەدا
جیهانێکی دی
سەرهەڵئەداتەوە
مرۆڤێک هەیە کە زۆر نوقتەێ ئاخری بە دڵە
ژیانێکیش هەیە کە دەگات بەو نوقتەیە
بەڵام دەقیق لەو نوقتەێ ئاخرەدا
ژیانێکی دی دێتە ئاراوە
مەرگ لە بەرانبەر
ئەو ژیانەدا
سەری داناوە
١٩٦_ زۆر جار و زۆر جار وا نیە! ڕێک پێچەوانەیە. ئەگەر بە کۆڵانێکدا تێپەڕ ئەبیت، یادگاری جێ پێڵاوەکانی تۆ لەوێ دەمێنێتەوە. تۆ ڕۆیشتووی بەڵام شتێک لە تۆ لەو شوێنە ماوەتەوە کە خۆت ئاگات لێ نیە
تۆ شتێک ئەڵێیت و ئەڕۆیت، بەس ئاگات نیە کە لەملاوە
ئۆقیانۆسێک فیکر هاتووتە ئاراوە
بۆ تۆ هیچ ماناێ نیە
بۆ مەلەوانەکەێ
ناو ئۆقیانووسەکە
زۆر مانادارە
تۆ ڕۆیشتوویت بەڵام فیکرەکان هەر ماونەتەوە
لێرا یەک پرسیار بوونی هەیە
بە دواێ خۆتا چ ئەفکارێکت
بە جێ هێشتووە؟
باشن؟ یان پێچەوانەن؟
١٩٥_ نەک هەر لە نێوان مرۆڤەکان یان بوونەوەرەکان، بەڵکوو تەنانەت لە تەنیائیشدا، یەک وشە، یەک کردەوە، یەک خواست، وڵام و دەنگدانەوەێ هەیە لە ناو گەردووندا. هەر بۆیە ئەگەر لە کەسێک سڵاوێک ئەکرێت، وڵام عەلەیکە سەلامە. وەکوو وایە بەرانبەر بە ئاوێنە ڕاوێستابیت، هەر شکڵێک لە خۆتەوە دەردێنیت، ئاوێنەش هەر ئەوەت پێ نیشان ئەدات. من زۆر کەسم بینیوە کە نامۆ بوون لە گەڵ گەردوون و ماناێ مرۆڤ و بۆ خاوێنکردنی تفیان ئەکردە ئاوێنەکە!! سەیر بوو کە نەیاندەبینی ڕەفتاری ئاوێنەکە چی بوو
تەنیا یەک شت جێاوازە لە نێوان ئاوێنە و مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی
من ناڵێم چیە! باشترە خۆتان پەیداێ بکەن ئەو جێاوازییە
١٩٤_ ئیعتبار! . لە گەڵ ئیعتماددا هاوشانە. تۆزێک دێر درووست ئەبێت بەڵام وەکوو باڵی پەپوولەیە، ئیحتمالە بە یەک حەرەکەتی لار و خراپ، ئەو ئیعتبارە بریندار بێت یان خود تەرەک بخوات. ئەو حەرەکەتە ئەگەر چەندجار دووپاتبووەوە، ئەوکات چیتر لە ئیعتبار شتێک نامێنێت
١٩٣_ من باشترین جێگرم هەیە
مرۆڤێکی سەروو مرۆڤی گەردوونی
ئیسک سووک. میهرەبان
تێگەیشتوو
خۆشەویست
زانا
دڵسۆز
من هەر ئێستە بەختەوەرترین مرۆڤی سەر ئەم زەوییەم
خۆم ئەزانم و گەردوون
خۆم ئەزانم و واقع
سپاسی هەزارجارە
سپاسی هەزارجارە
سپاسی بێ پایەن
دڵی من
١٩٢_ ئەو ماڵەێ ناو جەنگەڵەکە و ئەو بە سەرهاتە کەشف بوو!من هەرگیز نەمدەوت بەڵام ناتوانم لە خواست و پرسیاری سەرۆکی ڕووبارەکان سەرپێچی بکەم
بە ڕاستی شتێکم پێ ئیسبات بوو
ئەو بە جیدی ئەتوانێت خەم و شایی پێکەوە گرێ بدات
ئەمە زۆر بۆ من گرنگ بوو بزانم ئەو توانائییەی هەیە یان نا
بەڵام نیشانی دا کە بە تووانایە
لە زۆر بابەتەوە
ئەمەش یەکیان بوو
بە ڕاستی ئافەرین
ئافەرین دڵ
من ئەم پۆتانسیلە و ئەم شتانە ئەبینم. بۆیە تاکوو سنووری گیان دان، لە گەڵیا ئەڕۆم
ناحەقم نیە
زۆر گەورەیە
زۆر عەزیزە
زۆر میهرەبانە
هەر دڵی منە
خودی خۆمە
هیچ جێا نیە
١٩١_ جا خۆتیش ئەزانیت کە لە سەر خواست و کردەوەکان خۆت من وام لێهات! باشە کە دەبینم لە حاڵی سووڕاندنەوەێ خۆتا، بە من پێکەنینت دێت. قەیدی چی ئەکات با منیش ببمە هۆێ شێواندنی مەدارێکی تۆ! ئێستە چەند ئەستێرە لەو مەدارە لە یەکیان داوە؟
١٩٠_ بە دواێ چەند ڕۆژێکی خەیاڵ و خەم و فیکر، دیارە خواردن و خەوت دووبارە لێ شێوابوو. باشە ئەرێ درسوو بە دواێ ئەوچووار ڕۆژە و ئەو دەنگەێ ڕووبار، ئەو نیوە مریشکە چی بوو؟! من خۆ لە پێکەنین مەدارێکم لێ شێوا. من ئەم کارانە شێتانەێ تۆم زۆر خۆش ئەوێت. جا تۆ بڕوانە چیتر بوو بە هۆێ پێکەنینی بوڵەندی من؟! ڕووباری ڕەوان یاسایەکی من و تۆێ شکاند و زۆر بە جوانیش شکاندی و من لە سەر ئەوەش زۆر پێکەنینم هات. بەس نەیزانی کە ئەو شکاندنە زۆر کاتیە. هێندە خەمەکانی خەریکن ئەتوێنەوە و تۆش شادی لەو شتانە، قەتعەن منیش شادم. بە ڕاستی خۆشحاڵبووم کە بینیم ڕووبار، بێ ئەملاو ئەولا، ئەو یاسایەی شکاند. بینیت کە ناچاریم کرد خۆێ لە تۆ داوا بکات کە دووبارە بڕۆیتەوە سەر ئەو یاسایەی من؟ کورە ئەوەش هەر عەجیب بوو بە هۆێ حەپەساوی تۆ و پێکەنینی من. بۆیە ئەو مەدارە لە دەستم دەرچوو
١٨٩_ ڕووباری ڕەوان هەرگیزاێ هەرگیز دووپات نابێتەوە، ئەی ئازیزم. باری سەرشانی ئاسان بکە
خەمی دڵی، بهێنە بۆ ئەم خۆشەویستەێ خۆت
خەمی دڵی بگەێنە بە من
ئەو ئازاد بکە لە بەند
با من هەر دیلی تۆ بم
خۆشەویستی تۆ
ئەبێ هەر
لە بەندی
تۆ بێ
من لە بەندی تۆ
ڕووبار لە بەندی ئەو، ئازاد بکە. یان ئەو لە خەمی ئەمدا شەریک
١٨٨_ ئازار بە واتائێکی دەقیق یانێ ڕەنج
بوودا تێکۆشا کە خودی ڕەنج لاببات
بەڵام بە ڕاستی مرۆڤ
بۆ فامکردن و زانین
بۆ داکۆکی لە واقع
بۆ ڕاستی و درووستی
بۆ ناسینی گەردوون و ناسینی خۆی
بۆ فامکردنی جێگەو پێگەێ مرۆڤ و کۆمەڵگە
بۆ بینینی دەقیقی سرووشت و بوونەوەرەکان و دار و بەرد
بۆ تەواوی ئیگزیستانسیال
ناچارە ڕەنج بکێشێت
من نەمبیست لە بوودا کە بڵێیت: ڕەنج خراپە
من خۆم ئەڵێم کە ڕەنج زۆر جار باشە
بەڵام بۆچی؟
بۆ ئەوەێ کە بە دواێ ڕەنجدا
واقعەکان ئاشکرا ئەبن
من ئەگەر ڕەنج و ئازارێکی ئۆرگانێکی لەشم
لێ ئاشکرا نەبێت و بەو ڕەنجە تووش نەبم
چۆن بزانم کە ئەو ئۆرگانە
تووشی خەلەلە؟
من تاکوو ئازار نەچێژم
هەرگیز بەو فیکرە ناگەم کە نۆژدار بوونی هەیە
و ئەوە نۆژدارە کە لە ڕووی زانینەوە ڕەنجی من چارە ئەکات
بۆ ئەوەی کە بزانم ئۆرگانێکی لەشم
حاڵەتی نۆرماڵی نیە
ئەبێ ڕەنج لەو ئۆرگانەدا
خۆێ نیشان بدات
تاکوو من بزانم
کێشەئێک
بوونی
هەیە
بەمپێیە ڕەنج ناشێت خراپ بێت
تازە لە زۆر بابەتەوە
ڕەنج باشە
١٨٧_ زانین و نەزانین! لە زۆربەێ هەرە زۆری کارەکانی ژیان و کۆمەڵگەدا
زانین لە نەزانین باشترە. بەڵام بۆچی و چۆن؟
نەزانی جێگاێ شەرم نیە بەڵام خەتەرناکە
پرسیار و هێزی پرسیارکردن
بەس بۆ چارەسەر کردنی نەزانیەکانە
ئەوەێ ئەپرسێت، وشیارە و خاوەنی فیکرە
ئەوەێ ئەزانێت کە نازانێت و پرسیاریش ناکات
هەر لە نەزانی خۆێدا ئەمێنێتەوە و زۆرتر و زۆرتر
ئەکەوێتە ناو خەتەرکانەوە
من ئەزانم کە ڕۆژێک ئەمرم
ئایا باشتر نیە کە لەم زانینە دەقیقتر
کۆنترۆڵی هەڵسووکەوت و ژیانی خۆم بکەم؟
لەم نێوانەدا
تەنیا یەک ڕاستی وڵامەکەێ هاسان نیە و ئاڵۆزە
ئەگەر کەسێک خۆێ ئەزانێت کە تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان و قومار
هەردووکیان خەتەر و خراپن
واتە زانینی هەیە لە سەریان
پرسیار ئەوەیە کە
بۆچی درێژە ئەدات
بەو دوو کردەوە؟
ئایا ئەو مرۆڤە ئەزانێت
یان هێشتا نەزانە؟
لێرا سنووری نێوان زانین و نەزانین زۆر کاڵە
ئایا ئەمە سەیر نیە؟
١٨٦_ بەخشین و نەبەخشین! یەک بابەت بەڵام خاوەنی دوو پێگە و ئیحتمال
ئەگەر کەسێک یان کەسانێک خراپە یان هەڵەئێک ئەکەن و کەس یان کەسانێکیتر تووشی ئازار ئەبن
ئەوانەێ کە تێگەیشتنی قووڵتریان هەیە لە مرۆڤ و بایەخە ڕەسەنەکانی مرۆڤ و خاوەنی کولتووری بەرزن و هاوکات بوێرن، داواێ لێبواردن ئەکەن
لەم باروو دۆخەدا دووحالەت ڕوو دەدات
ئەوەێ کە ئازاری بینیوە، تەخسیرکار ئەبەخشێت
ئەوەێ کە ئازاری بینیوە، تەخسیر کار نابەخشێت
گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤەکان بە دڵ یەکتری ببەخشن
بەڵام زۆر جار ئەبینین کە بە قسە دەڵێت: ئەوە من تۆم بەخشی
بەس بە ڕاستی، ڕاست ناکات و بە دڵ نایبەخشێت
درۆ لێرەدایە
من بەس لە واقع و ڕاستی داکۆکی ئەکەم
ئەگەر بە دڵ نەتبەخشیوە
پی بڵێ ناتبەخشم
نە لە گەل واقع
نە لە گەڵ دڵ
نە لە گەڵ ئەویتر
نە لە گەڵ خۆتان
درۆ مەکەن
بوێریش
لێرەدایە
ڕاستیش
لێرەدایە
کاتێک تەخسیرکار ڕاستەوخۆ ئەبیسێت کە نەبەخشراوە
تەنیا یەک چارەێ بۆ حەلی کێشەکە هەیە
ئەویش ئەوەیە کە لە سەر خۆێ کار بکات
و هۆێ سەرەکی ئازارەکە دووپات نەکاتەوە
بەڵام کەسێ کە بە درۆ ئەیبەخشیت
خۆێ یەکێک لە هۆە سەرەکییەکانە
بۆ دووپاتبوونەوەێ ئازار
دەقیق لێرەدا، فەرقێکی زۆر
لە نێوان ئەو دوو کەسەدا
بوونی نیە
١٨٥_ئەو کەباب و پارە و شەرابە چیە ئەحمەق؟
پێنج مرۆڤی نامرۆڤ. پێنج مەردی نامەرد
میوانییەکی گەورەیان ساز کردووە
پارەئێکی خەیاڵییان ئامادە کردووە
بۆ چەواشەکردنی واقع
ناشزانن کە منداڵەکانیان لەو ڕێگاوە، تووشی گەورەترین خەتەر ئەبن
ئەوەی درسوو بینی، ئەگەر ئەو پێنج باوکە بیاندیباێ، ئەیانگوت
با مناڵەکان ئێمە لەو بازنەیە بە دوور بن
بەڵێ دەکرێت کە واقع چەواشە بکرێت
بەڵام کاتییە و ئەنجام شەرتە
ئەنجامی باش
بۆ لایەنگری واقعە
نەک ناواقع و قیزەون
١٨٤_ هەرگیزاێ هەرگیزتف مەکەن لە زەوی
ئێوە زەوی ناناسن
زەوی لە خۆشەویستی گەردوونیدا
بە دەور ئۆرۆس و شەمعی خۆی ئەسووڕێتەوە
زەوی ماڵی ئاخرینی خۆتانە
چۆن لە ماڵی خۆتان تف ئەکەن؟
ئەم بێ ئەدەبیە زۆر ناشرینە
١٨٣_درسوو لەوانە نیە کە بە دواێ مرۆڤ یان دۆستی خۆێ یان هاوسەفەر بگەڕێت. بەڵکوو یاسائێکی هەیە تایبەتمەند بە خۆیەوە! ئەویش ئەوەیە کە وەها کەسێک خۆێ ئەشێ درسوو پەیدا بکات و تەقە لە درگاێ دڵی بدات. ئەگینا ئەو زۆر ساردە لەو بارەوە
ئێمە بیستمان لە نزیکترین کەسی کە بگەڕێت. درسووشمان بینی کە بوو بە کەنینەوە. بەس درسوو قسەکانی ئەو نزیکترینەێ لا گرنگە بۆیە پشت ناکات لە هیچ قسەئێکی ئەو
هەر بۆیە ئەمڕۆ بە شێوازی تایبەتی مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی لە سەر خواستی ئەو ئازیزە، تەواو شارەکان و گۆندەگان گەڕا. هەزارانی بینی و کەمترین جەزبی لا درووست نەبوو، تەنانەت لە چەند کەسیان ڕەشایەوە
تەواوی دونیا گەڕا و هەرگیز وەکوو ئەو ئازیزەی خۆێ نەبینی
هیچ سەیریش نەبوو چۆن لە ڕاستی و واقعدا، ئەو مرۆڤە دەگمەنە، نادرە، تاقانەیە
هەر کام لە ئێوەی مرۆڤی گەردوونی، تایبەتمەندییەکتان هەیە کە بەستراوە بە خۆتانەوە
وەکوو جێ ئەنگووستی ئێوەیە کە لە گەڵ کەسیتردا یەک ناگرێتەوە و هاوتاێ نیە
درسوو هەرگیز کاری واێ نەکردووە و نایکات و نا گەڕێت بە دوواێ مرۆڤدا
ئەو زۆر وەختە دیۆژنی بە جێ هێشتووە
دیۆژن بە دواێ درسوودا دەگەڕا
نەیبینی و ماندوو بوو
بەڵێ دۆستی درسوو
تاقانەترینە
ئەوەێ وا درسوو لەو تاقانەترینە دەزانێت، ئەگەر دۆستەکەیتری ئەوتاقانەیە بیزانیباێ
لە ئەوەڵین دەرفەتدا، خاکی بەر ماڵی ئەو تاقانەیەی ئەخستە سەر چاوی خۆی
هاوکات کرنۆشی ئەبرد بۆ مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی
بۆ واقع و ڕاستی
بۆ بناخەێ خۆشەویستی
بەڵێ کرنۆشی ئەبرد
لە بەر پێ
ئەو ئازیزە
١٨٢_ بۆ جیهانی جوانم
سێ _ یەک
سێ _ یەک
سێ _ یەک
١٨١_ بۆ جیهانی جوانم
پێنج شت، غەیری ماڵبات بە هیچکەس مەڵێ
ئامانج
نەخشە ڕێگا
خاڵی دیاریکراو
ڕەشنووس_ ڕەشنووسەکان
خواست
١٨٠_ بۆجیهانی جوانم ج. ج
ئارام
ئارام
ئارام
١٧٩_ دڵی من. ئەێ گەورەترین، من لە سەر خواستی تۆ لە عەزیزترین کەسم دابڕام
تکایە تکایە تکایە قبووڵ مەکە هەم ئەو هەم من بەمجۆرە چاو بە گریان بین
ئاخ عەزیزم. ئەمە خودی مەرگە بۆ من. قبووڵمە لامبەیت لە سەفحەێ ڕۆژگار، بەس تکات لێ ئەکەم ئەو تووشی وەها خەمێک مەکە.چی لە من دەکەیت؟ بۆچی نامبەیتەوە بۆ لاێ خۆت؟ ئەم ئازارە زۆر گەورەیە بەڵام هەر قبووڵمە. تەنیا لە بەر ئەو. لە بەر خواستی تۆ. بەس جارێکی دی تکات لێئەکەم دڵی ئەو شاد بکە، ئەێ
گەردوون، ئەێ گەورەترین
تۆ خۆت دەنگی ئەوت بیست
چاو بە گریان. بەو هەموو ئازارەوە
قبووڵ مەکە ئەێ گەردوون
قبووڵ مەکە ئەێ گەردوون
ئەم شەوە چۆن دەگاتە ڕووناکی؟
١٧٨_سوێند.سوێند. سوێند. بە ئەوپەڕی گەردوون سوێند
ئەگەر هەر جووڵە کەرێک
هەر بوونەوەرێک
ئازاری ڕووباری ڕەوان بات
وەکوو ئاور لە ئاسمانەوە
بە سەریدا ئەبارم
سوێند. بە گەورەیی خودی گەردوون سوێند
١٧٧_ بۆ گەیشتن بەم قۆناخە، ئێمە درسوومان خستە ناو ئۆرۆسێکی زۆر سەخت و جیدی. لە بەر ئەوەێ کە پێویستمان بوو کە درسوو بە تەواوی خۆێ بدات بە خۆشەویستی گەردوونی و ڕووباری ڕەوان
ئەگەر وەها ئۆرۆسێکمان ڕێک نەخستبایە، درسوو لە هەنگاوی یەکەمدا، هەموو شتێکی ڕەتدەکرد! بەڵام ژیژانا تەنگی بە درسوو بەستبوو تاکوو بگات بە ئۆرۆسی خۆێ
ئێستە ژیژانا هەر لە بەندە و دارێکی تایبەتمان لە ناخیدا چاندووە
بۆیە درسوو بە سۆز و هەستەوە درێژەی دا بە کردەوە و فێرکردنی ڕووبار بە ڕەمزەکان
ئێستە زۆر شت بۆ ڕووباری ڕەوان ئاشکرا بووە
واقعی شیرین. واقعی تاڵ. ڕاستی و پاکی. ناڕاستی و ناپاکی. سیداقەت و درۆ. درۆشم و قسەی خاڵی و کردەوە. فیکر و زانین. ناخی فەلسەفە و ڕەمزی سەرەکی فەلسەفە و زۆر شتیتر
بۆیە ڕووباری ڕەوان ئێستە سەربەخۆیە
پڕ هێزە. شادە و هاوکات خەمگینە لە نەبوونی درسوو
بەڵام ئەشزانێت کە درسوو بۆچی هات و بۆچی چوو
ئێستە هێزی سێ ڕوباری سەر شاخەکان، هەموو لەگەڵ ڕووباری ڕەوانە
وەها هێزێک ئەدەین بە ڕووباری ڕەوان کە بتوانێت هەموو ڕووبارەکان کۆنترۆڵ بکات
تەنیا سێ ڕووبار بە نادیاری ماون کە دوواتر ئەوانیش پەیدا ئەبن
ئەرکی سەرشانی ڕووباری ڕەوان پێشتریش قورس بوو
بەڵام لە ئەمڕۆ بە دواوە زۆر قورستر ئەبێت
ئێمە فێری ئەکەین کە چۆن فرمیسک و شائی گرێبدات
ئێمە فێڕی ئەکەین کە ببینێت
هەژار و دەوڵەمەند خاونی دڵن بەڵام
کردەوەی ئەمدوانە زۆر لێک جێایە
لە داهاتووی نزیکدا
دەریا تامەزرۆێ بینینی ئەم ڕووبارەئەبێت
هەر قەترەئێک لە وجوودی ئەم ڕووبارە
نوێنەری دەریائێکی ڕاستی و پاکیە
هەر ئەتۆمێکی ئەم ڕووبارە
دەرخەری دیاردەئێکی
پڕ واقعە
ڕووباری ڕەوان لە گەڵ منا بەس لە ڕووی خۆشەویستی و واقعدا ئەسووڕێتەوە
١٧٦_ ئەمڕۆ هێزی واقع و پاکی لە سەر خواستی ئێمە ئەڕوات تاکوو دەرفەتێک بڕەخسێت بۆ ئەوانەێ وا لە گەڵ ڕاستیدا نامۆ بوون. سادق و تەواو نەبوون . لەمڕۆژە بە دواوە وەها دەرفەتێک بوونی هەیە کە ئەو دڵەی کە بە ئێمەوە پەیوەستە و ئازارتان داوە، لە ناخی دڵەوە داواێ لێبواردنی لێ بکەن
ئیتر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ دڵی برینداری ڕووبار کە لێتان خۆش بێت
یان خود نەتانبەخشێت! هێزەکانی ئێمە هێشتا ڕاوەستاون، بۆ ئەوەێ کە واقعەکانیتر دەر بکەون و ناخی ئێوە لە سەر گۆڕانکاری ئیسبات بێت. ئەگەڕ بە ڕاستی گۆڕان و لە کردەوەدا گۆڕانی چاکەتان پیشاندا
ڕووباری ڕەوان ئاگادار ئەبێت
ئەگەر پێچەوانە بوو، هێزی ڕووبار دەیانجار بە هێزتر ئەبێت و واقع بەو جۆرەێ کە بوونی هەیە قبووڵی ئەکات
بڕێک لە واقعەکان خۆشن، بڕێکیان تاڵ
ڕووبار لە گەڵ ئەم یاسایە نامۆ نیە
هێزەکانی ئێمە ڕاوەستاون تاکوو تۆ نمایەشی وجوودی خۆت بکەیت
لە دوو حاڵەتیش جێا نیە
یان لە گەڵ ڕاستی وپاکی و واقعدا تێکەڵ ئەبن
یان وەکوو پێشووتر لە گەڵ ناڕاستی و ناپاکیدا سووڕ ئەخۆن
١٧٥_ سەرۆک و بەرپرسێکی ئەهلی فەلسەفەێ ئایدیالیزم و ڕێبەرێکی مەسیحییەکانە
لێ ئەپرسم درۆ چیە و چۆن درووست بووە؟
وڵام ئەداتەوە: لە ڕێگاێ دایە هەوا و بابە ئادەم گەشتوتە ئێمە
ئەڵێم چۆن شتی وا ڕوویداوە؟
ئەڵێت: لە ڕێگاێ خوێنی ئەوانەوە
گەشتوتە تەواو مرۆڤەکانیتر
بۆیە هەمووان درۆ ئەکەن
کە قسەکان دەگەنە ئێرە
تەواشام ئەکات
بزەێ لێوم
پشتی شکاندووە
پێویست ناکات هیچیتری من پێ بڵێم
١٧٤_گلەئییەکانی دڵ و چاو لە یەکتر، هەر نابڕێتەوە
دڵ ئەڵێت: من بێ خەبەر بووم، ئەێ چاو تۆ ئەوەڵ بینیت و منت گرفتار کرد
چاو ئەڵێت: ئەی دڵ من یەکجار بینیم، با کوێر بم، بەڵام تۆ ئەبیتە هۆێ گریان و فرمیسکی بەردەوامی من
ئەمڕۆ بە هەردووکیانم گوت
هەردوو ئارام بن. یەکەم ئەوەێ کە هیچ تەخسیر و گوناهێک نەبووە و نیە
دووهەم ئەوەێ کە ئۆرۆس تەنیا بە بینین نیە و دەنگ و فریکانسی خۆشەویستەکان کاریگەری زۆرە
ئێنجا چۆن لە یادتان کردووە کە جێا لە بینین و ڕەنگ و دەنگ، شتێک لە دەرووندا بە دواێ هاو سەنگی خۆێ ئەگەڕێت کە زۆرتر پەیوەستە بە دڵەوە
لە هەمووش گرنگتر ئەوەی کە
ئۆرۆس چەندین خاسیەتی هەس
گەرنگترینیان ئەوەیە کە یاریدەرە بۆ واقع و ڕاستی
هێزبەخشە بۆ بینینی درووستی
بۆ ڕۆیشتن
بۆ جووڵە
بۆ زۆر شت
بەمپێیە هەردووکتان گرنگن بۆ ئۆرۆس
بەس ئەوە دڵە کە لە گەڵ گەردوونا
تێکەڵ و هاوسەفەرە
چاو هێزی بینینی سەفەرەکانی نیە
بەڵام فرمیسکەکانی
پڕ مانان
پڕ گەوهەرن
پڕ لە جوانین
پڕ لە سۆزن
١٧٣_ ئەو داسە تیژەێ هەڵتانگرتووە بۆ بریندارکردنی ئەندامەکانی من
لە ڕاستیدا ئێوە خەریکن قاچی خۆتانی پێ ئەبڕن
١٧٢_ کەسێک کە ئەڕۆیشت بە ڕێگاوە و بەردەوام ئازاری خەڵکی ئەدا، هێزی هەردووقاچمان لێسەندەوە کە وا نەکات. ئێستە لە سەر قۆڵ و شانی مرۆڤێکی باش جێگاێ خۆشکردووە! ئەم مرۆڤە ئەڕوات بە ڕێگاوە و ئەو کەسەی سەرشانی، خەریکە چێو ئەکات بە چاوی خەڵکا. ئەوەی کۆڵی ئەدات لاێ وایە خزمەتی منی گەردوون ئەکات و دڵی خۆشە! ئەمیتریش لە ئازاری خەڵکان دڵی خۆشە
دڵێکی پیس لە سەر شانی دڵێکی خاوێن درێژە ئەدات بە کارەکانی خۆی
ئەوەی کۆڵی ئەدات و دڵی خاوێنە، لاێ وایە کە من لێ ڕازیم
خەڵکیش گلەیی لێ ئەکەن و پێ ئەڵێن: هۆێ ئازاری ئێمە بەس تۆی! ئەو نامرۆڤە قیزەونە لە ماڵ کەوتبوو، نەیدەتوانی ئازارمان بدات، بەڵام ئێستە لە سەر شانی تۆیە و هاوڕێ تۆیە و تۆ ئەیهێنی بۆ ئازاردانی ئێمە و منداڵەکانمان
کۆڵدەرەکە نەیدەبینی و نەیدەزانی کە ئەوەی سەرشانی، مرۆڤ نیە بەڵکوو کانگاێ شەڕە
١٧١_ دڵی بڕێک کەس هێند قورسە کە جێگاێ یەک زەڕە میهرەبانی تێدا نیە. بەڵام ئەویتر بۆ ئێمە کار ئەکات و بۆ ئەو دڵە قورسە ئەگریت تاکوو فێری بکات کە خەریکە بە شێوازێکی زۆر خراپ لەقە لە بەخت و پاکی و میهرەبانی ئەدات. ئەو ئەزانێت کە کارەکەێ چەند سەختە، بەڵام لە کارەکەێ ماندوو نەبووە. هەرچەند بۆ وەستانی خۆێ کاتێکی دەستنیشانکردووە
خۆشی لە نزیکبوونەوەێ ئەو کاتە خەمگینە
دڵی قورس و نامیهرەبان، قورس و نامیهرەبانە
١٧٠_ کەسێک چاو ئینتزارە. دەرگیری فیکرو دڵی خۆێ بووە و پێ سەیرە کە باروودۆخ وەکوو جارانە و فەرقێکی وەهاێ نەکردووە! بەڵام هەموو شتێک لە حاڵی گۆڕاندایە. ئەو کەسە لاێ ئێمە ڕێزی هەیە و ناچارە جارێ سەبری بێت. لە دڵەوە بە خەمێک ئاشنا بووە و خەریکە قەراری لە دەست بدات. بەڵام نازانێت خەمی گەورەتر لە ڕێ دایە. ڕۆژێک دێت کە بە خۆێ ئەڵێت: خۆزگە بە خەمی ڕابردوو
بەڵێ لەوڕۆژە و لەو داهاتووەدا، باسی ڕابردووئێک ئەکات کە هەر ئێستە خەریکە ڕوو دەدات
بەڵام ئاگامان هەیە لە ڕابردوو
لە ئێستە و لە داهاتوو
بە تایبەت لە دڵی ئێوە
١٦٩_ وایە. چارەش نیە. ئەمە خودی یەک یاسایە
ئۆستاد و شاگرد، لە کاتێکدا لێک جێا ئەبنەوە
هۆێ ئەم کارە چیە؟
ئەمە چ ڕەمزێکە؟
بۆچی ئەشێ وەها بێت؟
وڵام
ئەگەر ئەزانیت کە خودی ئۆستاد
ڕۆژێک خۆێشی شاگرد بووە
ئێستە کاتی وا گەشتووە
تۆێ شاگرد ببیتە ئۆستاد
سەربەخۆێی مرۆڤی من
خواستی منە
١٦٨_ گەرچی هێشتا کێوی خەم قورسائییەکی سەیری هەیە
بەڵام لەوە سەیرتر ئەمەیە
کە من لە شادیدا
خەریک پێکەنینم
بڕوانە بە چاوی خۆت وەها ببینە
ناخی دڵ و بزەێ لێوم
١٦٧_ ئەگەر بفڕن بە ئاسماندا وەک پەلەوەر
ئەگەر فریشتەێ ئەو پەڕی هەورەکان بن
من تەواشاێ دڵتان ئەکەم
بە جێ قسەێ زیاد و کەم
بەس مرۆڤی کردەوە بن
من جووڵەێ زەڕە ئەبینم
من ناخی ناختان
ئەخوێنم
١٦٦_ چ دەرسێک بوو! چەندە گران!هەر قەترە فرمیسکی دایکم
لە بەرانبەری گوڵەکان
شەرمی منی لە گەڵدا بوو
بەڵام من تەخسیرم نەبوو
ئەمە خواستی هێزی شەڕ بوو
ئاخ ئەێ گەورەێ خۆشەویستم
گەردوونەکەێ گەردانی من
تکایە ئیتر نەبینم
فرمیسکێکیتر
لە دایکم
١٦٥_ لە خاترتە وتبوومان: ئەگەر ڕووباری ڕەوان بەستەڵەک بێت و بەفر
تۆش وەک خۆر بیت، تۆێ خۆر ئەبێ بتویتەوە؟
ئێستە دەستت کردووە بە توانەوە
تۆێ خۆری داخ
نەرمە نەرمە
لە بەرانبەر ئەم ڕووبارە بەستەڵەکە
ئەتویتەوە
هۆێ ئەم کارە
تەنیا ئەم دڵەی ڕووبارە
١٦٤_ ئێستە بە جوانی ئەزانم چیم بە سەردا هاتووە
ئێستە ئەزانم دووری ئۆستاد
چەند بۆم سەختە
ئۆستادی من
هەموو خەمی بەس بۆ دڵ بوو
بۆ گەردوون بوو
گەرچی نەماوە لە لام
بەڵام
لە ناو دڵی منا ئەژیت
ئێستە ئەزانم دڵی من و ئەو یەکە
دوو نیە و لێک جێا نیە
بەڵام بە دەنگ و بە جەستە
لە من دوورە
تەواو قسەی هەردووێ ئێمە
جیهانێکە ویەک وشەیە
دڵ
١٦٣_ سوجدە لە دڵی من ئەکەن! بۆچی؟
بە خاتر ئەوەێ کە ئەم دڵە
گەردوونی تێادا ئەژیت
لەو ڕۆژەوە ئەم دڵە بونیاتنراوە
لە ناویا گەردوون ژیاوە
تاکوو ئەم ساتەوەختەش
لە ناو ئەم دڵەدا ماوە
بۆیە سوجدە ئەکەن
نەک بۆ منی تاک
بەس بۆ دڵم
بۆ ماڵ و خودی گەردوون
تێدەگەن؟
١٦٢_ ئەگەر مرۆڤەکانی سەر زەوی بیانزانیباێ
چەندە لە ناخەوە خۆشیانمان ویست و داواکاری چاکەیان بووین
سوجدەیان دەکرد لەم دڵە
١٦١_ چەند پێ شانازیت کە تووانیت دڵم بڕەنجێنیت و وەها ئازارێک بگەێنیت
بۆ من کردت و تووانیت، چونکی ئەوە خواستی گەردوون بوو
بەس بۆ کەسیتر وا مەبە و وامەکە
من لەو ڕێگاوە فامم کرد کە بۆ هەر کارێک
ڕەنجێک بوونی هەیە
شانازی تۆ، ڕەنجی منی تێدا شاراوە بوو
پێت سەیر نەبێت
ئەمە خواستی دڵە کە تۆ لە شانازی و
من لە ڕەنجدا بم
بەڵام هەموو ئەمانە کاتین
هەم شانازی تۆ
هەم ڕەنج و خەمەکانی من
پێچەوانەکەشی
بۆ هەردووکمان
بە ڕێوەیە
١٦٠_ من هەرچی باسی ئۆرۆس و خۆشەویستیم کردووە
یەک لە ناوەڕۆکی باس و خواستەکانم
خودی دۆستی بوو
داخی گرانم زۆر لە خەڵکان خۆیان داوە لە گێژی و نازانن کە بناخەی ئۆرۆس
لە دۆستییەوە دەست پێ ئەکات
ئەگەر وشەێ هاوسەر و خێزان لە زمانم هاتە دەرەوە
لە ڕاستیدا مەبەستم پێکهێنانی دۆستی بوو
ویستی من وا بوو کە هەر لە ڕۆژی یەکەم تاکوو چرکەساتی ئاخری ژیان
لەو خێزانەدا، دۆستی یەک بین
بەس دیارە کە فامی من و تۆ بۆ دۆستی
زۆر لێک جێایە
داخی گرانم
١٥٩_ هێشتا کات ماوە، بەڵام زۆر درێژ نیە. من شاگردی چەندین ئۆستادی گەورەم. یەک لەوانە بوودایە. بڕوا ناکەم هێشتا ماناێ وشەی بوودا بزانیت! ئێستە بزانە بوودا یانێ واقیع. هەر بووداش منی فێر کردووەو پێمی
وتووە کە: ئەگەر هەر کەسێک ئازاری تۆ ئەدات، شەڕی لەگەڵا مەکە، بەس لێ دوور بەرەوە
من شەڕ نافرۆشم. من مرۆڤی واقیع و خەیر و بەرەکەت و شائی و ڕاستی و درووستیم
ناچارم مەکە دەستوور و خواستی بوودا لە بارەی تۆ ئەنجام بدەم
ناچارم مەکە بە تەواوی بە جێت بهێڵم
تۆ وتت کە لایەنگری دۆستیت
من دۆستی بوودام
من خۆشەویستی بوودام
چۆن پێت ئەکرێت کە دژ بە دۆستی و خودی بوودا بوەستیت؟
هیچ دەزانی دژ بە قسەی خۆت وەستاویت؟
باشە. ئیرادە بکە و تەنیا یەک وشەی خۆتم بۆ بەیان بکە
دۆستی بە چ مانایە؟
لاێ تۆ دۆستی یانێ چی؟
با من نەزان بم
تۆ مامۆستاێ دۆستی من بە
بزانم چەندە بە تووانایت
١٥٨_ تۆزێک هێزت هەیە بەڵام ئەو تێگەیشتنەت نیە کە ئەو هێزە لە کام ڕێگادا سەرف بکەیت. من ئەو هێزەم بۆت نارد و هێشتا خەریکم هێزت بۆ ئەنێرم! ئەزانی بۆ؟ چونکە کارم لەگەڵتا نەگەشتووتە ئەنجام. من قاسیدی گەردوونم. پێشتر چەندین دەرسم پێت وتووە، خۆت بزانە و بڕوانە بە خۆت کە لەو هەموو دەرسە چی فێر بوویت؟ بەس ئەوەش بزانە کە بۆ من کاتی دیاریکراوهەیە، من ناتوانم تەواو ژیانم بدەم بە تۆ کە ڕێگاێ ڕاستی و واقیع فام بکەیت. بڕوانە بە تیکستە پێشووەکان. هەموو ڕاستی، هەموو دۆستی، هەموو خۆشەویستی، هەموو دڵسۆزی، هەموو هاریکاری، هەموو بونیاتنانی ژیان، هەموو ئۆرۆسی گەردوونی
تۆ ناچاریت پێداچوونەوە بکەیت بەو هەموو تیکست و قسانەی پێشووتری من
لێم دابڕاوی بەڵام خەیاڵت لاێ منە. ئەمە بۆ خۆت سەیرە بەڵام بۆ خودی من زۆر ساکارە
تۆ ئێستە ڕێگات کەوتووە بەر گولستانێک، کە جوانی ئەم گولستانە تۆێ حەیرانکردووە
ئەگەر بە ڕاستی خوازیاری ڕەنگ و بۆنی خۆشی گولستانی،وەکوو ئەسپ سڵ مەکە، وەرە پێشترەوە،
گوڵەکان ئەبینیت؟ بۆنیان حیس ئەکەیت؟
ئەو گومانە لە ناوەوە خەریکە تۆ ئەخوات
گومان مەبە
ئەمە بە ڕاستی گولستانە
لە بۆن و ڕەنگی شاد بەو
قەدری گولستان بزانە
١٥٧_ چی ڕوویداوە کە بوێری بوونی نەماوە و ناڕوون و بە غەیری موباشر ئیدەعا ئەفەرموون؟
پێکەنینم دێت کە بوێری وتنی ڕاستەوخۆتان نیە. ئاخەی...! چەند شەرمنن!!
شەرم لە چی؟ لە داواێ لێبواردن کردن؟
ئەوانەی کە تووشی هەڵە ئەبن و دوواتر داواێ لێبواردن ئەکەن
ئەوانە مرۆڤی گەردوونی و ڕاستەقینەن
ئەوانەێ شەرمن ڕەفتار ئەکەن و هێشتا خۆیان بە گەورە ئەبینن
چەند لاواز و کاڵ و هەژارن
بێن بە خۆتانا.کات زۆر بە خێرایی ئەڕوات
ئەگەر ئەزانیت کە هەڵەت کردووە، مرۆڤی لێبواردن خواستن و عەمەل بە، نەک بەس قسە و ئیدەعا
١٥٦_ مەردی عەمەل و کردەوە هیچ پێویستی بە درووشم دان نەبووە و نیە
بەس تێگەیشتنێک هەیە! مادام ئێوە مەردی عەمەلن، چەند بۆمان خۆش ئەبوو ئەگەر ببینین بە ڕاستی وەهان. ئاخر خودی ئەو درووشمە، سەرلەنوێ بەس قسە کردنە! من تەواشا ئەکەم و ناخی دڵی ئێوە ئەخوێنم، ئێنجا کردەوەکانتان تەواشا ئەکەم
زۆر جوانە کە مەردی عەمەلن، بەس لە گرینگتریندا من عەمەلی لاواز ئەبینم نەک بە هێز! دیارە زۆر هێزتان لە دەست داوە، بۆیە بوێریتان لاوازە و ئیدەعاێ عەمەل کردن ئەکەن، بەس بە نووسینی دێرێک کە هەر قسەیە و بەس! واتە کردەوەکەتان کوانێ؟ من کردەوەی لاواز و کەم ڕەنگ ئەبینم. کردەوە ئەبێت کارا و دەقیق و درووست بێت و بەیانی واقیع بکات
١٥٥_ من سەعدی شیرازی نیم کە بڕۆیت و هەر چەپەڵکاری و نامەردییەک بکەیت و بیتەوە و بڵێم
ئەوەێ کە جەفاێ کرد و هاتەوە و منی فرۆشت بە هیچ
ناتووانن بیکڕێن لێم بە قیمەتی تەواوەتی عالەم
من لە زمانی وەحشی بافقی پێت ئەڵێم
وا بە جێم هێشتی بڕۆ، هەرهاودەنگی بێگانەکان بە
هەرواکە یاری من نەبوویت، یاری بەس نامۆەکان بە
هەر بە ڕاستی ئێمە هاوسەنگی یەک نەبووین. واتە بڕۆ هەر وەکوو جاران لە گەڵ هەر کەسێک پێت خۆشە هاودەنگ بە! ئەمە دەرخەری ناخی بایەخی خۆت و ئەوانەیە کە هاوسەنگ و هاوبیری خۆتن
منیش لە گەڵ گەردوون لە قاقاێ پێکەنینم
ژیانم زانیاری و فەلسەفەیە بەس ئەوینم
٪
٪٪٪ـــــــــــــ٪٪٪
!١٥٤_ دوو ڕۆژ وشەو سەختیت کێشا و تووشی ڕەنج بوویت. ئێستە سێ ڕۆژ و شەو دابنیشە
ئەو پرسیارەی «کچی من!» درووستە. من ئەو دارەم لە دڵی ژیژانا چاند. دوواتر تەواشاێ میوەکانی بکە
١٥٣_ ئەم مرۆڤانە یەک شت نازانن و بە سەختی فێر ئەبن کە بۆ هەر کارێک ئەبێت تەحەموولی ڕەنجێک بکرێت. پەیغام و داوەتی میهرەبانێک و دڵسۆزێکی ئێمە بەسە بۆ ئەو کەسەی کە پەیغامەکەێ پێ ئەگات. لەوە بەدوواوە ئەو مرۆڤە ئەشێ لە سەر «خود» کار بکات. ئەشێ «ڕەنج » بکێشێت و خوازیاری« واقیع و خۆشەویستی» بێت. ئەگەر ئەو پەیغامەێ بە درووستی فامکرد، دڵی وردە وردە ئەبێتە خوازیاری ناخ و جەوهەر و هەبوونی من. بەڵام زۆربەیان هێندە خۆ ویست و دژ بە واقعن کە لە چەند ژیاندا ئەتوانن بگەنە ئەو ڕادەیە. من بە یەک چرکە ساتی لاێ ئێوە، ئەوان ناگۆڕم! ئەوان ئەبێ خۆیان خوازیاری گۆڕان بن. وەکوو وایە کەسێک برسی و بەڕۆژو نەبووبێت، بەڵام زۆری لێ بکەیت کە خواردن بخوات. ئاخر برسی نیە، نایەوێت!!! چۆن زەختی لێ ئەکەیت کە خواردن بخوات؟
ئەوەی تینوو نیە، چۆن سۆراحی ئاوی شیرینی پێ ئەدەیت؟ خەریکی چیت؟
١٥٢_ بهێڵا با کوێرەکان دەستی یەکتری بگرن. چەند ڕۆژێک بە ڕێگائێکدا بڕۆن. تەواو ڕێگاکان دەگەنە خۆم. ئەوان کوێرن، نازانن. جا دڵیشیان قورسە. من لە گەڵ دڵی پەپوولەدا ئەفڕێم. ئەو زانایانە چی دەزانن
١٥١_ ئەو بەردە قنج و تیژە، ئێستە هێندە تووڕەیە کە ئەیەوێت دەریا ژەهراوی بکات! تەواشاێ بکە مشت ئەدات لە دیوار و تەنیا یەک پرسیاری هەیە: ڕووبای ڕەوان چۆن توانی دەستی ئاشکرا بکات و ناچاری بکات کە بە زمانی خۆی، ناخی دڵی خۆێ بەیان بکات و بڵێت: بە جۆرێک لە جۆرەکان درۆم کرد لە ئەوەڵەوە، بەڵام تۆ جێگاێ ڕابواردن نیت
ئەو لە زماندا زۆر زۆر زیرەکە. بە زمان ئەتوانێت ڕاست بکاتە درۆ، درۆ بکاتە ڕاست!. بەڵام دڵی ئەومان خستە بەرچاوی ڕووبار. ئەوەی کە بۆچی ڕووباری ڕەوان بە فامکردنی واقعیش، داکۆکی لە ناواقیع ئەکات، زۆر جەوهەرییە. زۆرجار دڵی پێغەمبەرانیش کەوتە گۆمان لە واقیع و کردەوەی خراپیان کرد. ئەو خۆ پێغەمبەریش نیە. هەڵبژێردراوێکە کە خەریکی فێربوونی جەوهەری زانین و زانیارییەکانە. ئەو ئەگەر لەم کاتەدا، وەکوو تۆ بە ڕەمز و جەوهەری زانیارییەکان ئاشنا بێت، تەواو ئەو هێز و زانیارییانە ئەدات بە بەردێک کە ئەو بەردە هیچ ڕاستییەکی تێدا نیە! وەها کارێک ئەبێتە هۆێ کوێربوونی دەیان کەس و وەستانی دڵی دەیانیتر. بەڵکوو لەو تووڕەئیەدا، بیر لە ڕاستی بکاتەوە. بەڵکوو خۆێ بگۆڕێت و جوبرانی خەسارەکانی پێشووتر بکاتەوە کە یەک خەسار قەت جوبران نابێتەوە، تەنانەت بە بەخشینی شکاوەکە! ئەویش دڵی ڕووبارە. ئەو کەسێک نیە کە بە تەواوی لە بەرچاو ون بێت، حەتمەن ئەڕواتەوە بۆ لاێ ڕووباری ڕەوان! ئەزانی بۆ؟ بەس بۆ ئەوەی کە ڕەمزی کەشف بوونی خۆێ بدۆزێتەوە! بەو هیوایەوە کە بۆ سەرنۆرەکانیتر، کەشف نەبێت
١٥٠_ هێزەکانی من لەو بارەوە وەستان چۆن لەو نوقتەدا، بەس بوو کە واقیعەکان بکەونە بەرچاو بەڵام ئەبینی کە واقعیش ئەبینن و ئەبیسن، بەس هێشتا بڕوا بەو واقیعە ناکەن! بڕوا بە تۆش ناکەن. واقیعەکانی تۆ زۆر گرانترن، زۆر جوانترن، پێویستە کە هەر بە نهێنی بمێننەوە
١٤٩_ ئەو کاتەی زۆر سەرقاڵی و هاوار ئەکەن، خۆم ئارامیان ئەکەم، بە جۆرێک ئارامیان ئەکەم کە تۆ زۆر پێت خۆش بێت
١٤٨_ پرسیار ئەکەن، چۆن تێناگەن بە باشی. خۆت ماندوو مەکە درسوو. پێیان بڵێ ڕاستەوخۆ لە خۆم بپرسن. بزانین گەشتوونە ئەو قەناعەت و هێزە کە ڕاستەوخۆ پرسیار بکەن؟! با بۆ تۆش ڕوون بێتەوە کە «سەربەخۆیی ئەو» لە چ پلە و ڕادەئێکدایە
١٤٧_ بۆ پازدەی هەشت ئامادە بە. خۆت و ئەستێرەکانیتر و مانگیش ئەخەینە سەما. پێنج لە یارەکانی خۆتیش لەوێ ئامادە ئەبن. پێنج ئەستێرەی گەش، با دڵت شاد بێت
١٤٦_ تۆ ئەگەر مانگ و خۆر بنیتە نێو دوو دەستی ئەوان، هێشتا نابنە ئەوەی کە ئینتزارت بوو
١٤٥_ درسوو ئایا ئێستە باشتر ئەبینیت؟ مرۆڤەکان ئەبینیت؟ هەڵبژێردراوەکان ئەبینیت؟! کردار و بیریان ئەبینیت؟ جارێکیتریش گڵاویان کرد بە سەرتا! ئەم خەمەت لێ پیرۆز بێ. ئێستە لە ناخی دڵەوە دابڕاوی، ئەمەت پێویست بوو ئەزانم. چیتر قەت بە مرۆڤ بڕوات نەبێت، ئیتر داکۆکیان لێ مەکە، با بە ڕێگاێ خۆیان بڕۆن. شاگردەکانی تۆ پێویستیانە کە خۆیان لە بەرزی و نزمییە کان و گۆڕانکارییەکاندا، تەجرووبە بکەن. ئیتر بۆ فرمیسکی ئەوان فرمیسک مەڕێژە. بەس بکە بەس
١٤٤_ درسوو زۆر ڕەمزی ئاشکرا کردووە. گەرچی پێویست بوو بۆ پەروەردەکردنی کەسێک کە لە سەری حیسابمان ئەکرد. ڕەنجی درسوو هەر لە جێ خۆیەتی و بایەخی کارەکانی ون نابێت بەڵام ئیتر ئیزنی ئاشکرا کردنی ڕەمزەکانی نیە. کاتەکەیشی ڕوو لە تەواو بوونە
٪ــــــــــــــــ٪
١٤٣_ بە سەر هەر دوو چاوم. من بەیانی و دووبەیانی بە ڕۆژوو ئەبم، هەم لە خواردن، هەم لە قسە کردن بە هەر شێوەئێک. بەس دڵی ئەو ئارام بکە. من مەردی کردەوەم، تۆش لە سەر قسەو ئیلهامت بوەستە
١٤٢_ ئەم گریانە، گریانێکی عەجیبە! بۆ خۆم نیە، بۆ دۆستی تۆیە دڵ
١٤١_ ئەگەر بە جۆرێک ئەسووڕیتەوە کە ئەو لە ژێر وەها ئیمتحانێکی سەختدا بێت و نەتوانێ دەرباز بێت و ڕاستییەکان ئاوەژوو بکات، تکات لێ ئەکەم ئاخرین هەناسەم لێ بستێنە. من هەر بە ڕاستی تامەزرۆێ دیداری ئاخرم. من بۆ ئەم سەردەمە نەهاتووم. من ئێستە زۆر نامۆم. با بۆ ڕووباری ڕەوان نامۆ نەبم، گەرچی ژیژانا لە بەندە، بەڵام ئەو دۆستی منە، عەزیزی منە. دۆستی خۆتە، عەزیزی خۆتە. قبووڵی مەکە وەها دۆستێک لە ئازاردا بێت ئەی گەردوون
١٤٠_ باشە کە ڕووباری ڕەوان لەم دەقیقەدا لێرا نیە، ئەگەر لێرا ببوایەت، بۆ یەک حەفتە دەگریا. دڵی چەند پاکە خودایە! ئەو پاکیە، ئەو ڕاستییە، ئەو سیداقەتە چی لە من کرد! ئەی گەردوون ئەو پاکیە چۆن لەو مرۆڤانە کاریگەری نەبوو؟ ئەی دڵی من، ئەی گەورەترین، تکات لێ ئەکەم ئارامی بکە. زۆر ئازاری بینیوە. من و تۆ باش ئەزانین چییان لێکردووە! دڵی من تکایە ڕاێ بگرە. تکایە ڕاێ بگرە
١٣٩_ ئەوانەی وا دەوڵەمەندترن، زۆر هەژارترن. ئەوانەش کە نەدارترن، هەرشتێکیان هەیە ئەیدەن بە خەڵکیتر کە پێویستیانە، بۆیە بەردەوام نەدارن. بریاباێ ئەو مادییەم هەبوایە، بە گیانی گەردوون کە هەر بەیانی حەلی ئەو گرفتەم ئەکرد. بەڵام چی بکەم کە هێزی مادی من لەو ئاستەدا نیە کە بە یەکجار وەها گرفتێک چارەسەر بکەم. تەنانەت بەوەش هەر بەرنامەم هەبووە کە ڕێگا چارەئێک بدۆزمەوە. درسوو ڕاستەوخۆ لە گەردوون داواێ پارەی نەکردووە و نایکات. بەڵام ژیان بە شێوازی سرووشتی خۆێ هەر ڕۆیشتووە و ئەڕوات. خەمێک ئەگەر بوونی هەیە، خەمی ئەوە. ئەو نازانێت! گوناهی چیە کە نازانێت. بشزانێت چ گۆڕانێک درووست ئەکات؟ ئەو کەێ ئەتوانێت وەکوو ئێمە بێت! ئەو هەرگیز تاقەتی وەها زامگەلێکی نیە. ئەو لە دوو ژیانی داهاتوودا ئەتوانێ وەها شتێک تەجرووبە بکات
١٣٨_ ماڤی درسوو نەبوو کە وەهاێ پێ بڵێین. ئێرە زەویە. لەم زەویەدا خەڵکان ئەژین و خەڵکان سەدان ساڵە ڕاستییەکان ئاوەژوو ئەکەن. ئەمکارە شتێکی تازە نەبوو! بەڵام بە ڕاستی لە ئەو بەعید بوو، کە سیماێ واقیع و ڕاستی بخاتە خانەێ عەکسەوە. کە چی لە ناخی دڵەوە ئەزانێت درسوو بەس دەرخەری واقیع و ڕاستییەکان بوو. ئەوان بە دواێ نەمانی درسوودا ئەزانن کە چ ئەستمێکی گەورەیان کردووە. بەڵام درسوو لە گەڵ گەورەی خۆیدا قسە ئەکات. دەردی دڵی خۆێ بە ئەو ئەڵێت. ئەشیان بەخشێ چۆن ئەزانێت کە ئەو قسانە لە ڕووی خواستێکی سرووشتیەوە کرا و ناچار بوون وا بڵێن! ئاشکار بوونی یەک واقیع بۆ درسوو بوو بە هۆێ پێکەنینێکی بەرز، بەس ئێستە وا نیە. درسوو ناتوانێت واقیعەکان ئاوەژوو بکات و هەرگیز ئەو کارە ناکات. ئەمە جەوهەریترین خاڵی جێاوازی ئەوە لە گەڵ خەڵکانیتردا
١٣٧_ ڕووباری چووارەم بە تەواوی بوو بە هەڵم. تەنیا شتێک لەم کاتەدا لەم ڕووبارە ماوەتەوە، گڵێکی زۆرە لە سەر و شانی ئەم شاخەدا. خۆر ئەبێت هەموو ڕۆژێک بە گەرمائێکی زۆرەوە بڕوانێتە ئەم شاخە تاکوو ئەم هەموو قوڕە وشک بکاتەوە. بە هەرکات شتێک لە سەربەرزی ئەم شاخە کەمی نەکردووە. تۆزێک قورسایی ئەم قوڕەیە کە پێ خۆش نیە کە ئەمیش چارە ئەبێت. بە گشتی بە سەرهاتی چووار ڕووبار دیارن. سێ لەوانە هێشتا دەسووڕنەوە، ڕووباری چووارەم نوقم بووە. سێ ڕووباریتر نادیارن. من لەم فیکرەدام کە لە حەوت ڕووباری سەیر، سێیانیان بەرچاون، سێیانیتر نادیار! ئایا ڕووباری ڕەوان ئەو ڕووبارە سەیرترەیە؟ کە پێوەندی هەیە لە گەڵ ئەم شەش ڕووبارە؟ کۆڕی دوواتری من لە نێو شاخەکان، کەوتووتە مانگی هەشت! دەقیق هەر لەو شوێنە. کاتی دەستنیشانکراو، ڕێک یەک شەوی تەواوە لە گەڵ مانگدا. من هێشتا جێا لە یەک خاڵ، ئەنجامی کۆڕی ٢٦مانگی پێشووم لێرا نەنووسیوە . ژیژانا، چیت بە سەر هات! من ئەبێ داواێ ئازادی ئەو بکەم، ئەگەر ئەوان هاودەنگ بن. هەرچەند خەریکم عادەت ئەکەم بە نەبوونی لێرەدا
١٣٦_ ئێستە خەریکی تێئەگەیت کە ماناێ بێ قەراری چیە! بڕێک کەس بۆ فێر بوون، ناچارن خۆیان تەجرووبەێ شتەکان بکەن. بێ قەراری ئەو بۆ تۆ خاوەنی هیچ مانا و جێگەو پێگەئێک نەبوو، ئێستە حیسی ئەکەیت کە بێ قەراری ئەو چۆن بوو. ئێستە خەریکی درکی ئەوە ئەکەیت کە مرۆڤی من لەو بیاوانەدا چی کێشا! ئێستە ناچاریت ددان بنیت بە واقیع و ڕاستیدا. ئێستە ئەشێ فام بکەیت کە زڵم کردن لە خاوەنی جووڵەکان، چەندە سەخت بووە. بەردی ژێر ئاوەکانی ڕووبارەکان خڕن، هەر بۆیە بە هاسانی لە گەڵ ڕووبارەکاندا سەفەر ئەکەن. ئێستە ئەبینیت کە تۆ ئەو بەردە خڕە نیت، بەڵکوو لە چەندلاوە لەشت تیژ و قنجە. ڕووبار بە شەپۆلەکانی خۆێ ئەو لار و قنجییە ساف ئەکات. ئەزانی بۆچی وەها دەکات؟
بەس بە خاتر ئەوەی کە لە گەڵتا هاوسەفەر بێت. تۆ هێشتا لە ناخەوە ڕێزی ئەم ڕووبارە ناگریت و مەقامی ناناسیت
١٣٥_ باش بوو کە هاتیتە سەر هێڵی خوازراوی گەردوونی. یانێ ناچار بوویت کە بیتە سەر هێڵ. ئێستە ئەوپەڕی عەقڵانیەتت بە کار دێنیت کە بزانیت چۆن ئەکرێت لەم هێڵ و بازنەیە دەرباز بیت! دەی نازانیت کە بازنەێ واقعی گەردوونی شتێک نیە کە هیچ بوونەوەرێک بتوانێت خۆێ لێ ڕزگار بکات. تۆ ناچاری بە زمانی خۆت باس لە ڕاستی بکەیت. منداڵێک هەیە کە لێت ئەپرسێت: دەی ئاخر بۆچی هەر لە ڕۆژی ئەوەڵەوە ڕاستیت هەڵنەبژارد؟ ئێستە ناچاری ددان دابنیت بە واقیع و ڕاستیدا. ئێمەش بەس ئەوەمان ویست. ها ها هاها ها. ئەمە پێکەنینی دڵە. وایە ئێمە خۆشحاڵین. ئەزانی بۆ؟ لە بەر ئەوەی کە ڕوومەتی واقیع خەریکە دەر ئەکەوێت
ها ها ها ها ها ها
گەردوون لە پێکەنینی درسوو کەوتووتە لەرزەی شادی
١٣٤_بۆنیادی پێکەنینێک کە لە ڕووی نەزانیەوە، لە سەر کۆڵەکەێ بەرژەوەندی ودرۆەکان نراوە، بۆنیادێکی لەرزۆکە. ئەگەر دڵ شاد بوو، پێکەنینەکان لە دڵەکانیتر کاریگەر ئەبن و سیماکان خۆشحاڵ ئەبن. بڕێک پێکەنین لە ناخەوە سەرچاوکە ناگرن. من پێکەنینی خەڵکانم پێ خۆشە و بە باشی پێناسە ئەکەم بەڵام نە هەر پێکەنینێک! هەر بۆیە بۆ من دڵ گرنگە. هەر هەستێک لە دڵەوە بێت، لە سەر دڵی گەردوونیش کاریگەری هەیە. پەیامەکە بەس بۆ لاێ واقیعە جارێکیتر بەڵام فامکردنی هاسان نیە
١٣٣_ ئەو بانەی کە وەها بەفرێکی قورسی لە سەر نیشتووە، ئاخرەکەی سەرەوخواربوونە. ئەگەر بەفری سەر بانەکان لا نەبن، قورساییەکەی ئەبێتە هۆێ ڕۆخانی سەقفی ئەو ماڵە
١٣٢_ تەنیا یەکڕووی دراوێکی پڕ نەقش ئەبینیت! فێر بە کە ڕووبەری ئەولاش ببینیت
١٣١_ ئارام بە، ژیان هێشتا بەردەوامە
١٣٠_پێکەنینەکان مەکەن بە گریان. گریانەکان بکەن بە پێکەنین. هیوا ببەخشن بە یەکتر. ئێوە مناڵەکان و بەچکەکانی مەرگن
١٢٩_ ئەوەی گەنج لە ناو ئاوێنەدا ئەیبینێت، پیر لە ناو خشتی خاودا دەیبینێت. گەردوون ئەبێت زۆر بسووڕێتەوە تاکوو گەنجێک ببێتە خاوەن وەها بینینێک. بەس تاکوو ئەو کاتە چەند ئازار ئەبینێت خودا
١٢٨_ ئەو کاتەێ دڵێک زامدار ئەبێت، لە ڕاستیدا دڵی گەردوونە کە زام ئەخوات. ئەوە دڵی گەردوونە کە بریندار ئەبێت. گەردوونیش لە ڕووی زانیارییەکی تایبەتی خۆیەوە فێر بووە کە زامەکانی خۆێ چاک بکاتەوە. سەدانجار وتم، دڵی مرۆڤەکان مەشکێنن. بەڵام گوێیان نەدا. کە پەشیمان بوونەوە، لەو کاتەدا دڵە بریندارەکە لە جێگائێکی تایبەتدا خاک کرابوو. کەسێکیتر دێت و داواێ ئەو دڵە ئەکات! نازانێت کە ناتوانێت لە ناو جامی شکاوەدا، شەرابی ژیان و خۆشەویستی بخواتەوە
١٢٧_ ئەو لەوحەی کە سێ ڕەسامەکە دەیانکێشا، ئێستە بۆ چەند کەس دیار بووە و دەرکەوتووە، کە چیان کێشابوو. لەوحەکە بەڵام هێشتا تەواو نەبووە. ئەو ڕۆژەێ تەواوی لەوح و تەسویرەکە دەربکەوێت، چ ڕۆژێکی سەیرە. هەڵبەت بۆ من هیچ سەیر نیە، بەڵام بۆ کەسانێکتر وەها سەرسووڕهێنەرە کە لەوایە مێشکیان بوەستێت
١٢٦_ یادت بە خەێر بێت ئازیزم. چەندینجار وتت «ئاو ئەگەڕێت، چاڵی پەیدا ئەکات». ناخی قسەکەت درووستە و من بە ڕاستی تەجروبەم کردووە و ئەزانم باس لە چیت ئەکرد، بەس من ماوەئێکە پێچەوانەکەی ئەبینم. بۆچی ڕووبارەکان خەریکن دانە دانە بەرەو شاخ ئەڕۆن. چووار ڕووبار بارودۆخیان دەستنیشان کراون. تەنیا سێ ڕووبار ماون کە ئێستە کەس نازانێت کامە ڕووبارن؟! کەێ ئەوانیش سەرئەکەون؟
١٢٥_ دوو مرۆڤ! دوو خواست! دوو هەڵویست! دوو ڕێگا! دوو تێگەیشتن! بەڵام لە دوو ڕێگاوە بۆ یەک بابەت هاوتا و هاوسان
فەرهەنگ
١٢٤_ ئەو کەسەی کە زۆر تێگەیشتووە، چۆن دوو بابەتی بە جەوهەر لێک جێا، پێکەوە گرێ ئەدات؟ دیاردەکان ڕوون و دیارن. ئاڵۆزێیەکی زۆریان نیە، زۆریش ساکارن. ئایا ئەبێت لە تێگەیشتوویی کەسەکانیش گۆمانمان بێت؟
١٢٣_ چوارەمین ڕووبار بە ڕوونی دیار بوو و دەمزانی کە بە ڕێ کەوتووە و زۆریش بە پەلە بوو بۆ سەرکەوتن! ئێستە چوارەمین ڕووبار گەشتووە سەرلووتکەی شاخێکی دیاریکراو! هەر ئێستەش قەترەکانی ئەم ڕووبارە بە پەلەن کە ببنە هەڵم و بڕۆن بە ئاسمانا. لاێ من یەکێک لە ڕەمزەکان ڕوونن! قەترەکانی ئەم ڕووبارە هەموو ئەبن بە هەڵم. تەواو ئەم ڕووبارە لە سەر ئەم شاخە دەبێت بە هەڵم! هیچی لێ نامێنێت و ئەم شاخەی کە میوانداری ڕووبارەکە دەکات، لە داهاتوودا تەنیا خاترەئێکی لەم ڕووبارە بۆ ئەمێنێتەوە. ئەگەر ئەم شاخە بێتە دەنگ و باسی وەها ڕووبارێک بکات کە ڕۆژێک لە گەڵیا دۆست بووە، کەس بڕواێ پێ ناکات. بەڵام کەسێک لێرا بوونی هەیە کە هەم ڕووبارەکە ئەبینێت، هەم شاخەکە. وایە پێشتریش چەند ڕووداوی هاوشێوەمان بینیبوو. هەر وا کە شەمس لە خەتی سێهەمدا ئەڵێت: یەک چرکە سات وەرە _ یەک چرکە سات بڕۆ
١٢٢_ بوونەوەری مرۆڤ ناتوانێت بە شێوازی سرووشتی بە یەک پێ بڕوات بە ڕێگاوە! ئەگەر مەسئەلەکەی ئیفنیکس و ئۆدیپی شاریار بنینە ئەو لاوە، ئەبێت بڵێین هەر کارێک بە دوو لایەنەوە بەستراوە، ئەگەر یەک لایەن نوقسانی هەبێت، ئەو کارە ناگاتە ئەنجام، ئەگەریش بگاتە ئەنجام، ئەو ئەنجامە ناسرووشتیە. بۆ درێژە پێدانی زەنجیرەی هەبوونی بوونەوەرەکان، چ لە دەریا، چ لە زەوی یان پەلەوەرەکانی ئاسمان، دوو لایەنی نێر و مێ ئەبێت بوونیان هەبێت و هاریکاری بکەن، ئەگینا ئەو زەنجیرەیە ئەپچڕێت. خاڵێکی سەرەنجڕاکێش ئەم پرسیارەیە کە: ئەوە چ هێزێکە یان چ شتێکە کە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤێک بکەوێتە ڕەقس و سەما؟ لاێ من وڵام یەک وشەیە، خۆشەویستی
ئەوەی کە ئەبێتە هۆێ وەها ڕەقس و سەمائێک، ناتوانێت غەیری خۆشەویستی بێت. ئەو خۆشەویستییەیە کە ئەبێتە هۆێ جووڵە و پەرە سەندنی خودی خۆشەویستی بە هەر لائێکدا و هەر وەها ئارامی دەروونی مرۆڤەکان. ئەو مرۆڤەی کە لە گەڵ خۆشەویستیدا نامۆیە، تەنانەت قازانجی بۆ خودی خۆیشی نیە و لە ڕاستیدا ناشزانێت کە گەردوون لە ڕووی خۆشەویستیەوە ئەسووڕێتەوە. تەنانات لە میتافیزیادا ئەگەر ئەبینین مرۆڤێک بۆ خودای خۆێ جار وایە ئەبێت بە گریانەوە یان خود لە شادیدا ئەکەوێتە ڕەقس و سەما، ئەو خۆشەویستیە ناکرێت تەنیا لە لایەن مرۆڤەوە بێت، ئەشێ خوداش خۆشەویستی خۆی بە خوازیاری خۆێ پیشان بدات. هەر بۆیە لێرەدا باسی دڵ دێتە ئاراوە. فیکر شتێک ئەڵێت، دڵ شتێکیتر. فیکر لە گەڵ مێشک و ماتریاڵدا کار ئەکات، دڵ لە گەڵ هەست و ئیحساس. ئەمدوانە ئەشێ بە جێاوازی لێکۆڵینەوەیان لە سەر بکرێت
١٢١_ هەر قەترە فرمیسکێکی من لە شائی و خۆشەویستی ئەم گەورە گەردوونە دێتە خوارێ. تەنیا خۆم ئەزانم کەیفییەتی ئەمکارە چیە و چۆنە
١٢٠ _ بمبینە. چاوەکانی من ببینە. فرمیسکەکان بژمێرە. یەک. دوو. سێ... ناوەستن
١١٩ _ ماندوو دیاری، ئەزانم. ماندووتیان کرد. منیش ئەوان ماندوو ئەکەم. ژیانیان لە بەرچاو تۆ خست کە چی خۆیان درووشمی داکۆکیکردن لە ژن و ژیانیان هەڵگرتووە. هەموو ئیدەعا. هەموو یاری. هەموو گاڵتەجاڕی بە واقیع. هەموو کاڵفامی
هەستە سەر پێ. بە هێز بە. جارێکی دی ئاڵاێ واقیع و درووستی بەرز بکەوە. دەنگت لە سەرانسەری گەردووندا بڵاو ئەبێتەوە. درسوو لە دەنگی تۆ خەریکی ڕەقس و سەمایە
١١٨_ کات زۆر بە خێرایی ئەڕوات. هەموو ڕۆژێک، ئەو کاتەیە کە لە دەستی ئەدەن. ئێوە دەرگیری گەلێک یاری خەتەرناکن. ڕۆژەکانتان ڕۆیشت و یاریەکانتان تەواو نەبووە! تەنیا ئێوە نین کە خەریکی یارین، بەرانبەرەکەشتان خەریکی یاریکردنە. هیچ کام لەو یارییانە ناتوانێت یەک تۆز لە واقیع و ڕاستی کەم بکاتەوە. کام لا بۆ واقیع و ڕاستی، خۆشەویستی هەیە، گەردوون لایەنگری ئەو لایەنەیە
١١٧_ تۆزێک دەقیق بن. تۆزێک وریا بن. بڕوانن بە تەنیا یەک وشە کە لە دەم و لێوی خۆتان دێتە دەرەوە! لە ناو هەر ئەو وشەدا، چەند پیتە بوونی هەیە کە هەرکام لەو پیتەیانە لە هەموو بارێکەوە جێاوازە لە گەڵ ئەویتر، فیرکانسی سەوتی هەر پیتەئێک تایبەتمەندە بە خودی ئەو پیتەوە، هەر بۆیە وشەکان مانا پەیدا ئەکەن لە دێرەکاندا. بەڵام ئەوەش بزانن کە ئەگەر دێرەکان وەکوو ئاوێنەئێک واقیع پیشان نەدەن، چیتر کەڵکیان نامێنێت و لە ماناش بەتاڵن. ئایا لەمخاڵەدا تێدەگەن کە واقیع چەندە جوان و گرنگە؟
ئایا ئێستە ئەزانن کە من بۆچی لە ڕووی واقیع و خۆشەویستیەوە، ئەسووڕێمەوە؟. نا! بڕوا ناکەم فام بکەن
١١٦_ جاروایە زۆر زۆر دڵم بۆتان ئەسووتێت و خەمگینە. من خراپەی ئێوەم نەویستووە و ناوێت. من بونیاتی کارەکانم لە سەر درووستی و ڕاستی و خۆشەویستی و واقیع داناوە. ئێوە بۆچی وەها دەکەن لە خۆتان و ئەویتر؟ مەگەر هەردوولاتان ماڤی ژیانتان نیە؟ ئەی بۆ ئازاری خۆتان و یەکتری ئەکەن. من دڵم بۆ ئێوە خەمگینە. من ئاکامی کارەکانتان بە باش نابینم. یەکتری ئازار مەدەن. ئێوە مرۆڤن
١١٥_ بەردەوام لە گەڵ یەکدیدا درۆ ئەکەن! لاتان وایە کە ئەم بازنەیە تاکوو ئەبەد بەردەوامە. جاروایە گۆمانتان لا درووست ئەبێت کە بازنەکە بە ڕاستی لە نووقتەئێکدا ئەگات بە ئەنجام و تەواو ئەبێت، بەڵام لە چوارچرکەساتدا لە بیری ئەکەن کە گۆمانەکەتان بە ڕاستی ڕاستە، بۆیە درێژە ئەدەن بەوەی کە ڕاهاتوون پێ. ئەی مرۆڤە هەژارەکان، بڕوانن لە بوونەوەرانی ناو جەنگەڵ و دارستانەکان کە دوور لە عەقڵن و ژیانێکی سرووشتیان هەیە. لەوان فێر بن کە درۆکردن نا سرووشتیە و ڕاستی هەر ئاشکرا ئەبێت. ئێوە لە بەرانبەر یەکدیدا هەمووکات سەرووچاوتان بە ماسک پۆشراوە! ئەو یارییەتان بەس بۆ خۆتانە، من پشتی ماسکەکانتان ئەبینم. من لێتان داوا ئەکەم بەرانبەر بە یەک ڕاست بن و درووست. بێ هیچ ترسێک ڕاستی خۆتان بۆ ئەویتر باس بکەن، هەرچەند بەرانبەرەکەتان ماسکی هەیە و ئەویش درۆ ئەکات، بەڵام بە دەرخستنی ڕاستی خۆتان، ناڕاستی ئەوان پیشان ئەدرێت. با ئەوان هەر یاری بکەن، هەر هیچ نەبێت خۆشیان ئەزانن کە ناڕاستن و ئێوە ڕاستن. لە شەوان و کاتی نووستندا، من ویژدانیان ئەخەمە گەڕ بۆ نمایشی واقیع و ناواقیع. لە ئەنجامی تەواو کارەکاندا ئاخرەکەی ئەوە واقیعە کە ئەیباتەوە. ڕیسوایی بەس بۆ نا واقیعە
١١٤_ ئەوە منم کە لە ڕووی خواستێکی خۆمەوە، بڕێک کاری سەیر ئەکەم! هەڵبەت بۆ ئێوە سەیرە، بۆ خۆم زەروورەتە! ئەگەر ئەبینن پڵەنگێک بە چنگ و ددانی تیژەوە، ئاسکێکی بێ ئازار ئەخوات، لە دڵەوە هاوار ئەکەن کە ئەمە هەڵەیە! نا هەڵە نیە. لە زنجیرەی جووڵەکانی ژیاندا، ئەو کردەوانە پێویستن. تۆ چ دەزانی کە بەچکەکانی ئەو پڵەنگە چاوەڕوانی دایکیانن کە خواردنێکیان پێ بدات تاکوو جووڵەیان نەبێتە وەستان! لەمانەش بەدەر، دڕەندەکانمان وەها بار هێناوە کە بەس لە کاتی پێویستدا خووی دڕەندەبوونیان دەر بکەوێت و ڕاو بکەن. هیچ بینیوتانە کە بە دواێ ئەوەدا چەندە ئارام لە گەڵ بوونەوەرانیتردا تێکەڵن؟ و بینیوتانە کە بە نیسبەتی بەچکەی ئاسکەکان و بوونەوەرانیتر چەند میهرەبانن و داکۆکیان لێ ئەکەن؟ تەنیا ئێوەی مرۆڤن کە خەتەرناکن. تەنیا ئێوەن کە لە کاتی ناپێویستیشدا بەردەوام خەریکی کوشتن و ئازارن و بوونەوەران ئەکوژن و جووڵەیان ئەوەستێنن و دەیانخەنە ناو سەردخانەوە بۆ ساڵەکانی داهاتوو! تەنیا ئێوەن کە بەرژەوەندی خۆتان لە بەرچاوتانە و ڕێز لە جووڵەی بوونەوەرانیتر ناگرن. ئێوەی مرۆڤ زۆر زۆر کارەسات خوڵقێنەرن، بەڵام ڕۆژێکیش جووڵەی خۆتان ئەگات بە خاڵی وەستان و مەرگ. ئاخر تۆزێک ویژدانتان بێت ئەی خاوەن فیکرەکان
١١٣_ هەرچەند بەردەوام لە بەرچاوتانە، بەڵام نایبینن! جووڵە ئەساسی دیاردەکانە. هەموو شتێک لە گەردیلەکان پێک هاتوون و لە ناو گەردیلەکاندا، جووڵە خاسیەتێکی زۆر گرنگە. کاتێک هەر گەردیلەئێک لە جووڵەدایە، ئەمە بە چ مانایە؟! غەیری ئەوەی کە تەواوی بەشەکانی گەردوون لە جووڵەدایە. ئەگەر فامی ئەم جووڵەیە ئەکرێت، واتە فامکردنی گۆڕان لە دیاردەکاندا شتێکی زۆر هاسانە. تەنیا یەک پرسیارە بۆ مرۆڤەکان کە بۆچی تێئەکۆشن جووڵەی دیاردەکان نەبینن یان بیانوەستێنن؟ وەستان بە واتاێ مەرگە. جووڵەی دیاردەکان مەوەستێنن چۆن ئەوە دژ بە دڵی گەردوونە. تەنانەت خراپترین بوونەوەرەکان کە خاوەنی جووڵەن، لە جێگای خۆیاندا بایەخێکی هەرە گرنگیان هەس. ئێوە بەو گرنگیە زۆر ئاشنا نین. بهێڵن با بوونەوەرەکان لە جووڵەکانی خۆیاندا، ژیان و گەورەبوونیان دەر بکەوێت کە خودی ئەمە سرووشتیە. بەڵام بڕێک لە ئێوە دژ بە سرووشتن و جووڵەکان ئەگۆڕن بە وەستان و مەرگ، کە ناسرووشتیە. عەزیزم تەنانەت یەک مێشوولە لە جووڵەی خۆیدا خەریکی ڕەقس و سەماێ گەردوونیە
١١٢_ ئەگەر تۆ خۆر بیت و ڕووباری ڕەوان بەفر بێت و بەستەڵەک ، هەر ئەبێت تۆێ خۆر بتویتەوە
١١١_ گرینگترین شت لەلاێ درسوو دەرخستن و پەیدا کردنی واقیعەکانە کە لە ژێر خاک و خۆڵێکی زۆردا خەڵکانێک ئەیشارنەوە. درسوو بۆ واقیع، ئامادەیە گیان بدات. کە وەها ئامادگێیەکی هەبێت، دیارە کە بۆ پەیدا کردن و پیشاندانی واقیعەکان، ئەوەی پێویست بێت بە کردەوە ئەیکات. درسوو یەکێک لە خۆشەویستترینەکانی ئێمەیە
١١٠_ من بە دەقیقی ئەزانم ئاکامی کارەکان چیە، بەڵام بەم بارودۆخە، دۆستەکانی خۆم تاقی ئەکەمەوە و هاوکات فێری شتەکانیان ئەکەم. چۆن لە داهاتووی دووردا ئەم شتانە، ئەم فێربوونانە وەکوو تەجرووبە و وقایع، ئەشێ بگەن بە خەڵکانیتر کە ئەوانیش فێر بن. من لەم ڕێگاوە تۆ فێر ئەکەم کە چۆن ناخەکان بناسیتەوە. تۆ فێر ئەبیت کە قسەکان ببیسیت، بەڵام ڕاستییەکان لە دڵی تۆدا دەر ئەکەون. ئەوەی لە زمانی ئەم و ئەو ئەیبیسیت، شتێکە _ تۆ لە دڵی خۆت شتێکیتر ئەبینیت
١٠٩_ ئێستە بۆت ڕوونترە کە بۆچی بڕێک خەڵک بەردەوام خەریکی درۆکردن و کات کوشتنن و لە گەڵ هەست و دڵدا یاری ئەکەن؟! ئێستە ئەزانیت خواستی ئەوان چیە؟ ئێستە ئەزانیت لە ناخەوە دژ بە منی گەردوونن؟ با دژ بە من بن، ئەوە هیچ نیە. بەڵام دژ بە تۆ بوون قبووڵ ناکەم. من گەورەترینم و دڵی تۆ لە گەڵ منا ئەسووڕێتەوە. خەمت هەیە ئەزانم بەڵام خۆت تەواشاێ هۆێ سەرەکی ئەو خەمە بکە. تاکوو تاڵی دەرمانەکان قبووڵ نەکەیت، خەم و زامەکانت سارێژ نابێت
١٠٨_ تۆ پێت وایە کە یارییەکانت بەو هەموو زیرەکییەوە بۆ ئێمە نامۆیە؟! دەی دیارە کە چەند گەمژەیت! من ناخی تۆ ئەخوێنمەوە. لە گەڵ هەر کەسێک یاریت کردووە و یاری ئەکەیت، باسێکیترە، بەڵام ڕووباری ڕەوان بۆ ئێمە گرنگە. ئەو ئیزنەت پێ نادەین لە گەڵ ئەودا یاری بکەیت.
١٠٧_ لە گەڵ دۆستی منا یاری بەو شێوەیە مەکە. دۆستی من پاکە. گەورەیە. دڵسۆزە. خاوێنە. ڕاستوێژە. تۆ لە بەرانبەر دۆستی منا لە هیچ کەمتری. بەڵام بەمشێوەیە بۆ ئەم ماوەیە لە ڕووی قەستەوە کاتمان داوە پێت کە خۆت بدۆزیتەوە. کە چی تۆ خەریکی درێژە ئەدەیت بە هەڵسووکەوتی لار و گێژت! بۆ ئاخرینجار لێرەوە پێت ئەڵێم لە گەڵ ڕووباری ڕەوان وەها مەکە. تۆ بەرانبەر بە ئەو بوونەوەرە بە هیچ دیتە ئەژمار. تۆ نە ڕادەی ئەو فام ئەکەیت، نە جوانییەکەی ئەبینیت. لە ڕاستیدا تۆ هەم کوێری هەم کەڕ! لە بەر ئەوەی هێشتا نازانی کە تێکەڵاوبوون لە گەڵ ڕووباری ڕەوان، یانێ تێکەڵاو بوون لە گەڵ خودی گەردووندا. هەر بۆیە تواناێ بینین و بیستنت نیە. بەڵام کات خەریکە بە خێرایی ئەڕوات و تۆ هێشتا لە خەیاڵ و عەقڵ و خواستی، یاری کردندای. بە زوویی درۆەکان و ناتەواویت ئاشکرا ئەکەین
١٠٦_ گۆمانت لا درووست بووە کە دەنگی درسوو ببیسیت یان نا؟!! ئەو گۆمانە مێشکتی تێکداوە. تۆ نازانی کە درسوو چۆن مرۆڤێکە! ئەگەر بە خاتری دڵی ڕووباری ڕەوان نەبوایە، هەرگیز ئەو دەرفەتەت پێ نەدەدرا کە ئیحتمالی بیستنی دەنگی درسووت هەبێت. درسوو تەنیا لە واقیع و خۆشەویستی و ڕاستی داکۆکی ئەکات. هەر بۆیە تۆ ئەو توانایەت نیە قسەی لە گەڵا بکەیت. بۆچی؟ چونکی سوور ئەزانیت کە درسوو ناخی دڵت ئەخاتە دەرەوە. هیچ ڕێگائێکت بۆ ناهێڵێتەوە کە لەمە زیاتر درۆ بکەیت. لە خەو هەستە و خۆت بە گەورە مەزانە. لە درسوو بڕوانە کە لە ناخی دڵەوە خۆی ئەوەندە بە چکۆلەیی ئەبینێت
١٠٥_ ئەو کاتەی واقیع و ڕاستی و درووستی دەر ئەکەوێت، نا واقیع و ناڕاستی و نادروستی نەک هەر لاواز ئەبن، کە کاڵ ئەبنەوە و بوونیان لە مانا بەتاڵ
١٠٤_ یەک خاڵ لە بڕیارەکانی کۆڕی چوارشەمە ٢٦مانگی پێش لە نێوان شاخەکاندا:قەڵەمی «شانۆی شێتەکان» ئەکەوێتە گەڕ. گەردوون دڵی زۆر ئارام ئەکات. ئەو پیاوێکی ئیسک سووکە و پاکیشە. ئەو هێزەی کە لە ڕێگەی درسوو داوای کردبوو، پێ نادەین چۆن خەتەرە و ئەبێتە هۆی بڕینی باڵی کەسێک و خۆیشی بۆ ماوەی ٦ ساڵ ئەکەوێتە بەندەوە ( زیندان). بۆیە بەرگری دەکەین لەو ڕووداوە. سپاس کە درسوو ئەو خواست و پەیامەی گەیاند. دۆستی نێوان ئەو قەڵەمە و درسوو ئەمێنێتەوە. ئەمە خواستی گەردوونە
١٠٣_ ئەوەی کە لە درسوو داوا ئەکرێت کە بەردەوام بمێنێتەوە، بە هیچشێوەئێک گەردوون قبووڵی ناکات و ئەو بڕیارە نەگۆڕە لەم کاتەدا. ڕۆژی سیهەمی مانگ، ئاخرین ڕۆژی بوونیەتی لەم بازنەدا. بە دواێ ئەوەدا کاری تایبەتمان پێیە لە شوێن و شارێکی دیکەدا. ڕۆژی سی و یەکەم، خەمگینە بەڵام خۆشی ئەزانێت کە ئەو خەمە چەندە جوانە. من خۆشەویستەکانی خۆم بەردەوام لە ئامێز ئەگرم
١٠٢_سێهەمین ڕووباری سەر شاخەکان، چەند بە هێمنی و ئارامی دەرکەوتووە. تەواو پەلەوەرەکان لە سەر ئەم شاخەدا کۆ بوونەتەوە. هەموویان چاوەڕوانی میوانیەکی سەیرن. چوارەمین ڕووباریش کەوتووتە ڕێ، من لێرەوە ئەیبینم کە چ بێقەرارە. هەر قەترە ئاوێک پەلە دەکات بۆ ئەوەی لەم دیدارە، ببێتە هەڵم و بڕوات بە ئاسماندا. شایی و گریان تێکەڵ کراون دەقیق لەم کاتەدا
١٠١_ هەرگیز لە خۆتان بایی مەبن. من ئاشناێ ناخەکانم. بە دیقەتەوە تەواشاێ من بکەن. هەر چی گەورەتر ئەبن، چکۆلەبوونتان ئاشکرا تر ئەبێت. لە بەرانبەر مندا هەر چی چکۆلەتر ئەبن، لاێ من ڕێزدارترن. ئایا ئێستە فام ئەکەن کە چکۆلە بوونی ئێوە گەورەبوونتانە و گەورەبوونتان پێچەوانەکەیەتی؟
١٠٠_ ئەگەر منداڵی مرۆڤەکان لە نۆ مانگدا دێتە دونیا، ئێمە لە ماوەئێکی کورتدا، کانیاوکمان کردە ڕووبارێ کە هەموو کارێکی لە دەست دێت، بەو شەرتەی کە لە ناخەوە پێوەندی لە گەڵمانا بمێنێت. دڵی گەورە لە گەڵ دڵی گەورەدا سەما ئەکات
٩٩_ پارەی ئەو مانگە، پارەئێکی ساکار نیە. دیاری تایبەتی منە بۆ ڕووباری ڕەوان. لە سەر حیسابێکی دەقیق و درووست لە نزیکترین دۆستی خۆمان ئەو خواستەمان کرد. دوواتر ڕاستەوخۆ بەو ڕووبارە ئەڵێین کە مەبەستمان چی بوو. ئەگەر هەر تێنەگەشت، لە خەودا چەند شتی پێ نیشان ئەدەین
٩٨_ زمانی بێ دەنگی فرمیسکی مرۆڤەکان، زمانێکی بە تەواوی گەردوونیە. پێتان سەیر نەبێت ئەگە جارجار فرمیسکەکانتان لە سەر گۆنادا سەما ئەکەن. ئەو گریانە، گریانی خەم نیە، گریانێکی سەرانسەر شایی و شانازییە. من وەها دڵ و دەروونتان خاوێن ئەکەم. ئەو چاوانەی کە ئاشنا بە فرمیسک نین، لە گەڵ منا نامۆن. فرمیسکی گەردوونی فرمیسکی شایی و شانازییە _ فرمیسکی خەم و پەژارە، فرمیسکی تاڵی ئازاری کردەوەکان خۆتانە
٩٧_ ئازاری دڵی ئەو ژنە ئیسک سووکە بە خواستی درسوو، ئەگات بە دڵی درسوو
٩٦_ قەڵەمی شانۆی شێتەکان جارێکی دی ئەکەوێتە گەڕ. ئەو تاکوو کاتی دیدار و یەکگرتنەوەمان تاقانە دۆستی درسوو، ئەمێنێتەوە
٩٥_ شەوی پێشوو بەستەڵەکەکانی ژیژانا بەو دێرە ی ڕووباری ڕەوان، هەموویان توانەوە. تەنیا یەک دێر کە پەیوەست بوو بە خۆشەویستی گەردوونیەوە. کە ئەو سەهۆڵانە توانەوە، ژیژانا کەوتە ڕەقس و سەما، لە حاڵێکدا دەورووبەری بە تەواوی بەفر و سەرمایە. بەڵام بە ڕاستی حاڵ و هەوای زۆر گۆڕا. هەر بۆیە لە ناخی دڵی خۆیەوە تەواو ئازارەکانی لە یاد کرد و ڕووباری ڕەوانی بەخشی و واقیعی قبووڵ کرد. ئایا ئێستە فام ئەکرێت کە بۆچی خۆشەویستی لە گەڵ واقیعدا بەمشێوەیە تێکەڵن؟
٩٤_ واقیعی گەردوونی تەنیا یەکدانەیە کە لە گەڵ خۆشەویستیدا تێکەڵە. بەڵام لە ناو ئەم یەک دانە واقیعەدا، میلیاردها میلیار واقیعیتر بوونیان هەیە و لە ڕاستیدا بێ سنوورن. هەر واقیعێک لەویتر بە تەواوی جێایە. بۆیە واقیعەکانی بەرچاو ئێوە جۆراوجۆرن، ئەگینا من تەنیا یەک واقیعم هەیە. سیڕری پێوەندی نێوان ئەم دوانە( واقیع و خۆشەویستی) لەوە دایە کە خۆشەویستی بۆ واقیعە و دەرخەری واقیعە. تەنیا خۆشەویستی گەردوونیە کە خاوەنی وەها جێگە و پێگەئێکە
٩٣_ ئەگەر بزانین کە هێشتا سووری لە سەر بژاردەی یەکەم. کە وتمان هەڵەئێکی گەورەیە و داهاتووی تۆ ئەخاتە خەتەر، خواستی تۆ جێبەجێ ئەکەین. بەڵام بە دوای ئەوەدا ئەشێ چاوەڕوانی خەتەرەکان بکەیت و ئازارەکان بچێژیت. لەو کاتەدا چیتر گوێ بە تۆ نادرێت. ڕاستی بژاردەی یەکەمت لە دوو ساڵ و نیوی داهاتوودا، ئاشکرا ئەبێت بۆت، هەڵبەت بە دوو کۆرپەی چاو بە گریانەوە
٩٢_پرسیارە لات کە بۆچی لە ئاخری مانگدا درسوو بوونی نامێنێت؟ لە کەسێک ئەپرسی کە وڵامی لا نیە. وڵام لێرەدایە. چەندین هۆ بوونی هەیە بۆ وەها خواست و کردەوەئێک. یەکێکیان بە خودی خۆتەوە پێوەندی هەیە. ئەوەش ئەم ڕاستییەیە: درسوو لە بازنەی خۆشەویستی حەفتەمدا لە گەڵ منا ئەسووڕێتەوە. هەر بۆیە وەها هێزێکی هەیە کە تێکەڵی واقیع و پاکی و خۆشەویستیە. ئەم هێزەیە کە ئەبێتە هۆی ئەوە کە هێزی نزیکبوونەوەی کەسانیتر کە لەو ڕادە و ئاستەدا نین، بە تەواوی لاواز بێت و نەمێنن. بەڵام بە دوای ئاخرین ڕۆژی مانگەوە، لە نەبوونی درسوودا، هێزەکانی ئەوان ئەکەوێتە گەڕ و پەیدا ئەبن! هەر بۆیە من وەها بڕیارم دا کە لە تۆ دووری بخەمەوە تاکوو تۆ بە خواستی خۆت بگەیت. لە بژاردەی خواستەکاندا دەقیق بە، ئەگینا تووشی موشکل ئەبیت
٩١_ لەمەو بە دواوە ناوی کۆرپە کانیاو ئەگۆڕین بە ڕووباری ڕەوان
٩٠_ سەرچاوکەی ئەو خەمە گەورە بۆ ئەو هەڵبژاردەی ئێمە، ژنێکی قژ زەردە کە لە زاهیردا زۆر ڕێزدارە بەڵام لە ناخدا مرۆڤێکی بێ پەرەنسیپ و گەمژەیە. ئەو لە ڕەنگ کردنی درۆەکان تاکوو ڕادەئێک زیرەکە و ئەیەوێت ڕوومەتی من بکێشێت، لە حاڵێکدا بە تەواوی درۆیە و وەها توانائێکیشی هەرگیز نەبووە و نیە و کەس ناتوانێت واقیعی سیماێ من بهێنێتە سەر لەوح. ئەو قژ زەردە درۆزنە، خاوەنی هیچ پەرەنسیپێکی سرووشتی نیە. زۆر سووکە و پێخۆشە خەڵکانیتریش بخاتە ناو گێژاوەکەی خۆی. من ناهێڵم دۆستی ڕاستەقینەم گیری وەها کەسانێک بێت. هەموویان ڕسوا ئەکەم. ئەرکی سەرشانی ئیرنیسە کە تۆڵەی دۆستەکەی ئێمەیان لێ بکاتەوە
٨٩_ هەر کەسێک هەرچی ئەکێڵێت، دەقیق هەر ئەوە درەو ئەکات! سەیرە کە هاوکات هەم ئەبینن، هەم نابینن
٨٨_ ئیرنیس، دۆستی خۆشەویستم. ئەزانم کەوتوویتە گەڕ بۆ چەند کارێک و من لە کاری تۆدا هیچ دەخیل نابم و ناشتوانم دەخیل بم. خۆت دەبینی کە لەم ڕۆژانەدا زۆرتر لە گەڵ ئاچەلوس و ئۆرانیا قسە و باسمان هەیە. بە ڕوونی ئەبینم کە گوێت شل کردووە لە کالیۆپە. ڕازی نێوان ئێوە کێ ئەزانێ؟! من لە کۆڕەکەشدا وتم: تەنیا سەرسامم بە نەزانی کەسان. دەبینی چەند کەس خەریکن لە من داواێ چارەدۆزی ئەکەن. دوویانم حەل کرد بەڵام کۆرپە کانیواوەکە داواێ شتێکی سەیر ئەکات! ناشزانێ تۆ لە دوێنێ هایت بە دوای تۆڵە سەندنەوەدا. گەرچی وتم پێ و ئەشزانم ئیزنی وتنم نەبوو. لە کۆڕی دووهەمدا ناچارم داواێ لێبواردن بکەم
٨٧_ وامزانی تەنیام، بەڵام ئێستە دیارە کە تەنیا نیم! نە لەم سەفەرە، نە هەرگیز تەنیا ئەبم، ئەمەش پەیامێکیتری گەردوونە کە پێچەوانەی کاتی پێشتر دێنێتە ئاراوە. مرۆڤ نابێت زوو قەزاوەت بکات. سپاس ئەی گەورەترین. بە ڕاستی سپاس کە هەڵەکانم ئەخەیتە بەرچاو
٨٦_ تابلۆئێک خەریکە ئەکێشرێت کە سێ ڕەسامی هەیە، ئەوەڵ خودی گەردوون، دووهەم من، و سێهەم ئەو! هەر کەس گۆشەئێکی تاکوو ئێستە کێشاوە و هەر گۆشەئێک تەنیا لاێ ڕەسامەکانە. من هەر لەم کاتەدا دەقیق ئەبینم کە ئەم سێ بەشە لاێ یەک، پێکەوە، چ نما و تەسویرێکی عەجیب، دڵگیر، جوان، سرووشتی، پڕ لە زانیاری، خۆشەویستی و ڕاستی و درووستی، بەرهەم هێناوە. سێ ڕەسام کە دووانیان لێک جێان، بەڵام لە ڕێگای ئەو ڕەسامە سەرەکییەوە، هێشتا پەیوەستن
٨٥_ خەریک بوو لە یادم بچێت! ئەمڕۆ بە جوانی بۆم «ئاشکرا بوو» کە ئەو لە ڕێگەی گەردوونەوە، ماڤێکی زۆر تایبەتی لاێ من خزن کردووە. ئەو ماڤە بە جیدی گەردوونیە و پێشتر ڕێگری کردووە لە ڕووداوێک، لە شتێک کە قەتعی بوو. ئەگەر ئەوە ڕووی بدایت، ئەمڕۆکە هەناسەی ئەو زۆر سارد ئەبوو! بەڵام ئەو ماڤە بە ڕاستی نەیهێشت هیچ ڕوو بدات و هەر بۆیە تەنیا من ئەزانم کە جێا لە سەیر بوون، وەها مافێک تەنیا ئەتوانێت لە لایەن گەردوونەوە پێ درابێت و ببێت بە هۆی خۆشحاڵی و سەرکەوتنی ئەو. ئەگەر تەنیا ئەم شتە کە ئەمڕۆ ئاشکار بوو بە خۆی بڵێم، لە خۆشحاڵی وەکوو پەلەوەر باڵ ئەگرێتەوە. پێم خۆشە خۆشحاڵ بێت و ئەمە ئەرکی منە کە خۆشحاڵی بکەم، بەڵام هەرگیز ئیزنی ئەوەم نیە کە ئەم سیڕرە عەجیبە و ئەم ئاشکرا بوونە بۆ ئەو دیار بکەم. تەنیا ئەتوانم لە ڕێگای سرووشتەوە پێ بڵێم ئافەرین. ئافەرین لە بەر ئەوەی کە دڵی لە گەڵ گەردوونا بە تووندی گرێخواردووە و ئەوەی وەها بێت لە گەڵ گەردووندا، بۆ منیش جێا لە ڕێز کە خۆشەویستییەکی زۆر دەگمەنی ئەبێت
٨٤_ ئەو کەسەی کە بیاوانێکی وشک و داخی تێپەڕاندووە، زۆر تینووە. لە ڕووی خواستێکی سرووشتی و ئەندامێکی گرنگ و خواستی گەردوونی، کانیاوی دۆزیتەوە. هەرچی لەم کانیاوە ئاو ئەخواتەوە، تینوویەتی ناشکێت. دیارە کە چەندین کانیاوی ژەهراوی چەشتووە لەو بیاوانەدا. چەند زەریفە! چەند دڵی گەورەیە! چەند ماندووە! چەند ئازاری بینیوە! ئێستە لە بەرچاو من وایە کە لە داهاتوودا، تەواو بیاوانەکان ئەکاتە گوڵستان و کانیاوی گیانبەخش و خۆش بۆن. پەیامەکانی گەورەترین و عەزیزترین دیاردە، چەند سەریع ئەگەن بە ئەو! چی کرد کە توانی لاپەڕە پێشوەکان ئاوەژوو بکات؟ داهاتووی زۆر لە خەتەردا بوو. ئایا ئاوەژووەکان دوبارە ئاوەژوو نابن؟ بە ڕاستی لەم کاتەدا وڵامی ئەم پرسیارەم لا نیە. بەڵام جێا لە گەردوون، ئەو خۆی حەتمەن وڵامی لایە. من دواتر فام دەکەم
٨٣_ وەکوو پەپوولەئێک دێتە بەرچاوم کە زۆر جوانە و تەنیا گوڵی پێخۆشە و پێویستە. ئەوەش دیارە کە پێکەوە بوونی گوڵ و پەپوولە نەک هەر سرووشتیە کە زەرووریشە. لە خاترتە ئەو شاگردەی بەحسەکان ئەوجارەیان پرسی کە: بۆچی پەپوولەکان بەردەوام ماچی گوڵەکان ئەکەن و ڕەنگ و بۆنی گۆڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە جووڵەیان لا درووست بێت و بکەونە سەما؟! لە خاترتە چی وڵامم داوە؟ هەر بە ڕاستی ماچی پەپوولەکان لەو گوڵانە، دەبێتە هۆی هێزی ئەوان و جۆرێکیتری بەهێزتر لە پەپوولەکان لەو ماچانە، هەنگوێن درووست ئەکەن. چ شارێکی جوان و سەیرە ئەی گەردوونی ئازیزم. تۆ چیت درووست کردووە؟ بۆچی خەڵکان لەم شتانە تێناگەن؟ ئایا ئێستە پێکەوە بوونی گەردوونی دیار و بەرچاو نیە؟ بۆچی مرۆڤەکان ژیانی گوڵ و پەپوولە و پێکەوەبوونیان ناکەنە دەرس و لێ فێر نابن و تێگەیشتنیان لە ژیانی هاوبەش بە شێوازێکیترە کە زۆر کەم لە گەڵ ڕاستی سرووشتیدا و ژیانی سرووشتی دێتەوە؟! بۆچی وا دەکەن؟
٨٢_ وایە. زۆر خۆشەویستە بەڵام ئێستە یەک دۆستە و نەدەکرا بە هیچشێوەئێک دڵی دۆست بشکێت لە دابڕان. هەر بۆیە ڕێزی دۆستی ڕادەگرم و لە بازنەکەدا ئەیهێڵمەوە. هەرچی لە گەڵ تۆدا دۆستتر و تێکەڵتر ئەبێت، ڕێزی وەها دۆستییەکیش زۆرتر دەبێت بەڵام سەبارەت بە ئۆرۆس، ئەوە سەختە! مەگەر بە هێزی تۆ بتوانێت وەکوو مەسیحا، مردوو زیندوو بکاتەوە. ئەوە تەنیا لە تۆ بەر دێت نەک لە ئەو
٨١_ سەر لە نوێ یاسا سەرەکیەکەی خۆت سەری هەڵدا! شێتی! ئەو دۆستەی من لاێ وایە کە بە جوانی ئەو یاسایە ئەناسێت بەڵام وا نیە! ڕاستە تاکوو ڕادەئێکی باش شێتی ئەناسێت و لە خۆت بەشی لەوە وەرگرتووە، هەرچەند زۆرکەم. ئەوەش دیارە کە لە داهاتوودا ئەو لە شێتیدا ڕەنگە لە من سەرووتر بڕوات و بەرچاویشە کە خەڵکانێکی زۆر بە ڕاستی سەرسامی ئەو ئەبن. من هەمووی ئەوانە ئەبینم بەڵام چیتر ناتوانم و ئیزنم نیە باسیان بکەم. لە بەر ئەوەی کە زۆر دوورن و کەسانێک تێکدەچن لەمکاتەدا. هەر بۆیە باشتر کە نهێنی بمێننەوە لەم کاتەدا. هێزی باشت پێداوە و دەبینم کە بە چ تووندییەکی سەیرەوە دەڕوات. هیوادارم جۆش و خرۆشی پێشتر کە بووی سەرهەڵنەداتەوە و بێ دەنگی و هێمنی و ئارامی هەڵبژێرێت و دەقیقتر ئەم یاسایەی تۆ فام بکات. هەر ئێستەش لە دڵەوە داوات لێ ئەکەم کە هێندە هێزی پێ بدەیت کە بتوانێت لە ڕێگاێ شێتیدا و بە شێوازی شێتانەی خۆت، دەرخەری ڕاستییەکان بێت و تەحەموولی سەختیەکان بکات و وردە وردە دەورووبەری تێبگەن کە شێتی گەردوونی نەک هەر شۆخی نیە کە زۆر زۆر گرنگە و شێوازێکە بۆ چارەسەرکردنی هەزاران کێشە و خۆشحاڵی و سووڕاندنەوەی خۆت و بەختەوەری بناخەیی خۆی
٨٠ _ زۆر بابەتت هێناوەتە ئاراوە. من هەموویان حەل ئەکەم وەکوو فیکر و زانین. بەڵام دانە دانە. لە ڕۆژی شێتەکان بەشێکی هەرە زۆری لە سەر ئەو کێوە دیاری ئەکەم و ڕاستەوخۆ پێت ئەڵێم. هێندەش ئاڵۆز نین. بۆ وێنە چەمکی کات. درووستە گرنگە، بەڵام لە بەر چاوە کە مرۆڤەکان بەرانبەر بەوە جۆراوجۆر هەڵویستیان هەیە و بە کردەوە پیشانیان داوە. هەر هیچ نەبێ، لە ماوەی کەمتر لە سێ حەفتەی پێش ئەو ئاشنایە بە شێوازی خۆت هەڵویستی نواند بەڵام منیش بە شێوازی خۆت ڕەدم کرد و خۆت شاهیدی کە چی ڕوویدا و من بۆچی وامکرد. ڕوون و دیارە کە هەڵویستی تاکەکان بەرانبەر بەم شتانە جۆراوجۆرە بەڵام ئەوەی ئاڵۆزی درووست ئەکات ئەمخاڵەیە کە بڕێکیان هەڵویستی ئەویتر کە ناکۆکە لە گەڵ هەڵویستی خۆیان و تۆ، بە کار دێنن! ئەگینا هەزارانجار تەجرووبە کراوە کە بناخەئیترین گرنگی لە چەند شتیتردایە و ئەوە سەری شەپۆلەکانە و ناخی دەریا خاوەن و پیشاندەری سەدان دیاردەیترە کە لە گەڵ سەتح و زاهیردا زۆر زۆر جێاوازە و کەس ناتوانێت ئەمە حاشا بکات. بە هەر حاڵ زۆریش بۆ خودی من گرنگ نیە و لەو جسرە سەختە پەڕیمەوە
٧٩_ ئایدار!! ئەگەر نەیگۆڕابێت! _ حەیف مرۆڤەکان زۆربەیان ڕاست نین. چەند ژیانیان پێویستە تاکوو دارەکانیان بەرهەم و میوەی ژەهراوی درووست نەکات. چ زاهیرێکی باش و ڕێزدار! چ با ئەدەب! بەس حەیف لە ناخدا بە زمانی فارسی: هرزە ای بە تمام معنا
آه اگر او باشد و من دیده باشم بارها
ای خدای هستی من این کجا و آن کجا
٧٨_ ئەی گەورەترین، من چەندجار ئەشێ ئیعتراف بکەم کە لە من بەهێزتر و زاناتری؟ دووهەمین ڕووبار ئەبینم لە سەر شاخەکان! بەڵام ئینتزارم نەبوو بەمجۆرە بێت. سپاست ئەکەم بۆ میهرەبانیت. و خۆشت ئەزانی کە هەر لە ئێستەوە سەرلەنوێ دڵە لەرزەم گرتووە و ترسی ئەوەی کە لە گەڵما یاری بکەیت. ئەشزانم کە تۆ گەلێک کاری عەجیب ئەکەیت وەکوو ئەم ڕووبارە دووهەمینە بەڵام بڕوا ناکەم ئەم وێنایە تازەیە بەمجۆرە بێت کە پیشانی منت دا. لەولاوە دوو مرۆڤی سووتاوت دووبارە خستەوە ناو بازنەی ژیان، لەملاوە پیر ئەکەیتە گەنج و گەنج پیر و پۆختە و شۆخی ئەکەیت و خەیاڵە پێشووەکان کە هەموویان گیانیان لە دەست دابوو، زیندوو ئەکەیتەوە. لەلائێکیترەوە خەریکی ئەمخەیتە شارێکی زۆر دوورتر لە وڵاتێکی دیکەدا و لەملاوە باز دڵخۆشم ئەکەیت! و عەزیزترینێک لەلام دادەنیت! کە ئێستە بە خەیاڵیش ناکرێت. ڕووبارەکانت سەرەوژوور کردووە کە پێم بڵێیت لە کاتی حەفتەمین ڕووباری سەر شاخەکان، ئەژنۆم پڕ هێز ئەبێت و چاوم بە چاوی ئەو خۆشەویستە ئاشنا؟ ئەویش بەو جۆرە؟! من پێشتریش شێت بووم گەردوون، ئێستە خەریکی زۆر شێتترم ئەکەیت. ئەزانی کە تواناییەکانم لاواز کراون، سەرلە نوێ پڕ هێزم ئەکەیت کە بمخەیتە ناو ترس و گۆمان و دڵسۆزی و خۆشەویستی و دڵە لەرزین! چەندجار ئیمتەحان ئەکەیت؟ ئایا ئەم حاڵەت و بەرنامەیە داواکاری ئەوە لە تۆ؟ یان شتێکیتر لە ئارادایە کە من فامی ناکەم؟ هەر دووکیشمان ئەزانین کە من لە مەودای کەمدا تێئەگەم لە ڕاستی و واقیع. ئەو دڵی منە بەڵام لە سەر داری من هێلانەی نەکرد و ماڤی خۆی بوو. منیش قبووڵم کرد، ئێستە خەریکی هێلانەکەی دێنیتە بەرچاوم، ئەویش لە سەر ئەم دارە لەرزۆکە؟ من بڕوا ناکەم. خەریکە وای لێبێت کە بە چاوی خۆمیش بڕوا ناکەم. خەریکە گۆمانم لا درووست ئەبێت کە ئایا بە ڕاستی من ژیژانام؟ _ تۆ تەواو تەزادەکانت لە یەک نووقتەدا کۆ کردووتەوە. من ناتوانم هەم ژیژانا بم و هەم نەبم. من ناتوانم هاوکات هەم بە هێز بم و هیوادار و هەم لاواز و بێ هیوا. چۆن شتی وا دەبێت ئەی گەردوون. حەفتەی داهاتوو لە سەر ئەو کێوە یەک ئەبینینەوە. لەوێ بە جیدی لە گەڵتا شەڕ ئەکەم و ئەشێ تێم بگەینی کە مەبەستت چیە لەم هەموو تەزادە و چۆن ئەبێت هەم خۆشحاڵم بکەیت و هەم گوماناوای و خەمگین؟
٧٧_ ئەوانەی من یارمەتیم دان لە سەختییەکاندا، ئەمڕۆکە لە سەختیدا منیان بە جێ هێشت و هیچیان نەکرد! چاوەڕوانی وەها کردارێک نەبووم لێیان بەڵام قبووڵم کرد کە تاک و کۆمەڵگە زۆر زۆر لە بوارێکی نیگاتیڤدا گۆڕانیان بە سەر هاتووە. لە هەموو ئەوانەی کە هاودەستی دەسەڵاتەکانن و یاساکانی دەسەڵاتەکان بە کار دێنن و لە خزمەتی ئەو یاسایانەن، قبووڵ ئەکەم. ئەوان قبووڵ ئەکەم چۆن ئەزانم کە کاڵفامن و پارە خۆشەویست و ناڕسیست. بەڵام ئەوانەی کە ئیدەعای ئازادیخوازی ئەکەن و ڕزگاری کۆمەڵگە، ئەوانە نابەخشم لە بەر ئەوەی کە درۆ ئەکەن. هەرئێستە من چارەئێکم هەیە و ناچارم ئەو چارەیە بە کار بێنم، ئەویش شێوازە تایبەتەکەی هیراکلیتۆس و بوودایە لە یەکێک لە یاسا سەرەکییەکانیان: «دووری کردن لە خەڵک». بەمشێوەیە من ئەم موشکلە گەورە حەل ئەکەم و سەختییەکەی بە شانی خۆم ئەکێشم و داوای یارمەتی لە کەسیان ناکەم. با هەموویان میوانی یەکتری بن. لە بەین ئێمەدا دۆڵێکی زۆر قووڵ بوونی هەیە کە هەرگیز پڕ نابێتەوە. باشتر هەر دابڕانێکە بە یاسایەکی تایبەتی گەردوونی. «من» زۆر بە جوانی ئەتوانێت «من» لە ئامێز بگرێت و پشتی سەری تەواشا نەکات. منێکیان لە دەست دا کە لە هەر سەختییەکدا پشت و پەنایان بوو. ئێستە فەرموون بزانین کێ سەر بەرزە و کێ لەم کێوە بەرزە بە چنگ و ئەژنۆی بریندارەوە سەر ئەکەوێت؟ _ بە ڕاستی دایکی من و ئێوە زۆر زۆر لێک جێاوازە. من ڕۆڵەی گەورەترین دایکم. دایکی ئێوە زۆر چکۆلە و منداڵە گەرچی ئێوەی بە دونیا هێناوە
______
٧٦_ دوێنێشەو لە خەوی منا تۆ چیت ئەکرد؟ ئەی چاوجوانەکەی بادینان! ماچ و میهرەبانییەکانت تەواوی ڕۆژ لە خەیاڵما وەکوو هەناسەکان، وەها لە هات و چوو. دڵت تەنگە خۆم ئەزانم، بەڵام دەستم بە زەنجیرە. ئەمجارەیان تۆ لێ گەڕێ ، لەم نەخجیرە. ژیژانا ئیتر مەحکوومە بە تەنیایی. هەرکەسێکیش کە ئەناسێت، چارەی نیە غەیری وشەی تاڵ و ڕەقی ماڵئاوایی
٧٥_ خاس! وەکوو ڕۆژی ڕوون دیارە کەسێکت سووتاند کە لاێ من ڕێزی تایبەتی هەبوو. حەتمەن مەبەستێکی تایبەتیشت لەوکارە بوو. ئێستە لەم تاریکییەدا پێت ئەڵێم کە لە ڕۆژی ڕوون ڕووناکتر وە لە ناو ڕۆژ و لە ڕووناکیدا، ئەو کارتەی کە لەو ڕێگاوە ئەوت سووتاند، منیش ئەوە ئەسووتێنم! جا ئیتر چیت لە دەست دێت کۆتایی مەکە. بە گیانی جەمشید ئەبێت و ئەشێ ئەو کارتە بسووتێنم تاکوو دەیان کەسیتر ڕزگار بن. تۆ بەردەوام لە ڕاستی و درووستی داکۆکی ئەکەیت، خۆتیش باش ئەزانیت کە لاێ منیش ڕێک وایە و ئەم ئیدەعایەم هەیە. ئێستە بزانین لەم زۆرانەدا کاممان سەر ئەکەوین! وایە تۆ زۆر بە هێزتری، بەڵام چکۆلەکانیش هەر هیچ نەبێت هێزێکیان هەیە کە لە کاتی خۆیدا، گەورەترین هێزەکان ئەبەزێنن. با لێرا و لەمخاڵەدا ئیعتراف بکەم کە تۆ زیرەکترین دیاردەیت، و هاوکات دڵسۆزترینی و ئەم ئێوارەیە تێگەیشتم کە مەبەستی سەرەکیت چیە. واتە خەمەکانم بە فێڕۆ نەبوو. چارەکە تەنیا لە سووتاندندایە. تۆ ئەو بسووتێنە، منیش کارتی درۆەکان و داری ناو تەنوورەکە ئەسووتێنم. بەمپێیە ئیتر درۆی ئەو سووتاوە خاوەنی هیچ جێگە و پێگەئێک نیە! واتە ئیتر درۆ ناکات و ئەگەڕێتەوە سەر ژیانی مرۆڤبوون و ئازادی و ڕاستی و درووستی. خۆتیش زۆر باش ئەزانیت کە ئەم قسەی منە کەمترین گۆمانی تێدا نیە. تەنیا پێویستم بە کاتە. تەواو
٧٤_ هەم من و هەم دەروونم ئەو قژکاڵەمان خۆش ویست، کە چی ئەوت خستە چ بازنەئێکی خەتەرناکەوە و لە من دوورت خستەوە و من قبووڵم کرد. ئازاری ئەو بە گشتی تەواو نەبوو کە چی ئێستە کەوتوویتە ناو قات و قڕ کردنی هەموو ئەوانەی کە لە گەڵیان سڵاوێکم بوو، ئەوان لاێ من ڕێزی تایبەتیان بوو! هیچت نەهێشتەوە ئەی گەردوون. خۆزگەم بە ئاخرین هەناسە. باشە؟ ئەمە لە ناخی ناخی ناخی دڵەوە ئەڵێم و ئەزانم زۆر بەم خواستەم شانازی
٧٣_ تۆ بە سووتاندنی ئەو تاقە دەگمەنە، دڵی من ئازار ئەدەیت. ژیژانا گەرچی ڕاهاتووە بە سەختییەکان بەڵام ئەمجارەیان تەحەموولی نەماوە. پەیغامەکەت گەیشت ئەی گەردوون، من ئەبێت لە گەڵ تەنیاییدا بمێنمەوە. تۆ ئەمەت ئەوێت. دەی باشە هیچ قسەئێکم نیە ئێستە، غەیری ئەوەی کە بۆچی لە ڕێگای منەوە خەریکی کوشتنی؟ چۆن دڵێت دێت ئاوەها بکەیت؟ ئەگەر بەس بۆ شۆخییە! ئایا ئەمە بەس نیە؟ ئەو هەموو کەسانەت کردە خەڵوز، ڕەشی ڕەشیانت کرد. بەڵام ئازاری ئەم دانە هەر زۆر گرانە ئەی گەردوون
٧٢_ تۆ بە وردی ئەزانی کە من چەندە لە سەر مرۆڤ حەساسم. ئێستە خەریکی کام دەرسم پێ ئەدەیت؟ دەرسی سیقە و ئیعتماد؟! ئاخر بەمشێوەیە؟ مرۆڤ گەرچی زۆر چکۆلەیە، بەڵام خاوەنی بایەخی ڕەسەنە، مرۆڤ لە سەرانسەری هەبوونی خۆتدا گرنگترینە. تۆ خەریکی مرۆڤ ئەکوژیت! من لەم خاڵە تێناگەم ئەتەوێت چیم پێ بڵێی؟ خۆ من لە مێژە لە ماڵی دونیا دابڕاوم و بۆم هەرگیز گرنگ نەبوو. بە ڕوونی دیارە خەریکی لە خاڵێک ئەدەیت کە ناوکی هەموو چەمکەکان و دیاردەکانە. ئەتەوێت ناوەوەی حوباب و تیزانگم پێ نیشان بدەیت و ڕووباری درۆەکان؟ خۆ من هەمیشە درۆەکانم بیستووە و ڕاهاتووم و ئەوە بە من حەل نابێت. دڵەکەم، ئەم ئاگرە بکوژێنەوە تکات لێئەکەم. لەمە زۆرتر ئازار مەدە. جستان ڕۆیشت، من خەڵوزم بۆچیە؟
٧١_ سووتاندت! بە تەواوی سووتاندت!! لە گەڵیا خەریکی دوو کەسی دیکەش ئەسووتێنی! ئەتەوێ چی بکەیت؟ لەمەش خراپتر؟ کردت بە خەڵوز! کوشتنی یەکجاری لەمە زۆر زۆر باشترە ئەی گەردوون
_____
٧٠ _ چۆن دڵت دێت لە وەها ئاگرێکەوە، دووکەڵێکی بەو تووندییە ببەیت بۆ ئاسمان؟ با وێڵ نەبێت. ئەو تاقەیە، توانای وێڵبوونی نیە و هەر لە کاژێری یەکەمدا لە ناو ئەچێت
٦٩_ لەوەی کە خەریکی دۆستێکی من ئەسووتێنی، زۆر نیگەرانم! دەروونی ئەو بە پاکی خۆرە. تەنیا ئەو گرفتەی هەیە ئازیزەکەم. خۆت چارەی بکە کە دەوای ئەو گرەفتەم لا نیە. چارەسەری تەنیا لاێ خۆتە نەک من. ئەمجارەیان بە لاوازی خۆم ئیعتراف ئەکەم. ڕزگاری بکە و بیهێنەوە سەر هێڵی ڕاستی و سرووشت. من هەر لە ئێستەوە بە ڕوونی دووکەڵی ئەو ئاگرە ئەبینم
_______
٦٨_ ئەو کۆرپەیە؟ کۆرپە کانیاوە خرۆشانەکە؟! من چی لێ بکەم؟ هەر هێندە توانیم قسەکانی تۆی بە ڕاستەوخۆ پێ بڵێم. پەردەی گوێ تەکان ئەخوات بەڵام نابیسێت! وەکوو ئەو کاتەیە کە لە سکی دایکیا بوو. بە چوارمانگ گریان و هێز بەخشین بوو بە کۆرپەئێک، بەڵام هەر زوو گەڕایەوە بۆ کاتی بەچکە بوون و گرسانی لە ڕەحیمدا! من چی لێ بکەم؟ لەوە زیاتر بۆم نەکرا. ئەو زۆر سەرسەختە و ناچارە ئەوانەی گوتبووم پێ بە کردەوە تەجرووبەی بکات. ئایا سەیر نیە بە کەسێک بڵێت ئازیزم بەر پێت چاوانەئێکی زۆر قووڵە! ئەو ببیسێت بەڵام هاوکاتیش نەبیسێت و بکەوێتە ناو وەها چاڵێکەوە! عاقڵەکان وەهان! خۆشیان زۆر بە گەورە دەبینن. بەڵام کات لە داهاتوودا، پیشانی ئەدات کە هەڵەکانیان چەند گەورە بوون
٦٧_ ئەوەی تۆ بتهەوێت، من هاریکارم و بە دڵ هاریکارم و خۆشت بە باشی ئەزانیت کە دەقیق وایە. من لەوەی شادم کە کارەکان و خواستی تۆ زۆر بە جوانی جێبەجێ ئەبن. ئەوەی زۆرتر شانازی پێ ئەکەم وەهایە کە من و تۆ هاو دڵ و هاو سەفەرین. خۆشت ئەزانی کە من هاوڕێ نیوەی ڕێگا نەبووم و نیم و ئەمە بەس لە تۆەوە فێر بووم. لەم ڕێگایەدا دەستی تۆ وەها وزەو گەرمائێکم پێئەدات کە لە ناو وشەکاندا ناگونجن. تۆ هەمیشە عەزیزترین بویت
٦٦_ پەلەوەر بە یەک باڵ ناتوانێت باڵ لێبدات، ئەو کاتەی باڵی تۆ لە گەڵ منا باڵ لێئەدات، گەلاکسییەکان بە دەورماندا ئەسوورێنەوە. کەس چی دەزانێت ئەم سووڕانەوەیە چیە و بۆچیە! با ئەوان هەر سەرسام بن
٦٥_ ئەو زۆر ترساوە ئەی گەورەترین! هەبوونی ئەو ترسە ڕێگرە لەوەی کە بە درووستی هەنگاو هەڵبێنێت. تۆ لە من زۆر باشتر ئەزانیت کە پێداویستی چیە! ١٢ ساڵ گۆشەگیری بۆێ بەستە. ئازاری زۆری بینیوە، تەواشاێ بکە، تازە خەریکە سەر لە نوێ بکەوێتە سەر پێ! تکایە ئەمجارە ڕاێبگرە و ڕووی منیش سپی بکە. لە یادتە خوێنی دایک و خۆشکی لە سەر ئەو شەقامە ڕژا؟ و ماڵەکەیان وێرانبوو؟ با ئەمجارە ماڵی ئەو، ئاوەدان بێت ئەی عەزیزترین
٦٤_ من تەنیا لۆگۆسی تۆ ئەبیسم. تەنیا بە تۆ گوێ ئەدەم. ئەوەش لە لاێ منەوە پێویست و دەستوور بێت، لە ناخی دڵەوە ئەیکەم. باقی لە دەستی خۆتدایە. من ناوێرم لێت داواکاریم هەبێت، بەڵام خواستی دڵم ئەوەیە کە ئەو مرۆڤە لەو بارودۆخە ڕزگار و پێوەندیەکەی ئەستوورتر بکەیت
٦٣_ ڕاستەوخۆ لەوپەڕی گەردوونەوە تاکوو ئەملا! پەیامەکەت گەیشت. من ئەوەی توانیم تاکوو ئەم ساتە چرکە لە کردەوەدا ئەنجامم دا. خۆشت ئەزانی. هێشتا چەند کاریتر ماون کە هیوادارم خۆت ئەی گەورەترین یاریدەر بیت کە شتەکان بە درووستی بڕۆنە پێشەوە. دڵێک لێت حەیران ماوە، دڵێکیتر بە دواتا دەگەرێت و وەکوو من خۆشتی ئەوێت بەڵام شارەزاێ تۆ نیە و بەباشی ناتناسێت. دڵێکیتریش زۆر شاد و شانازە، بۆ ئەویش دەرسێکی گەورەیە. تکات لێ ئەکەم دڵی ئەویش هەر بەمشێوەیە ئارام بکە و لە گەڵ خۆتا دۆست و پڕ هێز
++ ____!فەسڵی تازە ____++
٦٢_ زۆر شانازم بەوەی کە ئەبینم خەمت نیە ئێستە. زۆر شانازم بە هەبوونت، هەر وەکوو ڕابردووی دەسپێک. لە سووڕانەوەی ژیاندا بە دەوری خۆی، ئەوە بزانە کە ئەم حاڵەتەش گۆڕانی بە سەردا دێت! کە خەم هات، تێک مەچۆ. لە گەڵیا بە و ئارام بە، دواتر ئەبینی کە سەرلە نوێ شانازی رووت تێئەکات
٦١_ لە دراما گەشتم بە درسوو! زۆر وەخت بوو کە دەمویست درسووت پێ بناسێنم، ماوەئێک ئەخائێنێت کە درسوو بناسیت. ئەگەر بتوانی فامی گەردوونی ئەو بناسیتەوە، بە هاسانی دڵی منیشت لا کەشف ئەبێت. هەموو شتێک خاوەنی کەسایەتی تایبەتمەندی خۆیە
_____
٦٠_ شێوازی هەنگاو هەڵێنانت وەکوو پێشووترە! ئاوی کانیاو تاکوو بگات بە دەریا، سەدان بەرزی و نزمی تەجرووبە ئەکات. نۆێنەری من لە لاێ دەریا چاوەڕوانتە. تێبکۆشە ڕاست بڕۆیت نەک بەملاو بەولا. تۆ هەر ئێستە ئەو کۆرپە کانیاوەیت کە زۆر خرۆشی هەیە و بە پێ پێویست، ئارام، بێ ئیدەعا، بێ دەنگ و ڕەوان نیە
٥٦_ لە گەورەئیدا هەڵە پێشووەکان دووپات مەکەوە! هێشتا لەو ڕادەدا نیت کە بتخەمە ژێر ئیمتەحان. ئەگەر هەر ئێستە ئیمتەحانت بکەم، دەرباز نابیت. بەڵام زۆر باشە کە لەم دارە گەورە، پۆئێکی باریک بیت
٥٥_ ئەگەر بە گیان و بە دڵ خوازیاری تێکەڵاوی و دۆستی منیت، ئەو دۆستییە ئیسبات بکە. نەک بە من بەس بە خۆت ئیسباتی بکە چۆن من ئاشناێ ناخەکانم. لە من مەپرسە دۆستییەکەمان چۆنە! لە خۆت بپرسە و خۆت وڵامی خۆت بدە. ئەملا ڕوون و دیارە، لاێ تۆ ناڕوونە و تۆ ئەبێت لە هەنگاوی یەکەمدا، لە گەڵ خۆت سادق بیت. کە وا بوو، لە گەڵ منیش سادق دیتە ئەژمار. ئەگەر بۆ خۆت دیارە کە پاکی، قەتعەن بۆ منیش ئەو پاکیە ئاشکرایە
٥٤_ئەوەی وا لە گەڵ تۆدا درۆ ئەکات، ئەویش ماڤێکی هەس و درۆەکانی لە ڕێ ناچارییە! پێت سەیر نەبێت ئەو بە شێوازێکی تایبەت هالە ژێر چاودێری مندا. ئەگەر بە زووترین کات، خۆی ساخ نەکاتەوە، ڕۆژ و شەو ئەێناڵێنم! وبزانە کە لەشی تووشی ئازارێکی سەخت ئەبێت. هەرچی ئازاری تۆ بدات، هەر لەو ڕادەیەدا تووشی ئازار ئەبێت، چونکی ئازارەکانی تۆ سەخت و گرانن
٥٣_باشترین کەسم پێت ناساند، بەڵام تۆ بە زاهیر ڕێزت لێگرت. ئەو ڕێزە لە ناخی دڵەوە نەبوو. باشترینەکان ئەبێت لە گەڵ باشترینەکان تێکەڵ بن نەک باشەکان. تۆ باشی بەڵام باشترین نیت
٥٢_هەر کەسێک تواناێ ئەوەی نیە کە بەرانبەر واقیع بێتەوە. زۆرتان کە سێبەری واقیع ئەبینن، مێشکتان ئەوەستێت. ئەو وەستانە باشترە لە جەڵدەی مێشک. هەرچی لە گەڵ مندا تێکەڵتر ئەبن، هێز و تواناێ بینینی واقیعەکانتان زۆرتر ئەبێت. هەرچی دوورترن، هەر حەتمەن لە واقیعیش دووترن و بە گشتی لاوازن. دۆستی من بە هێزە نەک لاواز. دۆستی من خاوەنی هێزی منە. من ئەو دیاردەیەم کە هەزاران گالاکسیم تێدا ونە. ئەوەی لە گەڵ مندایە چۆن ئەبێت لاواز بێت؟
٥١_ئەبێ ورد بیت. ئەگەر لاتوایە کە ئیرادەت لاوازە بۆ گۆڕانکاری بناخەیی و کردەوەی پێویست، بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ خواست و سەرسەختی خۆت. تاکوو ئەو کاتەی لە گەڵ دژە گەردوونییەکان تێکەڵی، نەک هەر ئیرادە کە دەروون و داهاتوت لە خەتەردایە. مەرگ لە ڕێگاێ هەمووتانە بەڵام مەبەست ئەو ڕۆژەیە کە بەرانبەری واقیع ئەبن. لەو ڕۆژەدا خرۆشی فرمیسکتان ناخی ئێوە دەهەژێنێت. ئەو ڕۆژە دێرە و چیتر بە کار نایەت
٥٠_ مرۆڤەکان ئاڵۆزتر لەوەن کە تۆ بتوانیت بە هاسانی لە ناخیان تێبەگەیت. بهێڵا با گەردوون خۆی ئیمتەحانیان بکات. ئەوانەی وا سادق نین، هەر لە ئێستەوە بۆ گەردوون دیار و ئاشکارن. بەڵام بۆ خەڵکی ساکاری نێو کۆمەڵگە، نا! ئەگەر ئەبینی کە کەوتوویتە ناو گێژاوێکی بەمجۆرە سەخت، بەشێکی زۆری تەخسیری خۆتە. ئەو بەشەی وا پێوەندی بە تۆەوە نیە و لە لایەن ئەویترەوە هاتووە، ئەوە بهێڵا بۆ گەردوون تاکوو لە کاتی خۆیا ڕسوای بکات
_____
٤٩_ تۆ چۆن توانیت تاکوو ئەم ڕادەیە لە ناو دڵی مندا جێ بگریت؟ تۆ لە کام ئەستێرەدا ژیابووی؟ من خەڵکی زەویم، کارت بە من چیە چاوەکانم؟ مەگەر نازانی کە زەوی و موشتەری لێک دوورن؟ بۆچی ئەبێت زەوی و موشتەری لێک نزیک بن یان لە یەک بدەن؟! مەگەر نازانی وەها لێکدانێک چ تەقینەوەئێک لە مەنزوومەی خۆرەتاوی درووست ئەکات؟! چیت ئەوێت دڵی من؟ با هەر دوو لا ئارام بین، ئەی جوانترین مۆنادی گەردوون
٤٨_ چکۆلەترین یادی تۆ، چکۆلەترین دەنگی تۆ، کەمترین خەیاڵی تۆ لە سنگدا، وەها تۆفانێک درووست ئەکات کە لە مێژووی ئۆرۆسدا بەدی نەکراوە. هەر بۆیە فرمیسکەکان لە سەر گۆنام قەتیس ئەبن، دەقیق وەکوو ئەم چرکە ساتە _ کە فرمیسکەکانیش سەرەوخوار دەبن بەرەو گۆنام، دەستی میهرەبانت نیە کە لانی کەم پاکیان بکاتەوە و یەک تۆز ئارامیم پێبدەن
٤٧_ تۆنالیتەی دەنگت خاوەنی تایبەتمەندی دەنگی ئەستێرەکانە. ئێستە زۆر ئەترسم لەم دەنگە هەرچەند زۆر زۆر تامەزرۆێ بیستنی ئەو دەنگەم. بەڵام ناچارم لەو کاتەدا ئەو تۆنالیتە لە فەزادا بڵاو ئەبێتەوە، من نەمێنم و دەربچم، تەنانەت ئەگەر بە بێ ئەدەبی بێتە ئەژمار!! قەیدی ناکات با من بێ ئەدەب بێمە ئەژمار بەڵام ئەو دەنگە نەگات بە گوێم. با ئەم چەند ڕۆژەێ ژیان بە بێ ئەو دەنگە بڕواتە سەر. بڕۆ دڵی من. تکایە ئازاد بە. من بەردەوام لێت دوور ئەبمەوە. تۆش ئەبێت دوور بیتەوە نەک بە جوانترینی دەنگەکانی گەردوونی زریانێکی دی درووست بکەیت. هەر وا کە خۆت ئەڵێیت: تێبگەهە! ئێستە تۆ تێبگەهە، با من ئەو دەنگە نەبیسم ئەی خۆشەویستترین مرۆڤی ناو گەردوون_ ئەی جوانترین مرۆڤی سەر زەوی_ ئەی دڵ و دەروونی ژیژانا
٤٦_تۆنی دەنگت لە گوێ منەوە دەگات بە ژیژانا، من بە سەختی توانیم بیخەوێنم! ئێستە ئەم دەنگە هەرە جوانە دەگات بە گوێ ئەو، وە ئەبێتە هۆێ ئەوە کە وشیار بێتەوە. دڵی من تکایە با بنوێت. لەم ماوەیەدا زۆر گریا، زۆر ئازاری بینی. تۆ نازانی چی بە سەری هات! ئەم دەنگە ئەخیرەت هێندە جوانە کە ئەگەر دووپاتبێتەوە، سەرلەنوێ ئەم نووستوە وشیار ئەکاتەوە. تکایە با ئەو دەنگە نەگات بە من و ژیژانا گەرچی ها لە ئەوپەڕی جوانیدا. دڵم هێندە بۆت تەنگە کە تەنیا خۆم ئەزانم. هەرچەند لە دەستت تووڕەم، لەوەێ کە ڕاشکاو نەبوویت و هێشتا نیت، لەوەێ کە مەقامی ژیژانات نەناسی ... بەڵام ئێستە چیتر گرنگ نیە. تەنیا زۆر زۆر قەلەقی ئەوەم کە سەر لە نوێ لەم خەوە هەڵیبستێنی و دوبارە وێڵی بکەی. تکایە وا مەکە. من هیچ ڕێگائێکم نیە جێا لە دوور بوونەوە. با هەمیشە لام هەر وا بیت، تاکوو سەری ئێسقان خۆشەویست. با ئەم حاڵەتە تاکوو مردن هەبێت. تۆ لە کوشتنی ئۆرۆسی نێوان خۆت و ژیژانا سەرکەوتوو بوویت. ئێستە ئەم ئۆرۆسە لە تۆ، سەربەخۆیە و تاقانەیە، تکایە ئەم ئۆرۆسە یەک لایەنە و تاقانەش مەکۆژە
٤٥_ئەڵێن سەفەرم پێویستە بۆ ئارام بوون، وا دەکەم و بە زوویی ئەڕۆم بۆ سەفەرێکی دوور، بەڵام بە ڕاستی چەنگە بە ناوبانگەکەی هێراتۆم پێویستە. تۆنالیتەی ئەو چەنگە بە تەواوی گەردوونیە و وەکوو کەسانیتر تێکەڵی درۆ نیە! هەر ئەمەش گرنگی ئەدات بەو چەنگەی هێراتۆ
٤٤_ هەروا کە ئەستێرەکان بەردەوام لێک دوور ئەبنەوە، واێ لێهاتووە کە منیش بەردەوام دوور ئەبمەوە! خۆت ماندوو مەکە، کات لێرا هەرگیز ناوەستێ. بە چ زمانێک پێت بڵێم کە هەمیشە ڕێزی تۆ لە ناخدا بوونی هەیە؟ ئێمە ناچارین تێبکۆشین کە دەنگ و ڕەنگی هەردووکمان لاێ ئەویتر لاواز بێت! بەڵێ ئەمە خەریکە بگات بە ڕەها. ئەمە «ئەگەر» نیە! ، شتێکە زۆر نزیک بە قەتعی و ڕەها
٤٣_ ئایا ڕووبار ئەبینن لە سەر شاخەکان؟ خۆشم ئەوەڵجار گومانم بوو. بەڵام ئێستە بە چاوی خۆم ئەبینم کە لە سەرلووتکەی کێوەکان، ئەوەڵین ڕووبار سەرکەوتووە! چاوەڕوانی ئەوانیترم. تەواو ڕووبارەکان ئەبێت بگەنە سەرلووتکەی شاخەکانی کوردستان. با دونیا سەرسام بێت لەم ڕووداوە. کاڵفامی و سەرلێشێواوی بەستە. فەرهەنگی سرووشت زمانی خۆی هەیە. لێرەش زۆر کەس لاوازن و تێناگەن باس چیە؟
٤٢_ ژیژانا ناتوانێت و هەرگیز لە گەردوون داواێ شتی خراپ ناکات. ئەوە خواستی ژیژانا بوو کە بە ئۆرۆسی گەردوونی ئاشنا بیت. ئەو خواستە لە جێ خۆیەتی و ئەشزانم هەر وا دەبێت. دێر و زووی هەیە بەڵام ڕوودانی حەتمیە
٤١_ئەوانەێ وا ڕاشکاو نین، بەردەوام سەرئێشە درووست ئەکەن! ئەو کاتەێ دێرێک یان بەیانێک تەماوی بێت و ڕوون نەبێت، کەس چی دەزانێ باس لە چ دەکەی؟ عەقڵانیەت تاکوو ئەم ڕادەیە لە گێژاودا لوول دەخوات؟ مەسەلەن ئەم دێرە : «بێ گۆمان هیچ شتێک بێ ئەگەر نیە»! واتاێ ئەمە چیە؟ من بە ڕوونی ئەزانم کە گەردوون بێ ئەگەرە. بە جوانێ ئەزانم کە دیۆتیما لە سەر ئۆرۆس، ئۆستادی سوقراتە. خەریکم ئەبینم کە هەر ئێستە خەریکم شتێک ئەنووسم و ئەمە بێ ئەگەرە. ناوی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا بایدنە، ئەمەش بێ ئەگەرە. نووسەری شەبەحەکانی مارکس کەسێکە بە ناو ژاک دەریدا، کە بێ ئەگەرە! چاوەکەم، هیچ شتێک بێ ئەگەر نیە، دێرێکی زۆر کاڵ و بێ مانایە. یان ئەم دێرە :« ژیانی تایبەتی خۆم هەیە»! _ هەر مرۆڤێک پەیوەستە بە تایبەتمەندییەکەوە، بەڵام کام تایبەت؟ ژینگە پارێزی؟ خێزانداری؟ پێشمەرگایەتی؟ بەرپرسی دەزگائێک؟ قازی دادگاهێک؟ دوکتۆری جەڕاحێک؟ گۆرانیبێژێک؟ شاعیرێک؟ تایبەتمەندی ئەشکەنجەگەرێک وەکوو پیشەکەی؟کامیان؟! ژیانی تایبەت یانێ چی؟ عەقڵ بە ڕاستی کارەسات ئەخوڵقێنێت. پێویست ئەکات کە فەرهەنگی ڕاشکاوی جێ بکەوێت، ئەگینا لە تەم و مژدا، چاو تواناێ بینینی بەس لە سەر گۆمانە! بۆچی؟ لە بەر ئەوەی کە قسەکە ناڕوونە. جێا لە گەردوون، کام شت هەیە کە ئەگەری لە ناو خۆێ دایە؟ و ژیانی تایبەت بە چ واتایە؟
٤٠_ دەرگیری دەروون ٣ _ من چیتر دەرگیری ئەو چەمکانە نابم و تێئەکۆشم بە جیدی لە یادی بکەم. ئەگەر ڕاێ ژیژانات ئەوێت، من ئەڵێم تۆش بیخە ناو دەریاوە. تەواو. دەریا لە تۆ دوورە؟ ئازیزم ئەگەر وایە، خۆ ئاور ئەناسیت! بیسووتێنە. تۆ کە لە سووتاندندا شارەزای
٣٩_ دەرگیری دەروون ٢_ هیچ خەیاڵی ئەوە لێرا نەبوو و نیە کە بکەوێتە دەستی خەڵک! هەر بۆیە گوتبووم کە مافی ڕەواێ ئەوە کە هەر چی لێ بکات. من هەر ئێستە لێرا ئەیسڕمەوە. ئەویش ئەبێت بۆ من بە تەواوی لە یاد بچێت. ئەوە هی من نیە. گوتبووی کە مولکی منە! نازانێ کە من دژ بە مولکییەتم. پێش ئەوەی بگاتە دەستی ، ناردبووم بۆ دوو نووسەری دیکە، بێ ئەوەی کە ڕئالی ناخی تیکستەکان ئاشکرا بێت. یەکیان زۆر تکاێ کرد کە نەیسڕمەوە چۆن بە ڕاێ ئەو شتی تازەی تێدایە. بەس بەڵێن بێت کە لێرا بیسڕمەوە. ئیتر ئەو چی لێ بکات، ئازادە
٣٨_دەرگیری دەروون، ١_ لێکدانەوەی ئەو بابەتە هاسان نیە و هەر کەس ناتوانێت فامی بکات. ڕەنگە هەڵەێ تێدا بێت، بەڵام ئەوەی لەملاوە فام کرا، بەوشێوە بوو کە لەوێ بە دونیا هات
٣٧_ بیست و چوارەمی مانگی مارچ یان بڵێین ڕەشەمەی کوردییە. تەواشاێ ئاسمان ئەکەم، خەتێکی قەوسی زۆر باریکی مانگ ئەبینم لە سەر ئاسمانی کوردستان! هەر عەجیب جوانە! دیارە پەیامی گەردوونە! ئۆرۆس و مانگ لەوێ، وەها خەتێکە. لەم کاتەدا لاێ ئەو، مانگ تەنیا ئەم خەتە قەوسییە باریکەیە! گەرچی زۆر خۆشحاڵم بە بینینی وەها هیلالێکی مانگ. بەڵام بە ڕوونی دیارە کە مانگی تەواو نیە. ئەمیش جوانە بەڵام مانگی تەواو شتێکیترە. مانگی تەواو لێرایە و هەر کەس تواناێ ئەوەی نیە کە تەواوی مانگ ببینێت
٣٦_بە دواێ ئەم ماوەیە کە دەنگت بە گوێ مندا نەهاتبوو، دوێنێ دەنگتم بیست لەو پەیامەدا! بەڵام ئازیزم چی بوووە؟ بۆچی دەنگت گۆڕاوە؟ ناساخیت لە چییە؟ تۆنی دەنگت وەکوو جاران نیە! چی ڕووی داوە دڵی من؟ بۆچی ماندوو دیار بوویت؟
٣٥_ئەو کەسەی کە لە هەمووان زۆرتر خۆشیم ئەوێت، بەرانبەر بە ئەو زۆر سەختگیرم! بەرانبەر بە زۆربەێ خەڵکان هاسان و منداڵم، بەڵام بۆ خۆشەویستان، زۆر ڕەق و دژبەرم! تێناگەی ناخی وەها فەرهەنگ و یاسائێک کە تەنیا بە منەوە پەیوەستە، چیە
٣٤_ئەزانم تاکوو چ ڕادەئێک پێت سەختە ئەم ماڵئاواییە. بەڵام چەند هۆ بوونی هەیە و یاسائێکی تایبەت کە زۆر گرنگە لام. تۆ واتزانی من لەوەی کە بەردەوام یاساکان ئەشکێنم، ئیتر هیچ یاسائێکم نیە؟! لە هەڵەیت چاو. من یاسای تایبەتمەند بە خۆمم هەیە _ مرۆڤی سەروو مرۆڤی گەردوونی کە تۆ لە گەڵیا زۆر ئاشنا نیت
٣٣_هەزار داخی گرانم! دۆستییەکی لەو ڕادەدا تێکەڵی خۆشەویستی، لەمڕۆژانە بەو ئاقارەدا دەڕوات کە سیقەم بە تۆ لاواز بێت! ڕەنگە ئەمە بۆ تۆ هاسان بێت، بەڵام بۆ من زۆر قورسە
٣٢_ئەو کاتەی ناچاربووم وڵامت بدەمەوە بە تیکست، دەستم ئەلەرزی! دڵم خەریک بوو لە سنگما بێتە دەرەوە! ئەو کاتەی کە ڕێزداری تۆم بینی بەو تیکستە، گەردوون هاواری هەستا و داوای لێکردم کە هێند بەرانبەر بە تۆ تووند نەبم_ ماڤی تۆ بوو کە وڵامت بە ڕێز و ئەدەبەوە بنووسم و وڵامەکە لە ناخی دڵەوە بوو. بەڵام لە ڕێ ناچاری بوو. تۆ هێشتا هەم خۆشەویستی لەلام، هەم ئەدەبت هەیە و ڕێز، هەم ئازیزی لەلام، بەڵام ڕێگائێک نابینم کە پەیوەست بێت بە تۆەوە بەڵکوو دەستت بگرم و بینمە سەر دڵی خۆم و لێت بپرسم: چۆن لێدەدات؟ حاڵی چۆنە؟
٣١_بە داخەوە لێک دابڕاین و بڕوا ناکەم ئیتر بگەین بە یەک. وردە وردە سیماێ خۆم لەلات کز ئەکەم و لە ناوی ئەبەم! وردە وردە تۆنی دەنگیشم نابیسیت! تۆش ناچار ئەبی تەحەموولی ئەم سەختییە بکەیت
٣٠_ئینتزارم لێت بوو کە لە هەڵۆ زۆر بەرزتر بفڕیت، بەڵام تۆ لە جێگاێ خۆتا جووڵەئێکی چکۆلەت هەیە! ئینتزارم بوو بە درووستی فامی خۆشەویستی بکەیت بەڵام وا نەبوو. گرنگ نەبووە و نیە ئەوەی کە پەیوەست بیت بە هەر دەزگا یان سیستەمێکی کلتووریەوە کە دیلی کۆمەڵگەی داخراویش بێت، گرنگ دەروونت بوو لاێ من. بەڵام دەبینم کە دەروونت هێزی باڵ لێدانی نیە! تۆ چۆن پەلەوەرێکی کە داری خۆشەویستی ناناسیت؟ ئینتزارم بوو لە سەر داری من هێلانە بکەیت. و نەمزانی خاتری تۆ ها لە دارستانێکی دیکەدا
٢٩_ئەم ئەحواڵپرسییە ئەخیرەت چی بوو؟ تەندرووستی من؟ مەگەر تەندرووستی من بۆ تۆ گرنگ بووە؟ حەز ئەکەیت لە گەڵتا درۆ بکەم؟ دەی فەرموو: حاڵم زۆر باشە، بە هیواێ شادی ئێوەش
٢٨_ تۆ ئەتەوێت کە منیش وەکوو پیاوانی دەورووبەرت درۆ بکەم؟ درۆەکان من زۆر زۆر گەورەن، خەتەرناکیشن _ من هەرگیز تۆم خۆش نەویست! تۆ دۆستی من نیت و گەورەترین دوژمنی ژیژانایت_ تۆ هیچ جوانییەکت نیە زۆریش ناشرینی _ چیرۆکەکەی دەرگیری دەروون( کە سێ شەو پێش ئێستە تەواو بوو) بارهەڵگری ڕاستی نەبوو _ مرۆڤایەتی تۆ لاوازە _ بە هیچشێوەئێک حەز ناکەم تۆنالیتەی دەنگت ببیسم! _ من تۆ ناناسم، ناسینی تۆ گەردوونی نەبوو! لە هەڵەدا بووم _ پێکهێنانی خێزان لە گەڵ تۆدا؟ حەتمەن شۆخییەکی بێتام بووە !_ سەفەرەکەی بەر درکەی ئاکادمیا؟ تکایە، ئەوە کڵاو لە سەرنان بوو با بزانی! _ هەر ساتە چرکە لە خەیاڵ و فیکری تۆدام؟ هەرگیز ئەوە ڕاست نیە. هەڵەئێک ڕووی داوە! کێ وای وت؟ _ ئیحساس ئەکەم بێ دەنگ و ڕەنگی تۆ ژیانم لە مانا بەتاڵە؟ نا وا نیە! _ لە چاپدانی ئەوەڵین کتێبی تۆ و سیمینارەکان لە شاراندا؟ نا چاوەکەم! ئەوە شۆخی بوو! _ ماڵە بەردینەکەی دانیمارک و خەیمە لێدان و ئاگر کردنەوەی نێوان دارستانەکە و دەریاکە؟ هەرگیز! ئەوە بەس خەیاڵ بوو _ چۆن تۆ لە ناو منا گرسایت و خۆشتم ویست، هەر بەمبۆنەوە بەمشێوەیە خۆمم خۆش ئەوێت و بۆن و دیاری تایبەت ئەدەم بە خۆم کە لەو ڕێگاوە بگات بە تۆ ؟ ئاخ ئاخ، چ شۆخییەکی بێ مانا، هەرگیز وا نەبووە، مەگەر تۆ کیت کە وەها لە ناو مندا بژیت؟ ئەوە ڕاست نیە بە جیدی! _ ڕزگار کردنی تۆ و کۆمەڵگەی داخراو؟ ئازادی تۆ ؟ نا ئەوەش ڕاست نەبوو. تەنیا ویستم گاڵتەت پێ بکەم هیچ بەرنامە و خواستێکم لەو بارەوە نەبوو! _ ماچ کردنی تۆ؟ شانە کردنی قژی کاڵت؟ ئەویش بە برژانگی چاو؟ هەرگیز، مەگەر لێرا لە تۆ جوانتری تێدا نیە کە سەری خۆم بێشێنم و دەست ببەم بۆ وڵاتێکی دوور؟ و تازە چاو بە گریانیش بم
٢٧_بۆچی هاتی؟ بۆچی لە ناو دڵی مندا هێلانەت کرد؟ بۆچی ناڕۆیتە دەرەوە؟ تکایە پێم بڵێ، تکایە تکایە پێم بڵێ بۆچی ناڕۆیت؟ بۆچی بە جێم ناهێڵیت؟ من و تۆ بە یەک ناگەین. بڕۆ ئازیزم، ئازاد بە
٢٦_ئایا ئەتەوێت بەمشێوەیە دڵسۆزی خۆت پیشان بدەیت؟ ئەتەوێت پێم بسەلمێنیت کە دڵت بۆم ئەسووتێت و ئەشێ ڕۆحمم پێ بکەیت؟ واوووووووو ئەگەر وەها بێت، چەند نەزانی تۆ! ئەگەر وەها بێت بە ڕوونی ئاشکرا ئەبێت کە من ناناسیت. تۆ ڕەنگە ئیگۆی دیکارت بناسیت و تۆزێک زانیاریت لە سەری بێت، بەڵام نازانیت کە من ئیگۆی دیکارت نەبووم و نیم! تۆ هێزی ناسینی منت نیە. خۆت ماندوو مەکە و دڵت نەسووتێ و دڵسۆزیت قبووڵ ناکەم و ئەوە بە تەشهیر پێناسە ئەکەم. من کەمترین پێویستم بە دڵسۆزی جەنابتانەوە نیە
٢٥_هێشتا لات مامۆستام؟! یانێ بە ڕاستی تاکوو ئەم ڕادەیە ئەتەوێت ئازار بدەیت؟ بەڵام دیار و ڕوونە کە تۆ مامۆستایت نەک من! من شارەزای چەمکی مامۆستایی نیم. بڕێک زانیاریم هەیە کە زۆربەیان لە کانیاوی فیکری خۆمەوە هەڵقوڵاون. من شتێکم نزیک بە سفر. بریاباێ سفر ببوایەم، بەگیانی جەمشید لە ناخی دڵەوە ئەمە بەیان ئەکەم. بەڵام بە پێچەوانەوە ناچارم تۆ بە مامۆستا بانگهێشت بکەم! چۆن دیارە تۆ ئەم ناو ونیشانەت زۆر بە دڵە وپێشتریش گوتبووت کە تۆ «ئەشقی زانینت» هەیە! ئەمە ئەوپەڕی هێزی زانینە کە تۆ پابەندی پێ. بەڵام من لە مێژە کە بە دوای زانیندا ناڕۆم. من دەقیق عەکسی تۆم بڕوا بکە! من هەر زانیارییەکم هەبێت بەس بۆ دوو فینۆمنە، یەکەم واقیع. دووهەم خۆشەویستی. هەر بۆیە ئەو گۆمەی تۆ مەلەی تێدا ئەکەیت تایبەتمەندە بە مامۆستایان و تۆی ئازیزم! من وەها نیم و تەنیا لە گەڵ گەردوونا دۆستییەکی قووڵم هەیە و بەس. ئەمە چ پێوەندییەکی هەیە بە مامۆستایی؟ بۆچی بەم وشەیە ئازار ئەدەیت
٢٤_ چاوەکەم یەک شت بزانە! تاکوو ئەو ڕۆژەی کە بە وشەی مامۆستا من بانگهێشت ئەکەیت، نە وڵامێک لە من ئەبیسیت نە هیچ! ئەو کاتەی بەو قەناعەتە گەشتی کە بە ساکاری و گەردوونی و سادقانە و بە بێ هیچ لەقەب و گەورەکردنێک، تەنیا بە ناوی خاڵی بانگم بکەیت، لەو کاتەدا ئەزانم ڕاست ئەکەیت و لە گەڵتا ئەدوێم. بەڵام دیارە کە هێشتا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆت نەکردووە
٢٣_ئەزانی! ژیانی هەردووکمان تێکچوو! بڕیار نەبوو وەها بێت بەڵام واقیع ئەمەیە کە هەردووکمان خەریکین ئەیبینن. هەر دووکمان لێک ترساوین. سیقەش بە هەر چرکەسات لە لاێ من خەریکە لاواز و لاوازتر ئەبێت! بۆچی واتکرد دڵەکەم؟
٢٢_تاکوو ئەو کاتەی لە گەڵ عەقڵدا بەمجۆرە تێکەڵاویت ، عەقڵیش کارەساتێک لە جێگای کارەساتیتر دادەنێت
واقیع ئەو شتە نیە کە لە ڕووکەشدا ئەیبینیت، واقیع زۆر لە ڕووکەشەکان قووڵترە. تۆ هێشتا لە گەڵ واقیعدا نامۆیت بۆیە لە عەقڵ داکۆکی ئەکەیت
٢١_هەرگیز پشت مەکە لە خۆشەویستی، گەردوون لە ڕێ خۆشەویستییەوە دەسووڕێتەوە. ئەوەی گرنگی نادا بە خۆشەویستی، دوژمنێکی کاڵفامی گەردوونە کە ئاکامی کارەکەی وەکوو دووکەڵێکی ژەهراوی دەڕواتە ناو چاوی خۆی. هەر بۆیە گەردوون یاسای تایبەتمەندی خۆی هەیە
٢٠_تۆپێت وایە کە زۆر دەگمەنی وە لە تۆ باشترێک بوونی نیە؟! بەمشێوەیە هەرگیز ئاگادار نابیت کە ئەم دونیا، هەزارانی لە تۆش گەورەتری بینیوە و لە یادکردووە و لە ناو بردووە .تاقانە دەگمەنی ناو گەردوون واقیع و خۆشەویستییە کە فامکردنی ئەمدووانە بۆ هەر کەسێک نابێت. تەنیا هەڵبژێردراوەکانی گەردوونی بەم هیزر وئاستە دەگەن
١٩_گشتاندنی خەڵک بە یەک چەمک یان بابەت و گەمژاندنی خەڵک بە داتا و هیزری کاڵفامانە، کارێکی دژ بە واقیع و ڕاستی و درووستیە. ئەو کەسەی هەڵدەستێت بە کردەوەئێکی وەها، چ لە ڕووی زانیاری یان کاڵفامی خۆی، خۆڵ ئەکاتە ناو چاوی ڕاستی و خەڵک، بەڵام واقیع شتێک نیە کە بۆ ماوەئێکی درێژخایەن بشاردرێتەوە، واقیع ئەگەر بە دوای سەد ساڵیش بێت، هەر ئەکەوێتە بەرچاو و خۆی پیشان ئەدات. ئەوەی کە تاکی ئازادیخواز و دڵسۆز ئەشێ لە بەرەی خەڵکدا بێت، شتێکی ساکارە، وەها تاکێک ئەگەر گیانیشی بکەوێتە خەتەر و لە دەستی بدات، بەردەوام بەس لە واقیع داکۆکی ئەکات نەک دەسەڵات و شوهرەت و پۆست و پلە و پارە
١٨_ئەگەر قەڵەمت گرتە دەستەوە، گەردوون لێت داوا ئەکات کە دەقیق وەکوو قەڵەم ڕاست بیت. فرۆشتنی قەڵەم بە دەسەڵات بۆ شوهرەت یان پارە یان هەرچیتر، خەیانەتە بە واقیع و ڕاستی و درووستی. ئەو قەڵەمەی کە نیە لە خزمەتی واقیع و خەڵکدا، نەک هەر ڕاست نیە، کە چەواشەو ژەهراویە. وەها قەڵەمێک زۆر جار بە دەستی خودی دەسەڵات دەشکێت. شەرت ئەوەیە کە قەڵەم هەڵگری ڕاست، پێش وەها ڕووداوێک، خۆی پشتی دەسەڵات بشکێنێت. ڕاشکاو پێت ئەڵێم لە بەر ئەوەی کە ئەزانم تۆی قەڵەم بە دەست، مرۆڤی و مرۆڤ بۆ
گەردوون، گرنگە
١٧_تۆنالیتەی دەنگی جوانت، ڕەنگت وە بە گشتی هەبوونت ڕەنگدانەوەی هیزر و ڕاستی و پاکی بوو. تۆ یادگارێکی هەرە گرنگی گەردوون بوویت. چ دێر هاتیت و چ زوو ڕۆیشتی
١٦_ئایا تۆ بەس ئەو ڕێبوارەی بواری فیلۆسۆفیا بوویت؟ یان لە لایەن گەردوونەوە بۆ تاقیکردنی دەروونی من هاتیت؟ چی ڕوویدا؟ من دەرباز بووم لەو تاقیکردنە یان بە تەواوی ڕەفز بوومەوە؟! لە هیچ فێرگەئێکدا ئەو کەسەی وا تاقی ئەکرێتەوە، بێ ئەوەی کە دەرئەنجامی هیزر و ناخی دڵی دەرکەوتبێت، ناخرێتە دەرەوە و ئەنجامەکەی پێ ڕادەگەیندرێت. چی بوو کە چاوانێکی تەڕ ئەبێت هێند چاوەڕوان بێت بۆ ئاکامی کارەکەی؟ وڵام لاێ تۆیە یان لە گەردوون ئەبێ پرسیار بکەم؟
١٥_ سوقرات لە هەڵەئێکی زۆر گەورەدا بوو! تەنانەت لە کاتی نۆشکردنی جامی شەرابی ژەهراوی، نەیزانی جوانی و بوێری چین. ویستم بەس بە هۆی ڕێزگرتن لە هیزر و فەلسەفە، پێ بڵێم کە ناوەڕۆکی جوانی و خودی جوانی و بوێری چیە بەڵام داخی گرانم، ئەو زوو ڕۆیشتوو من زۆر دێر هاتم! یەکتریمان نەبینیەوە بۆ بەیانی ئەو
ڕاستیە
١٤_
چاو! تەخسیری من چی بوو کە تۆ بەشێکی هەرە زۆری خۆشەویستیت لە گەردوون وەرگرتبوو. نەشتدەزانی کە چۆن و لە چ ئاستێکدا حەیرانی گەردوونم! ئەو بوو کە منی بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دووگیانکرد. من حامیلەی گەردوونم. منداڵەکەم بە زوویی دێتە دونیای تۆ! پێت سەیر نەبێت ئەگەر ئەم منداڵە لە تۆ بچێت! دواتر بۆت دەرئەکەوێت کە ئەم منداڵە لە من و تۆش کاراتر و بەهێزترە و لە ئێمەش بۆ گەردوون خۆشەویستترە
١٣_ژیژانا لە ماڵئاوایی دواجاری خۆی، ویستی تۆ ئازاد بیت. بۆ ئەم مرۆڤە ئاڵۆزە، مرۆڤبوونی بێ ئازادی هیچ مانائێکی نیە! خەمت نەبێت ماڵئاوایی ژیژانا ماڵئاوائێیەکی گەردوونیە، هەرچەند بەردەوام فرمیسکەکانی دەڕژێتە
خوارەوە بەڵام ئەزانێت کە لەم خەمەی دەروونی، شائی و شانازی وبەختەوەری تۆ بەدی دەکرێت
١٢_تۆ لاتوایە، ڕووبار ناتوانێت بەرەو سەر شاخەکان بڕوات؟! بەمزوانە بە چاوی خۆت ئەبینیت کە وەها شتێک ڕوو دەدات. لەو کاتەدا لەو ڕووبارە دەست و چاوت بشۆ. تابۆەکان بشکێنە. با ڕاشکاو پێت بڵێم تەنیا ئەرکی سەرشانی تۆ شکاندنی تابۆەکانی کۆمەڵگەیە. هەر لەو ئاوە ڕوونە پەرداخێک سەر بکێشە. تۆ هەڵبژاردەی گەردوونیت و خۆت لەم بژاردەیە ئاگات نیە
١١_تۆنی دەنگت لای لایەی دڵگیر و ئارامبەخشم بوو. تۆنی دەنگت بەو زاراوە جوانەوە، منی دەکردە خەو. تەمەنات لێدەکەم تۆنی دەنگت مەگۆڕە. ئەگەر تۆش هاریکار و پەروەردەی گەردوونیت و گوێگری لۆگۆسیت، باش سەرەنج بدە و تێبگە خۆشەویستیت هەرگیز تەواو نابێت
١٠_مۆراڵی ڕاستەقینە، خۆشەویستی گەردوونیە. ئەو مۆراڵەکانتر لەم ڕاستیە بە دوورن
٩_درەنگانە! و لە بەر چاومی لەم تارمائیەدا. من لە ڕووناکی بێزارم! کەس چی دەزانێت کە بە بێ هەبوونی تارمایی، ڕووناهی بە هیچ دێتە ئەژمار. هەرکات وتت مامۆستا، بەو وشەیە نوێنەری ڕووناهی بوویت. داخی گرانم نەتزانی کە لە گەردووندا تەنیا یەک مامۆستا بوونی هەیە، ئەویش خودی خۆیە! بەڵام دەنگت لە ئەستێرەکانەوە دەگات بە من. دەنگت لە ڕەنگت جوانترە. بەڵام تۆ هێشتا لە ناو چەند تابۆئێکدا دەژیت. ڕەنگ و فیزیات بۆ من گرنگ نیە. دەنگ و دەروونت گرنگن کە ئەوانیش بە داخەوە دیلن
٨_ماڵئاوا دڵی من ! کاتی ڕۆیشتنە و کات لە جێگای خۆی نەماوە! وەکوو ئسقانی باڵم کە لە یادی تۆدا شکا! ماڵئاوا بۆ دوواجار. ماڵئاوا دڵی من! ، بە گەردوونت ئەسپێرم
٧_دیارە هێشتا نازانیت کە گەڕانی گەردوون و وەها سووڕانەوەئێک لە ناخەوە بۆچی ڕوودەدات! دڵەکەم، تۆ نزیکی لە مەداری خۆشەویستی، بەڵام لە گەڵ خۆشەویستیدا نامۆیت. تاکوو بە تەواوی بوونتەوە دەرگیرو تێکەڵاوی خۆشەویستی نەبیت، نازانیت خۆشەویستی چیە! بە داخەوە دڵت نالەرزێت و تەنیا لە ڕووی عەقڵەوە تەواشای خۆشەویستی ئەکەیت! دڵەکەم، ئەوە سیمای واقیعی خۆشەویستی نیە
٦_هەرکات نیوە شەوان لە خەوی شیرین ڕاچڵەکایت و ڕۆیشتیتە دەرەوەی ماڵ و ڕووت کردە ئاسمان و ئەستێرەکانت بینی و لە ناخی دڵەوە فرمیسکت ڕژا، ئەو کات دەزانی خۆشەویستی چۆن جیهانێکە. ئازیزم خۆشەویستی لە ڕوانگەی عەقڵەوە بە دی ناکرێت. فیکریش هێند کاریگەر نیە لەوبارەوە. ئەمدوانە دوو دیاردەی گەردوونی جێاوازن. بۆچی سووری لە سەر ئەوی کە ئاگر و ئاو تێکەڵ بکەیت؟
٥_نازداری دڵ، تۆ ئازادی ئەگەر تۆنالیتەی دەنگت بگۆڕیت. بەڵام من ئاکامەکەی بە باش نابینم. ئەو سەگەی بەر درگەت لە یادە؟! ئەو بۆ تۆ خۆشەویستی بێ شەرتی بوو. تۆ بە شەرتەوە تەنیا، ڕووی مرۆڤایەتیت پێ نواند. ئەو لە دڵ و گیانەوە ماچی تۆی دەکرد، حازر بوو گیان بدات بۆت. بەڵام تۆ ئیسباتت کرد کە لە گەڵ خۆشەویستیدا نامۆیت. ئەگینا تۆش وەکوو ئەو دڵت دەلەرزی و لە ناخی دڵەوە لە ئامێزت دەگرت. ئایا تۆ وات کرد؟ لە ئامێزت گرت؟ نا. تۆ تەنیا نوێنەرێکی ڕۆشنبیر بوویت کە جێگە و پێگەی مرۆڤی ژینگە پارێزت پیشاندا. ئەمە لە گەڵ خۆشەویستی ئەو سەگە، جێاوازییەکی زۆر پیشان ئەدات
٤_داخەکەم، زۆر شت بە هیزر، چارەدۆزی ئەکرێت، بەڵام خۆشەویستی زۆر یاخییە، چەند یاسای هەیە کە پابەندی گەردوونە و تۆ نزیکی لەو جیهانە بەڵام هاوکات دووریش ماوی! من دڵم زۆر بۆت تەنگە و تۆ ئاشنای ئەم دڵتەنگیە نیت
٣_ئاخ ئەگەر تەنیا یەک شەو و ڕۆژ حاڵی منت هەبوایە. ئێنجا بە خێرایی تیشک، لە بازنەی خۆشەویستی گەردوونیدا دەسووڕایتەوە و چاوەکانت لە شانازی ئەو گەڕان و سووڕانەوەدا پڕ دەبوو لە ئەشکی داخ و هەر قەترەئێک لەو فرمیسکە، شاخێکی بەردینەی دەکردە ڕووبارێکی ڕەوان
٢_ئەو کاتەی هێمن موکریانی، لە ناخی دڵەوە دەینووسی
ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم _ دەکەم یادت بە یادی تۆوە شادم»
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامۆرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێ تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفرادی
دەمێنێ هەر بمێنێ با بمێنێ
«یادی تۆ لە دڵی مندا بمێنێ
هێمنی گەورە، لەو کاتەدا لە جێ من قەڵەمەکەی کەوتبووە گەڕ بۆ نووسینی حاڵەتەکان
١_هەموو ڕێگاکانت بەست و تەنیا ڕێگای ماڵئاوائیت بۆ من هێشتەوە! ماڵئاوائیشت پێ خۆش نیە و هەر دووکمان لێک دابڕاوین...و کات لە جێگای خۆی ناوەستێت و دڵەکان خەمداری خۆشەویستین و من گوێگری لۆگۆس و تۆ ڕێڕەوی عەقڵ! هیچ ئاگاشت نیە کە بۆ من، بوو بە هیوائێکی خاو، ئەوەی کە ویستم بتبەم بۆ باشترین شوێنەکان و لە بەردەم ئاکادمیای ئەفلاتووندا، کتێبەکەی جوانی و لۆسیست بۆ بخوێنمەوە _ چ خەیاڵێکی خاو بوو، ئەم ویست و خواستە

!بوون و نەبوون
لە یەک چرکەدا پێکەوە؟
هاوڕێ و خۆشەویستی وەها
ڕێک پێکەوە لە یەک کاتا؟
.نا دڵی من نابێ وەها
.ناشێ مەرگ و ژین پێکەوە لە ڕووی ڕەها
داخەکەم ئەتۆ نەتزانی
لە هەزار خەیاڵی منا تۆ ژیاوی
یەک لەوانە، لەو سەفەرەی ئاسینادا
لە بەر درکەی ئاکادمیای ئەفلاتوونا
بە برژانگی چاوانی خۆم
شانەم ئەکرد پرچی جوانت
لەو کاتەدا سەرت لە سەر شانم ئارام
بەوجۆرە ئۆقرەی گرتبوو
گوێت بۆ لۆگۆس شل کردبوو
چاوەکانیشت نووستبوو
لەبەر دەرگای ئاکادمیا
لۆسیسم بۆت ئەخوێندەوە
دڵم ئەیگوت ئافرۆدیت وخودای خۆشەویستی ئەوە
.خەیاڵەکانم تەواو بوون خۆم بینیەوە
لالائیت بۆ ئەخوێنم ئەی دڵی زارو نزار
بنوە تاکوو تۆ نەبینی تاڵییەکانی واقیع هەزار
لالا لالایی، لالا دڵی من
.بنوە ئارام ئەی گوڵی من
بەس هەزار داخی گرانم
من لە شاری دڵی تۆدا
بە هەر لائێ کە ڕوانیم درگەکانت داخستبوو
بە چاوانی پڕ لە ئاوم بینیم کە وا خۆ لەو لاوە
درگائێک وا ئاوەڵا وە
!ئەو درگاتە لە ڕووی قەستەوە کردەوە
درگا و ڕێگای ماڵئاوایی یەکجاری
!بەس بۆ من لە ڕێ ناچاری
ئێستە کە ڕۆیشتم لەوێوە
!ئاسمان بۆوەتە کڕیوە
نازانم ئەی کچی جوانی کوردەواری
قژ کاڵەکەی ئەهلی فیکر و خوێندەواری
چۆن پێت بڵێم؟ بە چ شێوازێک پێت بڵێم؟
هەرچی هیزر و زانیاری و فەلسەفەیە
بۆ درککردنی باشتری خۆشەویستی و
گەردوونەکەی گەردوونەیە
.غەیری ئەم فامە قەت نیە
هیچ لە بیرتە، ئەو بوونەوەرە داماوە
کە لێیان دا لە هەر لاوە
هیچ لە بیرتە کە کەوتە بەر بەرد باران
پەناێ هاوردە بەر ماڵتان
تۆ داکۆکیت لێکرد وەها
.بە دڵێکی ئاوەڵاوە
!هیچ لە بیرتە بریندار بوو؟
!برینی دڵی هەزار بوو
بە نیگاهی خەمگینەوە
!بەو شێوەیە پاڕایەوە
چۆن دڵت هات ئەو هەژارە
!بە ڕێ کەیت و دوور لەو شارە؟
بینیت بە دوای ئەو ماوەیە چۆن هاتەوە
!چۆن ئەسووڕا لە دەوری هەردوو پاتەوە
ڕیسکی بەردبارانی بە دڵ
قبووڵ کرد و بەوجۆرە وا
.ماچی دەست و پێ تۆی ئەکرد
ماڵئاوایی مانای چیە؟
تەنیا ڕێگاکەی بەر پێیە؟
بەڵێ دڵم
ئەو بوونەوەرە هەژارە
ئێستە وا دوورە لەو شارە
بەڵام دڵی کۆڵکۆڵێنی ئەشقی ئەوە
.لە شەواندا، هەردوو چاوانی بێ خەوە
سەرم سووڕماوە لەم حاڵە
!!وتی: ئەو فیکرە بەتاڵە
کە چی دڵ و دەروونی وا
بەمشێوەیە لەم خەیاڵە
.بینی خۆشەویستی زاڵە
ئەویش لە ڕێ عەقڵی گۆمڕا
!ئەڵێت ئەو هیزرە مەحاڵە
وایە گیانا
بوون و نەبوون لە یەک کاتدا
!بڕوا بکە فیکری کاڵە
ئێستە من و کونجی دیواری تەنیایی
بە چاوانی پڕ لە فرمیسک و وتنی ماڵئاوایی
ئێستە من و دەریای خەم و شەپۆلەکانی جێایی
.ئێستە من و کاولبوونی ماڵی دڵم بە ئاسایی
ژیژانا _٩ مارسی ٢٠٢٣
apology
عوزرخواهی سوقرات __ چۆنیەتی دادگاهی کردنی سوقرات داکۆکیکردنی ئەو لە دادگا و دوواقسەکانی
ئەم فایلە بە زمان ئینگلیسیە